ما 4844 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

گۆران رەئوف

 

شەوێک بەدیار تەماشاکردنی / گرتە سێکسییەکانی مۆنیکاوە /دەسپەڕ دەکەیت /بە شەکەتی دەنویت و /بەیانی دایکت وەخەبەرت دێنێ و /دەڵێیت: /بڕۆ بتڵی غازەکە بگۆرە و /وایەری پچڕاوی تەلەفۆنکە ببەستەوە و /پارەی کارەبای ئەم مانگەش ببە بۆ فەرمانگە! /تۆ باشتر نییە خۆت بکوژێت، باشتر نییە؟!

 

مانیفێستۆی ژمارە ١٢

 

گۆران رەئوف

 

١

دەریایەکم لە سەھۆڵ

ئیشم ساردکردنەوەی گەرمی عەشقی

ئەو کیژانەیە

کە یاری خلیسکێنە

لەسەر دڵم دەکەن!

 

٢

گرنگ ئەوەیە (با)یەک لە تەنیایمدا ھەڵکات..

کێشە نییە خۆشم بەرێت!

 

٣

شەوێک کەبیر لە خۆکوشتن دەکەیتەوە

کچێکی قژ ڕەش و چاو ڕەش و سپی پێست،

بێتە جێی خەوەکەت و سەرجێیت لەگەڵ بکات،

تۆ بیر لەخۆکوشتن دەکەیتەوە؟!

 

شەوێک بەدیار تەماشاکردنی

گرتە سێکسییەکانی مۆنیکا وە

دەسپەڕ دەکەیت

بە شەکەتی دەنویت و

بەیانی دایکت وەخەبەرت دێنێ و

دەڵێیت:

بڕۆ بتڵی غازەکە بگۆرە و

وایەری پچڕاوی تەلەفۆنکە ببەستەوە و

پارەی کارەبای ئەم مانگەش ببە بۆ فەرمانگە!

تۆ باشتر نییە خۆت بکوژێت، باشتر نییە؟!

 

٤

نەخشەی جیھان لەئاست خەیاڵەکانمدا زۆر بچوکە!!

من بیر لە برسێتی قەرەجێک دەکەمەوە

کە ئاوی گوڵی باخچەکە دەدات!!

زۆرکات لە خەیاڵمدا ئاواتم بە مەرگێکی ئارام خواستوە،

ئەمە یانی من مرۆڤێکم حەزم بەم جۆرە لە ژیان نییە!

ڕویەکی تری ئەم دێڕە ئەوەیە

بیر لە گەورەیی دورگەیەک دەکەمەوە،

خەیاڵەکانی من تێیدا،

ئەوەندەی زەوییە لەئاست خەیاڵەکانمدا!!

 

٥

پیاوێک ویستی بفڕێت،

فڕی!

ویستی ھەڵبێت لە خۆی!

قاچەکانی ھاککرا!

 

ئەو پیاوەی بۆیەکەمجار ویستی بفڕێت،

فڕی و فڕی و فڕی!

ئەو پیاوەی خەونی فڕینی لە خۆیدا کوشت،

ئێستا ئازاری باڵە شکاوەکانی وێرانیانکردووە!!

 

٦

نائارامییەکانم وەک پرچی خاتوونەکەم وەھایە

تادێت درێژدەبن و

ھیچ تەوقەیەک توانای کۆکردنەوەیانی نییە.

 

٧

دوپاتکردنەوەی وشەکانی

نائومێدم و

وەڕسم و

بێزارم و

ژیان پوچە و

دۆخەکە پیس خراپە و

چوزانم وتنەوەی

ئەو تروتەشقەڵانە..

بۆمن یانی ھەڵھاتن

لە خۆکوشتن!

 

٨

تۆ ھەرگیز تەماشای

پڕوپاگەندە بازرگانییەکان دەکەی؟!

من دیقەتم داوە

ھەمویان لە ھەوڵی پەیامێک دان؟

پەیامێک:

بۆ خۆشبەختترکردنی مرۆڤ!

 

بەڵام لە چەرخێکداین

زۆرترین مرۆڤ خۆکوژی دەکات!

یان مرۆگەلێکی جۆراوجۆر

بیریان لای خۆکوشتنە!!

 

٩

ئەم شەو دێمە تەنیشت ماڵتان!؟

بۆلای تۆ نا!؟

عەشقی وایەرلێسەکەتان بووم!

 

 

١٠

لە‌سە‌ر تە‌پۆڵکە‌یە‌ک وە‌ستاوم

بە‌رامبە‌رم چیایە‌کە!

توند ھاواردە‌کە‌م:

کە‌ڵکێکم لە‌م ژیانە‌دا نە‌بوو؟!

دە‌نگێک لە‌وبە‌رمە‌وە دە‌ڵێت:

نە‌بوو، نە‌بوو، نە‌بوو!!

 

١١

تە‌نیایی خراپ نییە

ئازارە‌کان بە‌ردە‌وامن و خراپ نین..

لە‌دە‌رە‌وە‌ی ئازارە‌کان و تە‌نیایی،

ئۆقیانوسی مە‌زن ھە‌یە

کە من و تۆ ھێشتا نە‌مان دیون!

لە‌دە‌رە‌وە‌ی ئۆقیانوسە‌کان

ھە‌سارە‌ی مە‌زنتر لە‌خولگەکانی خۆیاندا ئارامن و

من و تۆ سە‌فە‌رمان بۆنە‌کردون!

لە دە‌رە‌وە‌ی ھە‌سارە‌کان

کاکێشانی تر بونیان ھە‌یە و

خۆری ئە‌وێندە‌رمان نە‌دیوە!

 

من و تۆ خنجیلانە‌ین:

وە‌ک تە‌نیایی و ئازارە‌کانمان!!

 

١٢

ڕۆژێکی ڕوناک

لە بە‌رزایی تاریکییە‌کانی واقیعە‌وە

قاچە‌کانم ھە‌ڵخلیسکان و بە‌ربومە‌وە!

تا ئیستاش لە بۆشاییە‌کی فراواندا

بە‌تە‌نیا بە‌ردە‌بمە‌وە!!

 

 

گەڕان بۆ بابەت