ما 1952 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

چاپی دووەمی لە ساڵى ٢٠٢٣ لە دووتووێی بەرگێکی جواندا لە لایەن وەشانخانەی 49books چلونۆ کتێب لە وڵاتی سوید و وڵاتانی ئەسکەندەنافیا چاپ و بڵاوکرایەوە. نووسەرى ڕۆمانەکە ئاماژەى بەوەکرد کە ڕۆمانى بەڕێگاوە لەلایەن وەرگێڕى کورد عادل قادرى وەرگێڕاوەتە سەر زمانى فارسى لە دەرەفەتێکدا لە وڵاتى ئێرانیش بە زمانى فارسى چاپ و بڵاودەبێتەوە. ڕۆمانی بە ڕێگاوە ڕزگار کاوانی هەڵەچنیی کردووە و سیپان دیزانی بەرگ و ناوەڕۆکی لای شارۆخ ئارژەنگی نەخشەسازیی بۆ کراوە.

ڕۆمانی بە ڕێگاوە لە وڵاتی سوید چاپ و بڵاوکرایەوە

 

ڕۆمانى بەڕێگاوە لە نووسینی (دڵشاد کاوانی) یە، ڕێکەوتى 13\11\2023 لە وڵاتى سوید و ئەسکەندەنافیا چاپ و بڵاوکرایەوە.

ڕۆمانی بە ڕێگاوە ڕۆمانێکى کوردی سادیستی ماسۆزشییە، بە شێوە و تەکنیکی جیاواز نووسراوەتەوە. ڕۆمانى بەڕێگاوە لە دوو بەشى سەرەکى بەناوى پەتاى دەنگ و چێژى خوێن و هەژدە بەشى بچووک پێکهاتووە، کە باس لە ماڵباتێکى میران دەکات لەسەر هێز و دەسەڵاتى میرایەتى دەکەونە نێو کێشە و شەڕ و ئاشوب. هەروەها کوشتن و بڕین پێکهاتەى سەرەکى ڕۆمانەکەیە و چەندین ڕووداوى گرنگ لە چوارچێوەى ڕووداوە سەرەیەکی ڕوودەدەن. لە ڕۆمانى بەڕێگاوە زمان باڵایە و گرنگییەکى زۆر بە فەنتازیا و خەیاڵ دراوە. دڵشاد کاوانى ڕایگەیاند ڕۆمانى بەڕێگاوە لە ساڵی ٢٠٢٠ لە چاپخانەی جەنگەڵ لە تاران، هەر لەگەڵ چاپى یەکەمی لە ڕاگەیاندنەکانى ناوخۆیى و جیهانى گرنگییەکى زۆرى پێدرا و ئێستاش بۆتە جێگەى سەرنجى توێژەران و چەندین توێژینەوەى زانستى و ئەکادیمى لەبارەیەوە نووسراوە. هەروەها گوتیشى: چاپی دووەمی لە ساڵى ٢٠٢٣ لە دووتووێی بەرگێکی جواندا لە لایەن وەشانخانەی 49books چلونۆ کتێب لە وڵاتی سوید و وڵاتانی ئەسکەندەنافیا چاپ و بڵاوکرایەوە. نووسەرى ڕۆمانەکە ئاماژەى بەوەکرد کە ڕۆمانى بەڕێگاوە لەلایەن وەرگێڕى کورد عادل قادرى وەرگێڕاوەتە سەر زمانى فارسى لە دەرەفەتێکدا لە وڵاتى ئێرانیش بە زمانى فارسى چاپ و بڵاودەبێتەوە. ڕۆمانی بە ڕێگاوە ڕزگار کاوانی هەڵەچنیی کردووە و سیپان دیزانی بەرگ و ناوەڕۆکی لای شارۆخ ئارژەنگی نەخشەسازیی بۆ کراوە.

 

گەڕان بۆ بابەت