نه‌ژاد عزیز سورمێ
به‌ڵام بۆ به‌رهه‌می داهێنانی له وێنه‌ی شیعر، ده‌ستنووس بۆ قۆناغی لێكدانه‌وه و ڕه‌خنه به‌های خۆی هه‌یه. له هه‌مان كاتدا هه‌میشه ده‌ربڕین له‌و چه‌شنه كارانه‌دا چونكه پێش جووله‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێ، تێكه‌ڵاوی و لێتێكچوونێك بۆ داهێنه‌ر دروست ده‌كا كه ڕه‌نگه زنجیره‌ی بیركردنه‌وه‌ی بپچڕێنێ، لێره‌شدا مه‌به‌ست ئه‌وه نیه بڵێین شیعر به كۆمپیۆته‌ر نانووسرێ، ڕه‌نگه له دواڕۆژدا به‌پێچه‌وانه‌وه بكه‌وێته‌وه و وه‌چه‌كانی ئاینده نه‌توانن شیعریش به ده‌ست بنووسن، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و شیعره‌ی ئه‌وان ده‌ینووسن جۆرێك له ماكی نههلستیهت و بێ موبالاتی تێوهردهپێچڕێ كه هه‌موو هاوكێشه‌كان به‌لاسه‌نگی بهێڵێته‌وه. له‌و سه‌ریشه‌وه هه‌موو ئه‌و مه‌ودایانه‌ی په‌یوه‌ندییان به له‌تركزه‌یی هاوسه‌نگیه‌كانی نووسه‌ر و مه‌ودا سایكۆلۆژییه‌كانی له‌كاتی داهێناندا هه‌یه ته‌نانه‌ت له نووسینی نامه تایبهتیهكانیشدا له‌ناو هارده (hard) خهولێخراوه به ڤایرۆس هه‌ڕه‌شه لێكراوه‌كاندا له نگه‌ر بگرن.
ڕه‌شنووس له دونیای داهێناندا
نه‌ژاد عزیز سورمێ
جاران زوو، سه‌رده‌می لووتكه بڵنده‌كانی ئه‌ده‌بیاتی كوردی، چاپ و بڵاوكردنه‌وه یا هه‌ر نه‌بوو، یا ئه‌گه‌ر هه‌شبووبێ دواكه‌وتوو بوو.
له‌به‌رنووسینه‌وه و ده‌ستا و ده‌ستی كاری داهێنه‌ران یه‌كێك بوو له دیارده دیاره‌كانی ئه‌وسا، به‌تایبه‌تیش دیوانی شاعیران و به‌ری ڕه‌نجی بیر و بۆچوونی نووسه‌رانمان له‌گه‌لێك بواری جیاجیادا هه‌میشه نوسخه‌ی ئه‌سڵی، جیا له ناوه‌رۆك و جیهانبینی شاعیر یا نووسه‌ر،چه‌ند شتێكمان پێ ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر بگونجێ بڵێین له‌به‌ینی دێری نووسیندان، له‌گه‌ڵ نادیاریشیاندا ڕوانینی به ڕامان ده‌یبینێ و مه‌ودای ئه‌و سرووته ته‌نیا و لهخۆنووسانه ڕوئیائارایانهی دێته‌وه به‌رچاو كه داهێنه‌ر له چركه ساته‌كانی داهێناندا خوولی تێدا خواردووه. كه‌واته ڕه‌شنووس، یاخود سیایی، خۆی له ده‌قێكی دیاریكراودا (سه‌ره‌تای ده‌سپێك تا وچانی دوایی)ـه‌وه ده‌نوێنێ.
یه‌كێكه له‌و سیمایانه‌ی ڕه‌نگڕێژی چه‌ندین لایه‌نی ڕه‌خنه (وه‌ك پرۆسه‌ی داهێنان) و لێكدانه‌وه ده‌كا.
