ما 2637 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئازادی، چەمکی مانابەخش

ئازادی چەمکێکە لە کۆمەڵگا نەریتییەکاندا گرینگیی پێویستی پێنادرێ. رەنگە پێش هەر شتێک بەو هۆکارە کە دەبێتە هۆکاری لاوازیی پیاوسالاری و ئایین. لە کۆمەڵگایەکدا کە پیاو و ئایین زاڵن و داوای پێملبوونی ئەوانی دی دەکەن، بێگومان چەمکی ئازادی بۆیان ترسناکە و هەوڵدەدەن بە هەموو شێوازێک بەری پێبگرن.

بەڵام بە بێ ئازادی، مرۆڤ ناتوانێ مرۆڤبوونی خۆی وەک پرۆژەیەکی بەردەوام و رانەوەستاو بە ئەنجام بگەیەنێ. بە بێ ئازادی، مرۆڤ لە مرۆڤایەتی خۆی دەکەوێ و جگە لە بوونەوەرێکی ملکەج چیدی تر نیە.

پەرجووی ئازادیش لەوەدایە کە سارتەر گووتەنی تا مرۆڤ زیاتر هەست بە ئازادیی خۆی بکا، زیاتر دیان بە ئازادیی ئەوی دیکەدا دێنێ.

لە راستیدا لەم هەست بە ئازادیی خۆکردن و دانی زیاتر بە ئازادیی ئەوی تر داناندایە کە کۆمەڵگا هەست بە هەبوونی راستەقینەی ئازادی دەکا.

سەیر ئەوەیە کە لە نەبوونی ئازادیشدا چەمکی ئایین لە مانای خۆی دەتوانێ بەتاڵ بێتەوە، لەبەر ئەوەی لە نەبوونی ئەم چەمکەدا 'باوەڕ' لە مەیلی تاکەکەس دادەبڕێ و ئەوجا تەنیا دەبێ بە پێملبوونێکی رووت.

ئازادی ئەو دیاردەیەیە کە مانای راستەقینە بە هەموو شتەکان دەبەخشێ.

سایتی قەڵەم

٣٠ مانگی یەکی ٢٠٢٣

گەڕان بۆ بابەت