ما 3569 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

گوڵی ڕەش

شێرزاد حەسەن، ئەو پیاوەی پێش هەموومان دنیای بە جۆرێکی تر بینی. (بەختیار عەلی)

کتێبی گوڵی ڕەشی شێرزاد حەسەن، بەشێکە لە مێژووی ئەدەبی نەتەوەیەک. کارەکتەرانی ئەم کۆمەڵە چیڕۆکە، کەسانی  نائاکتیڤ و بچووکترینی نێو کۆمەڵگان، بەڵام دێن وەسفی دنیا دەکەن و خۆیان دەنووسنەوە. یەکێک  لە ئیشە گەورەکانی نووسەر ئەوەیە: ڕووناکی  بخاتە سەر ژیانە بچووکەکان و مرۆڤە نادیارەکان.

ئەو مرۆڤانە، ڕەنگە لە ژیاندا دۆڕابن، بەڵام شێرزاد حەسەن دێت قەرەبوویان  بۆ دەکاتەوە و دەیانکات بە پاڵەوانێکی گەورە و ئەرکی گێڕانەوەی چیرۆک و ڕۆمانیان پێ  دەسپێرێ.

ئەلبێرت کامۆی فەرەنسی دەڵێ:

"بۆ بوون بە نووسەرێکی باش، ڕەنگە پێویستیت بە بڕێک لە نەهامەتیبێ".

کتێبی گوڵی ڕەش: سەکۆی  هەموو ئەو مرۆڤانەیە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان  نەیانتوانیوە قسەی خۆیان بکەن.

لەنێو یەکێک لە چیڕۆکەکاندا، کارەکتەری سەرەکی: تابووتی مەرگی خۆی لەسەر شانە و کۆڵان بە کۆڵان مەیتی خۆی دەگێڕێ.

ئەو کارەکتەرە هەست دەکەم منم...!

هەموو ساڵێک لە وەرزی بەهاردا، ئەو کتێبە گەورەیە دووبارە دەخوێنمەوە.

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت