سایتی قەڵەم

 

سپانلو لە دامەزرێنەران و یەکەمین ئەندامانی کانوونی نووسەرانی ئێران بوو و تا دوا رۆژەکانی ژیانی هەر وەک ئەندامێکی چالاکی ئەم کانوونە مایەوە. ئەو هەمیشە لەریزی یەکەمین کەسانی ئیمزاکەری راگەیاندراوەکان و داخوازینامەکانی کانوونی نووسەران بووە و نەترسانە تا مابوو لە مافەکانی خۆی و کانوونی نووسەران بەرگری دەکرد.

 

محمد علی سپانلو

شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی ناسراوی زبانی فارس، محەمەد عەلی سپانلو، ناسراو بە شاعری تاران ماڵئاوای لە ژیان کرد و چووە باوشی شارەکەی بۆ خەوێکی ئەبەدی.

سپانلو  لە دوای خۆی زیاتر لە ٦٠ کتێبی لە بوارەکانی شێعر و رەخنە و وەرگێڕاندا بۆ کتێبخانەی وڵاتەکەی جێ هێشتووە و بەم شێوەیە جێگای خۆی لە ناو ئەدەبی فارسیدا گرتووە و تا هەتایە دەمینێت.

محەمەد عەلی سپانلو لە ساڵی ١٣١٩ هەتاوی لە شاری تاران هاتە دونیا  و لە ساڵی ١٣٤٢ وە وە  بە بڵاوکردنەوەی یەکەمین کۆشێعری لە تۆی کتێبی "آە ... بیابان" دا نێوی خۆی لە ریزی شاعرانی ئێراندا تۆمار کرد.

وەک سپانلو خۆی لە وتووێژێکدا باسی دەکات لە سەردەمی شای ئێراندا بە هۆی قەڵەمی رەخنەئامێزیەوە لە بڵاوکردنەوەی نووسینەکانی مەنع دەکرێت و ئیزنی خۆدەرخستنی پێنادرێت. سپانلو هەروەها دەڵێت لە دەورانی حکومەتی ئیسلامیشدا لە کۆی کتێبێکی ٤٠٠ لاپەڕەی تەنیا ١٤٠ لاپەڕەی دەهێڵنەوە و ئیزنی چاپ و بڵاوکردنەوەی پێدەدرێت. بەڵام وەک خۆی دەڵێت تەنیا لەبەر ئەوەی کە لە داهاتودا بە بڵاو بوونەوەی تەواوەتی کتێبەکە بۆ بەرەی داهاتوو دەربکەوێت کە چ زەبر و زەنگ و سانسۆرێک لەسەر حوکم بووە، رازی دەبێت کە کتێبەکەی بە ناتەواوی بڵاو بێتەوە.

لە ساڵی ٢٠٠٣دا لە لایەن وەزارەتی فەرهەنگی فەرانسەوە خەڵاتی "شوالیەی دار نەخلی ئاکادیمیک"ی پێ بەخشرا لەبەر وەرگێڕانی بەرهەمی نوسەران و شاعیرانی فەرانسەوی وەک کامۆ و ئاپولیتر.

سپانلو لە دامەزرێنەران و یەکەمین ئەندامانی کانوونی نووسەرانی ئێران بوو و تا دوا رۆژەکانی ژیانی هەر وەک ئەندامێکی چالاکی ئەم کانوونە مایەوە. ئەو هەمیشە لەریزی یەکەمین کەسانی ئیمزاکەری راگەیاندراوەکان و داخوازینامەکانی کانوونی نووسەران بووە و نەترسانە تا مابوو لە مافەکانی خۆی و کانوونی نووسەران بەرگری دەکرد.

بەشێک لە بەرهەمە چاپکراوەکانی سپانلو بریتین لە "رگبارها"، " سندباد غایب" ، "فیروزە در غبار"، "پاییز در بزرگراە"، کاشف از یادرفتەها"، خیابانها، بیابانها"، "تبعید در وطن" و "ساعت امید" . هەروەها وەرگڕاوەکانی وەک "تەقە لە ئەسپەکان دەکەن" لە نوسینی هوراس مەک کوی، "شاربەندان و عادڵەکان" لە نوسراوەکانی ئاڵبێر کامۆ و هەر وەها "گیوم ئاپۆلینێر لە ئاوێنەی بەرهەمەکانیدا" کە شێعرەکان و ژیاننامەی "گیوم ئاپۆلینێر" لە خۆ دەگرێت.

سپانلو هەروەها خاوەن ئەزمونی ئەکتەریش بووە و لە سێ فیلمی "آرامش در حضور دیگران"، "شناسایی" و "رخسارە" لە ساڵەکانی پێش ئینقلابی ئێراندا رۆڵی گێراوە.

سپانلو زۆرتر لە شێعرەکانیدا باس لە  شاری تاران و رابردووی ئەو شارە  و ئەمڕۆی دەکات و  وەک ئوستورەیێک پیشانی خوێنەری دەدات. ئەو لە سێ بەرهەمی "خانم زمان"، "قایق سواری در تهران" و "هیکل تاریک" دا زۆرتر لە بەرهەمە شێعرییەکانیتری تاران و وەک شوێنی لەدایک بوونی دیتە بەر چاو و هەوڵی بە ئوستورە ناساندنی دەدات.

یادی بەرز و بەڕێز بێت

سایتی قەڵەم

١١ مانگی مەی ٢٠١٥

 

  

 

بازدید: 1039