ما 4131 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 

وەرگێڕانی لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم

 

شەشی ئاگوست ١٩٤٥، یەکەمین بۆمبی ئەتۆم لە شەڕدا بەکارهێنرا. ئەمە لە هیرۆشیما رووی دا و لە ماوەی چوار مانگ دا زیاتر لە ١٤٠ هەزار مرۆڤی کوشت. سێ رۆژ دوواتر ئامریکاییەکان بۆمبێکی ئەتۆمی تریان لە ناگازاکی دا کە تێیدا لە نێوان پەنجا تا هەشتاد هەزار مرۆڤی دیکە تیاچوون. لەو کاتەوە ئیتر بۆمبی ئەتۆم بەکارنەهێنراوە.

 

 

بۆمبی ئەتۆم، هەڕەشەی بەردەوام

حەزدەکەین ئاماژە بەوە بدەین کە نزیکەی هەفتاد ساڵ لەوە پێش بوو بۆ یەکەم جار لە جیهاندا بۆمبی ئەتۆم کەڵکی لێوەرگیرا. زیاتر لە شازدە هەزار بۆمبی ئەتۆم لە نۆ وڵاتی جیهاندا هەیە. ئەم بۆمبانە بەردەوام هەڕەشەیەکی گەورەن لەسەر مرۆڤ، سروشت و تەندروستی.

ئەم گوتانە هی "ئاننە گەرد گریمسبی هار" سەرۆکی رێکخراوەی "نا بۆ بۆمبی ئەتۆم" ە کە بە ن. ت. ب. ناوەندی هەواڵنێری گوت.

شەشی ئاگوست ١٩٤٥، یەکەمین بۆمبی ئەتۆم لە شەڕدا بەکارهێنرا. ئەمە لە هیرۆشیما رووی دا و لە ماوەی چوار مانگ دا زیاتر لە ١٤٠ هەزار مرۆڤی کوشت. سێ رۆژ دوواتر ئامریکاییەکان بۆمبێکی ئەتۆمی تریان لە ناگازاکی دا کە تێیدا لە نێوان پەنجا تا هەشتاد هەزار مرۆڤی دیکە تیاچوون. لەو کاتەوە ئیتر بۆمبی ئەتۆم بەکارنەهێنراوە.

بەڵام ئەم رێکخراوەیە دەڵێ بۆمبی ئەتۆم بەردەوام هەڕەشەیە. ئەوان یەکێ لەو رێکخراوانەن کە پێنج شەممە ٦ ی مانگی ئۆگۆستی ئەمساڵ لە ئۆسلۆ لە دژی رێپێوان دەکەن. ئەوان هیوادارن خەڵکێکی زۆر بتوانن لە رێپێوانەکەدا بەشدار بن. ئەم رێکخراوەیە خوازیاری قەدەغەکردنی بۆمبی ئەتۆمە.

ئەم خانمە دەڵێ ئەمڕۆکە کارێکی زۆر بۆلەناوبردنی بۆمبی ئەتۆم ناکرێ، بەڵام لە زۆربەی وڵاتاندا خەڵک کۆدەبنەوە بۆ گوشارخستنە سەر دەسەڵاتداران.

ئەو هەروەها دەڵێ کە دەسەڵاتی نۆروێژی بەشداری لەم کەمپەینەدا ناکا. نۆروێژ دەبێ پابەندی یاساکانی ناتۆ بێت کە تێیدا ئەندامە. ناتۆ دەیەوێ مافی بەکارهێنانی چەکی لە دژی دوژمنانی هەبێ. لە ناتۆدا و هەروەها لای زلهێزەکانی دونیا بۆمبی ئەتۆم وەک چەکێک سەیردەکرێ بۆ پاشەکشەپێکردنی نەیاران.

ئاننە دەلێ پسپۆران پێیان وایە ئەم چەکە لە راستیدا ناتوانێ بەر بە هەڕەشە بگرێ. ئەوان دەڵێن:

ـ بۆمبی ئەتۆم دونیا ناکاتە جێگایەکی ئەمنتر. بە پێچەوانەوە دەیکاتە شوێنێکی مەترسیدارتر.

تا ئیستا لە جیهاندا وڵاتانی ئەمریکا، رووسیا، بەریتانیا، فەڕانسە، چین، هیندستان، پاکستان، ئیسڕائیل و کۆریای باکور خاوەنی ئەم چەکەن.

ئەفریقای باشور یەکەمین وڵات بوو کە لە ساڵی ١٩٨٩ خۆخوازانە وازی لە چەکی ئەتۆم هێنا.

 

وەرگێڕانی لە نۆروێژییەوە بە کەمێک دەستکارییە

سایتی قەڵەم

٦ ئۆگۆستی ٢٠١٥

 

سەرچاوە:

 

رۆژنامەی کلارتاڵە

گەڕان بۆ بابەت