ما 1447 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 ژیان و گۆڕان

زۆر شت، ژیان لە بەر چاوی مرۆڤدا شیرین و خۆش و هەر لەو کاتەدا پڕ لە رەمز و راز دەکا. یەکێک لەو شتانە "گۆڕان"ە. ئەوەی کە ئێمە لە رەوڕەوەی ژیانماندا هەمیشە چاوەڕوانی باشتر بوونی دۆخی ژیانمانین و، هەر لەو کاتەوە خۆر لە ئاسۆوە سەرهەڵدەدا، چاوەڕوانی کۆمەڵێک هەواڵین (لە دەرەوە و ناوەوەی خۆمان)، کە دەتوانن مانای تر بە ژیانمان بدەن. لە راستیدا "گۆڕان" جگە لەوەی هەوێنی ژیانە، بەشێکی گرینگە لە روانگەی ئێمە بۆ "بوون".

 

بەڵام بە تێپەڕبوونی کاتەکان و ساڵەکان، بەرە بەرە جۆرێک لە نۆستالۆژیا لە دەروونماندا سەرهەڵدەدا، کە خۆی لە حەسرەت بۆ رابردوودا دەبینێتەوە. ئێمە کە سەردەمانێک شێت و شەیدای گٶڕان بووین، کتوپڕ تێدەگەین کە تێپەڕینی کات و گۆڕانەکان شتێکیشی لە گەڵ خۆیدا بردووە کە بریتیە لە "بوون" ی ئێمە.

ئەگەڕ خواستی گۆڕان بە جۆرێک لە جۆرەکان مرۆڤ بە روانگەی رادیکالیزمەوە دەبەستێتەوە، ئەوا نۆستالۆژیا ئێمە بەرەو کۆنسێرڤاتیسم راپێچ دەدا. لەخۆوە نیە کاتێک مرۆڤ هێشتا گەنجە و کاتەکانی پێشەوەی ژیانی یەکجار زۆرترن لە دوواوەی، ئامادەترە بۆ وەرگرتنی رادیکالیزم بە گشتی و، کاتێکیش کاتەکانی پێشەوەی ژیانی کەمتر دەبن لە دوواوەی، بە گشتی رۆحی لە بارترە بۆ بە کۆنسێرڤاتیڤ بوونی.

بەڵام ئەمە بەو مانایە نیە کە دەتوانین زۆر دڵڕەقانە تەمەنی مرۆڤ بە سەر دوو قۆناخدا دابەش بکەین: قۆناخی رادیکالیزم و قۆناخی کۆنسێرڤاتیسم. ئەوەی دەکرێ وێنەیەکی راستەقینەتر بێت ئەوەیە کە مرۆڤ بە گشتی بوونەوەری نێوان ئەم دوو تایبەتمەندییەیە. واتە لەو کاتەدا کە رادیکالیستە دەکرێ بەشێکی کۆنسێرڤاتیڤ بێت و، لەو کاتەدا کۆنسێرڤاتیڤە، بەشێکی وجوودی رادیکالیست.

سایتی قەڵەم

 

١٥ مانگی مەی ٢٠١٥ 

گەڕان بۆ بابەت