رەسول سەفەریانی
بەیانی زوو
ژیاننامەی خونچەیێکم دەخوێندەوە
چاوی هەڵدا و هات پێکەنێ
بایێکی سارد
خەندەی لێوی کردە سەهۆڵ
باخەوانیش لەخۆشیدا
گوڵی لێوی دەپشکووت و
دەس بە چەپڵە سەنای دەکرد
١
سەهۆڵی خەندە
بەیانی زوو
ژیاننامەی خونچەیێکم دەخوێندەوە
چاوی هەڵدا و هات پێکەنێ
بایێکی سارد
خەندەی لێوی کردە سەهۆڵ
باخەوانیش لەخۆشیدا
گوڵی لێوی دەپشکووت و
دەس بە چەپڵە سەنای دەکرد
٢
تێ وێی سیما
با خه‌م بێت و بم خنکێنێ و
ته‌رزه‌ی قورسی چاوه‌روانی گوڵی چاوم داوه‌رێنێ
با ژێن ژاری پر له ژانی دابڕانم پیا بڕژێنێ و
قاقرێکێ پڕ له د‌رکی
تاسه و تاوی تامه‌زرۆییم تیا بڕوێنێ
تا کاراه‌بای ئه‌شقی ئێوه
له نێو ته‌لی ده‌رونما بێ
ده‌نگی هیوا و ره‌نگی ژیان
له‌سه‌ر شاشه‌ی تێ وێی سیمام بێرەنگ نابێ
٣
سەرنج
چاوانی مه‌ستی ده‌ریات شه‌پۆلی دابه‌سه‌رما
بمخه ئامێزی خۆت و بمپارێزه له سه‌رما
سه‌یری برژۆڵی چاوت داوی دڵ و دیده‌من
هه‌ردوو دیدەش فه‌داکه‌م دڵم پێم ده‌ڵێ که‌من
شنه‌ی شه‌مالی خه‌نده‌ت خه‌رمانه‌ی دابه چاوم
یه‌کجار مژینی لێوت ئاواته‌بۆم تا ماوم
ده‌نگت وزه‌ی مه‌گناتیس سه‌رنجم ورده ئاسن
له‌هه‌رلایێک شنه‌ی بێت خۆیان لێ هه‌ڵئه‌واسن
لە کۆشێعری" چۆمی بڕوا" وەرگیراوە