له‌وانه‌یه سیایی نووسین، هه‌ر ئه‌وه نه‌بێت كه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، یا ده‌فته‌رێكی تایبه‌تی بێ، به‌ڵكو (په‌راوێزنووسی) سه‌ر نووسراوی دیكه و هه‌موو ئه‌و تیلمانهیش بگرێته‌وه كه به‌جیا داهێنه‌ر له وه‌ختێكی دیاریكراودا وه‌ك سه‌ره‌قه‌ڵه‌م یا ده‌ق نووسیوویهتیهوه، به وێنه پاكه‌تی به‌تاڵی جگه‌ره یا هه‌ر شتێكی له‌و بابه‌ته.
ئه‌و ڕه‌شنووسانه به‌شێكن له مێژووی داهێنه‌ر خۆی و له دواییشدا ده‌بن به به‌شێك له ئامرازی به‌رده‌ستی ڕه‌خنه‌گر..
ئه‌مه سرووشتێك نیه بۆ تاقیكاری، له گرێژنه بردنیش نیه كه به ئاراسته‌یه‌كی بێ هێز و بڕشت ڕێ هه‌ڵگرێ، ئه‌مه به‌شێكه له پشكنین و كۆڵین و به‌دواداچوون و پرسیار پێچ كردن له‌پێناوی گه‌یشتن به حه‌قیقه‌ت و مه‌ودای داهێنان
به ڕێگایه‌كی ڕه‌وا.
ئێستا وه‌ك ده‌بینین زۆر له نووسه‌ران به كۆمپیوته‌ر ده‌نووسن. بۆ نووسینی توێژینه‌وه، یا باسێكی ئه‌كادیمی ته‌نانه‌ت هه‌واڵ و ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌نووسیش كۆمپیۆته‌ر به‌هۆی ڕه‌گه‌زی خێرایی و ده‌رهاورده ته‌كنیكیه‌كانی له جێی خۆیدا بێ.
به‌ڵام بۆ به‌رهه‌می داهێنانی له وێنه‌ی شیعر، ده‌ستنووس بۆ قۆناغی لێكدانه‌وه و ڕه‌خنه به‌های خۆی هه‌یه.
له هه‌مان كاتدا هه‌میشه ده‌ربڕین له‌و چه‌شنه كارانه‌دا چونكه پێش جووله‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێ، تێكه‌ڵاوی و لێتێكچوونێك بۆ داهێنه‌ر دروست ده‌كا كه ڕه‌نگه زنجیره‌ی بیركردنه‌وه‌ی بپچڕێنێ، لێره‌شدا مه‌به‌ست ئه‌وه نیه بڵێین شیعر به كۆمپیۆته‌ر نانووسرێ، ڕه‌نگه له دواڕۆژدا به‌پێچه‌وانه‌وه بكه‌وێته‌وه و وه‌چه‌كانی ئاینده نه‌توانن شیعریش به ده‌ست بنووسن، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و شیعره‌ی ئه‌وان ده‌ینووسن جۆرێك له ماكی نههلستیهت و بێ موبالاتی تێوهردهپێچڕێ كه هه‌موو هاوكێشه‌كان به‌لاسه‌نگی بهێڵێته‌وه.. له‌و سه‌ریشه‌وه هه‌موو ئه‌و مه‌ودایانه‌ی په‌یوه‌ندییان به له‌تركزه‌یی هاوسه‌نگیه‌كانی نووسه‌ر و مه‌ودا سایكۆلۆژییه‌كانی له‌كاتی داهێناندا هه‌یه ته‌نانه‌ت له نووسینی نامه تایبهتیهكانیشدا له‌ناو هارده (hard) خهولێخراوه به ڤایرۆس هه‌ڕه‌شه لێكراوه‌كاندا له نگه‌ر بگرن.
ئه‌مه نوخشهلێدانێكی به‌د نیه له دواڕۆژ، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی له‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ناسكبێژییه كه ته‌كنه‌لۆژیا له دیوی ڕه‌هه‌نده پاشڤه‌بڕه‌كانی خه‌ریكه چه‌پڵه‌ی لێ ده‌كوتێ و بێنی ته‌نگ ده‌كا.