ما 2258 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

چیرۆک و نەزمبەخشی

جیهانی دەرەوە، جیهانێکی ئاڵۆز و پڕ لە رووداو و کێشمەکیشە. دۆزینەوەی نەزم و رێک و پێکییەک لەناو ئەم رووداوانەدا ئەستەمە و زۆر ئاسان نانوێنێ. چیرۆک، لەگەڵ ئەوەی خۆی لە زانستەکان چ لە بواری زانستە مرۆییەکان و چ سروشتییەکان جیادەکاتەوە، بەڵام وەک ئەوان ئامراز یاخود شێوازێکە کە تێیدا مرۆڤ یاخود نووسەر نەزمێک بە جیهان و رووداوەکانی دەورووبەری دەبەخشێ.

کەواتە گەر چیرۆک بریتی بێت لە نەزمبەخشی بە جیهان، ئەوا دەبێ نووسەر پێش لە هەر شتێک خاوەن جۆرێک لە نەزمی جیهانبینی و روانگە لە دەروونی خۆیدا بێت. نەزمی جیهانبینیش ئەو نەزمەیە کە تەنیا خۆی لە توانا جوانناسییەکانی نووسەردا نابینێتەوە و تەواو وابەستەیشە بە نەزمی فکری و جۆری روانگەی فەلسەفیی نووسەر بە جیهان و رووداوەکانی ناویەوە.

نووسەرێک کە خاوەنی وەها دیاردەیەک نەبێ، ناتوانێ دەقی بەهێز بخوڵقێنێ. لەبەر ئەوەی رووداوەکانی دەرەوە تەنیا لە ژێر کاریگەریی ئەم دیاردەدایە کە دەتوانن نەزمی ئەدەبی و فکری پەیدابکەن و خوێنەر لە کاتی خوێندنەوەدا هەستبکا کە لەگەڵ دەقێکی بەهێز و کاریگەر رووبەڕووە.

بەم پێیە نووسەر دەتوانێ نەزمی تایبەت بە رووداوەکانی جیهان لە رێگای روانگەی فکری و ئەدەبیی خۆیەوە ببەخشێ و، ئەو هەستە لە خوێنەردا دروستبکا کە جیهان لە راستیدا ئەوەندەیش بێ سەرەوبەرە نیە و دەکرێ خاوەن تۆکمەییەک لە دەروونی خۆیدا بێت.

سایتی قەڵەم

١ مانگی نۆڤێمبەری ٢٠٢٢

 

گەڕان بۆ بابەت