ما 6142 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

رەخنە و بەرهەمی سەردەم

نووسەرانی کورد لە کوردستانی ئێران لە بووارەکانی شیعر و چیرۆک و رۆمان چالاکن. گەر پرۆسەیەکی مێژوویی لانیکەم دە ساڵەیش لەبەر چاو بگرین، دەبینین بەرهەم لانیکەم لە ئاستی چەندایتیدا چێکراون و هاتوونەتە بەردەستی خوێنەران. بەڵام ئەوەی کە بە داخەوە لە ئاست چەندایەتیی بەرهەمەکاندا دیار نیە، رەخنەیە. رەخنە بۆ ئەوەی بزانین ئاستی کارەکان چلۆنە و رەنگدانەوەیان لە ناو خوێنەر بە تایبەت خوێنەری وشیاردا چۆنە و، هەروەها بۆ ئەوەی لە رێگای رەخنەوە بتوانرێ رەوتی بەرەوپێشچوونی کار خوڵقانی ئەدەبی بە گشتی هەڵسەنگێندرێ.

 

 

بە گشتی لە هەر سەردەمێکدا ئاوەڕدانەوە لە بەرهەمی کلاسیککارەکان هەمیشە کارێکی پێویست و گرنگ بووە، بەڵام کاتێ هەندێ رەخنەگر قورسایی کارەکانیان دەخەنە سەر ئەم بوارە و بە گشتی چاو لە بەرهەمەکانی سەردەم دەقونجێنن، دیاردەیەکە نامۆ دەنوێنێ. لە سەردەمێکدا کە ئەدەبی نوێی کوردی زیاتر لە هەر کاتێکی تر پێویستیی بە ئاوردانەوەی رەخنەگرانە، خۆدزینەوەی ئەم رەخنەگرانە تەنیا دەبێتە عەیبەیەکی تر و کەمایەسییەکی تر بە سەر ئەدەبی سەردەمەوە.

چاوەڕوان دەکرێ رەخنەگران زیاتر خۆ بە سەردەمەوە خەریک بکەن، بۆ ئەوەی ئەدەبی کوردی لەم سەردەمەدا کە خۆی تێکەڵ بە فۆڕم و کێشە مودێڕن و پۆست موۆدێڕنەکان کردووە، بتوانرێ هەم زیاتر بە خوێنەر بناسرێ و هەم سنوور و قوڵاییەکانی کاری خۆی زیاتر لە لای خۆی بۆ دەربکەوێ. بۆ ئەم مەبەستەیش پێویستیمان بە رەخنەگری سەردەمیانە هەیە. بەو واتایە کە لە گەڵ دەقی هەنووکە بژین و لە گەڵیا بن و بە دەمیەوە بن. کلاسیزم بۆ ئەم سەردەمە زۆر شتی پێ نیە!

سایتی قەڵەم

٣٠ ئاپریلی ٢٠١٥

 

 

گەڕان بۆ بابەت