ما 4491 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

دڵکەش قادر

پێکی نیگا / ئەمشەو نیگام دەچێتەوە سەر ئەو پێکانەی / لەکۆتا خەیاڵ بەشمان کرد / پێکێ لە نیگای حەز / پێکی لە نیگای مەستی / پێکی لە نیگای هەڵگۆفین و لە دەستوەردان / پێکێ لە نیگای زیندانیکردنی سێو / کەشافەی ئەم حەزەم / دەچێتەوە سەر دواهەمین خەیاڵ و / لەتکردنی حەز

پێکی نیگا
دڵکەش قادر

ئەمشەو نیگام دەچێتەوە سەر ئەو پێکانەی
لەکۆتا خەیاڵ بەشمان کرد
پێکێ لە نیگای حەز
پێکی لە نیگای مەستی
پێکی لە نیگای هەڵگۆفین و لە دەستوەردان
پێکێ لە نیگای زیندانیکردنی سێو
کەشافەی ئەم حەزەم
دەچێتەوە سەر دواهەمین خەیاڵ و
لەتکردنی حەز
من مایسترۆی ئەو خەونەبووم
کە لە داوێنی گوڵەگەنمێکەوە ترازانە حەوشەی
خەزانتەوە.
ترزا بەندی پەیمانی نێوان دوو گوڵدان و
دوو زیندان.

سلێمانیی

گەڕان بۆ بابەت