نه‌ژاد عزیز سورمێ
جێی سه‌رنج له‌وه‌دایه ئه‌وانه‌ی كاروباری وشه هه‌ڵده‌سووڕێنن له‌هه‌ر بوارێكیدا بێ به‌تایبه‌تیش له كۆمه‌ڵگه و ناوه‌ندی وه‌ك هی خۆمان هه‌میشه كاوبا - وهم - ێكیان كردووه به قیبله‌نووما گوایه ده‌خوێندرێنه‌وه، كه له هه‌قیقه‌تیشدا ئه‌مه له كاوبا و تراویلكه زیاتر نییه. سه‌یرایه‌تی (پارادۆكس)ـه‌كه‌یش له‌وه‌دایه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش مێژوو بۆمان ده‌گێڕێته‌وه وشه زۆرجار نانی پێ بڕاوه و سه‌ری پێ چووه‌ته قوڕ و ماڵی پێ وێران بووه.
كاروباری وشه
نه‌ژاد عزیز سورمێ
وا پێده‌چێ - كاروباری وشه- له‌ناو هه‌راو ژاوه‌ژاوی كاروباره‌كانی تردا خه‌ریكه ون ده‌بێ. هه‌نووكه و هه‌نووكه‌یی و حاڵی حازر و - من خۆم و ئه‌وانیتر بۆ دۆزه‌خ- له بارودۆخێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا ــ بێجگه له كاتی پێویست ــ یا بۆ ته‌واوكردنی ویقاری ئه‌وانه‌ی به كاروباری تره‌وه خه‌ریكن، وا ده‌رناكه‌وێ وشه ئه‌و به‌ها و نرخه‌ی لامابێ پێویسته هه‌یبێ یا به‌لانی كه‌مه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وانه تێی ده‌گه‌ن به‌كاروباری وشه‌وه خه‌ریكن.
- بازاڕ و پیشانگاكانی كتێب له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به‌ده‌ر له هه‌ندێ هۆكاری بابه‌تیی دیكه ئه‌وه‌یان یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه -
جێی سه‌رنج له‌وه‌دایه ئه‌وانه‌ی كاروباری وشه هه‌ڵده‌سووڕێنن له‌هه‌ر بوارێكیدا بێ به‌تایبه‌تیش له كۆمه‌ڵگه و ناوه‌ندی وه‌ك هی خۆمان هه‌میشه كاوبا - وهم - ێكیان كردووه به قیبله‌نووما گوایه ده‌خوێندرێنه‌وه، كه له هه‌قیقه‌تیشدا ئه‌مه له كاوبا و تراویلكه زیاتر نییه. سه‌یرایه‌تی (پارادۆكس)ـه‌كه‌یش له‌وه‌دایه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش مێژوو بۆمان ده‌گێڕێته‌وه وشه زۆرجار نانی پێ بڕاوه و سه‌ری پێ چووه‌ته قوڕ و ماڵی پێ وێران بووه.
سه‌نگدڵیی ئه‌م ڕۆژگاره له‌وه‌دایه سپی و ڕه‌ش و بۆری تێكه‌ڵ كردووه، ئاكام وشه‌ی زه‌نگئامێز وه‌ك ده‌بینی ده‌سلایه‌ز و بێده‌ره‌تان و كه‌وتووه‌ته په‌راوێزانه‌وه.
ئینجا ئه‌وه من لێی حاڵیم، تۆیش و ئه‌وانیش ده‌یزانن كه ده‌خوازێ حسابێك بۆ ئه‌و بێ حسابیه بكرێ. به‌ڵام قسه‌كه لێره‌دایه كاممان بیكه‌ین و چۆن و له چ هه‌ل و مه‌رجێك و كامه كاودان دا.
تۆ بڵێی - وشه - ئه‌وه‌نده نه‌هێنێ؟