ما 1171 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

زەمانە محەممەدی

ئەو ماڵانە وەکو ئەلان نەبوون، چکۆلە بوون، دیوارەکانیان لە گڵ، حەوشەیان هەبوو، بانەکانیان کورت، هەموو سەربانەکان ئانتێنی تەلەفزیۆنی لێ بوو، شتومەکیان نەبوو، بەڵام دڵیان زۆر گەورە بوو. خەڵکی گەرەک جلوبەرگی جوانیان لەبەرا نەبوو. هەموو رۆژێک خەبەریان لەیەک بوو. یەکتریان ئەدی، بەخەمی یەکتر خەمبار بوون و بەخۆشی یەکتر شاد. یادی بەخێر کە من ئەچووم زۆر بۆم خۆش بوو. لەگەڵ دایەگەورەم ئەچووین بۆلای خەڵکی گەڕەک،... دائەنیشتین، قسەمان ئەکرد، شۆخیمان ئەکرد. بەراستی ئەو وێنەیە ئەو رۆژانەی بیرهێنانەمەوە، ڕۆژێک وەرە، ئەچین تۆش بیبینە!

ئەو وێنەیە

زەمانە محەممەدی

زۆر جالب بوو! قەت نەم ئەزانی ئاوا چێژم پێ بدا،... ئەزانی چی؟ دوێنێ لە شەقامەکەی لای ماڵی خۆمان ئەڕۆیشتم، چاوم بە وێنەیێک کەوت زۆر بەلامەوە جوان و سەرنجڕاکێش بوو. بیری بردمەوە بۆ گەڕەکی خوارووی ساڵانی ڕابردوو، ئەو گەڕەکە کە ماڵی دایەگەورەمی لێ بوو، دایکی دایکم ئەڵێم. دراوسێکان وەکو یەک بوون، ماڵەکانیان وەکوو یەک، بەڵام روانینیان بۆ ژیان وەک یەک نەبوو. لەو سەری گەڕەک ماڵی دادە خەجێ بوو. دادە خەجێ بە جەوانی شووەکەی فەوتی کردبوو، لەگەڵ مۆحسنی کوری ئەژیا، زۆر ڕازی بوو، دونیای لە چاوی کورەکەیا ئەدی. دوو ماڵ بەولاتر کاحەسن ئەژیا، تازە ببوو بە باوک، بەڵام خێزانی جێی هێشتبوو. نازانم ڕاست و درۆ، بەڵام ئەیانگێڕاوە خێزانەکەی داوای ماڵی گەورە و گەرەکی سەروو کردبوو و نەیتوانیبوو لەوێ ژیان بکات. گەڕەکەکە هەمووی بەیەکەوە هەڵسوکەوتیان بوو، مناڵەکان شاد بوون، پێکەنین لەسەر لێویان بوو و منداڵییان ئەکرد. هەر کەس بەجۆرێک ژیانی خۆی تێپەڕ ئەکرد. چەند ماڵ بەولاوە کوری دادە حەلاو بەتەنیا ئەژیا، زۆر لەگەڵ گەڕەک نەبوو. نازانم ئەیانوت نەخۆشی خەمۆکی گرتووە. ئەو ماڵانە وەکو ئەلان نەبوون، چکۆلە بوون، دیوارەکانیان لە گڵ، حەوشەیان هەبوو، بانەکانیان کورت، هەموو سەربانەکان ئانتێنی تەلەفزیۆنی لێ بوو، شتومەکیان نەبوو، بەڵام دڵیان زۆر گەورە بوو. خەڵکی گەرەک جلوبەرگی جوانیان لەبەرا نەبوو. هەموو رۆژێک خەبەریان لەیەک بوو. یەکتریان ئەدی، بەخەمی یەکتر خەمبار بوون و بەخۆشی یەکتر شاد. یادی بەخێر کە من ئەچووم زۆر بۆم خۆش بوو. لەگەڵ دایەگەورەم ئەچووین بۆلای خەڵکی گەڕەک،... دائەنیشتین، قسەمان ئەکرد، شۆخیمان ئەکرد.

بەراستی ئەو وێنەیە ئەو رۆژانەی بیرهێنانەمەوە، ڕۆژێک وەرە، ئەچین تۆش بیبینە!

ئەزانی چی؟ ئەو وێنەیە زۆر جوان بوو، قسەی لەگەڵ ئەکردی. هاواری ئەکرد، ئەبوو بە هۆی بیرکردنەوەیەکی قوڵ، دەنگی نەبوو، بەڵام زۆر شتی تیا بوو کە دەنگت پێ بەرز کاتەوە. حەتمەن وەرە ئەچین بیبینە! شایەد هەستی تۆ زۆر لە هی من زیاتر بێ... بەرامبەر ئەو وێنەیە.

گەڕان بۆ بابەت