ما 6786 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

هەروەها بەردەوام ئەم کێشەیەیش ئازاری دەدا کە دەسەڵاتی کەسابەتەکە بە دەست خوشکەکانی مێردەکەیەوە بوو و ئەوە ئەوان بوون بڕیاریان لە سەر هەموو شتێک دەدا. جگەلەمە کاتێک دەهاتەوە ماڵ، دەبا بەشداری لە کار و باری ماڵەوەیشدا بکات کە تێیدا دشەکانی ئەوپەڕی تەمبەڵییان دەکرد. ژنێک کە چ لە ماڵەوە و چ لە دەرەوە حیچابی هەبوو،... ئەو ژنەی یەخسیری پەیوەندێکی بنەماڵەیی ببوو بەس بۆ ئەوەی منداڵەکەی خاوەنی باوکێک بێت.

 

دایکایەتی

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

نووسینی: ئێفراە

لەدایکبووی ١٩٨٦، هۆستۆن / تێکساس، ئامریکا

کچێک لە گەڵ پیاوێکی خاوەنی دە خوشک و برا هاوسەرگیری کرد. پێش هاوسەرگیرییەکە وادەهاتە بەرچاو هەر کامەیان کە لە شوێنە جۆربەجۆرەکانی دونیادا دەژیان، هەست بە ئاسوودەیی و شادی و ئارامی دەکەن. کچەکە زۆر خۆشحاڵ بوو بەوەی توانیبووی خۆی لە نێوان بنەماڵەیەکی یەکجار گەورەدا ببینێتەوە، ئەگەرچی بۆخۆی تاقە منداڵی ماڵەوە بوو و لە لایەن دایکێکی تەنیاوە بەخێوکرابوو کە ئەویش لە گەڵ دایک و باوکەکەی ژیابوو.

 دووای ئەوەی چەند رۆژێ لە هاوسەرگیرییەکەیان تێپەڕی، بە مەبەستی درێژەدان بە ژیان چوون بۆ دوبەی. هاوسەرەکەی پێشنیاری پێدا کە لە چەند مانگی سەرەتای ژیانیاندا، لە گەڵ خوشکەکەی و بنەماڵەکی بژین هەتا خانوویەک دەست دەخەن. کچەکە کە مرۆڤێکی گوێڕایەڵ و دڵسۆز بوو، پێشنیاری مێردەکەی قبوڵکرد. ئەو کە خانمێکی ئیشکەر بوو و بە جوانی بە ماڵەکە رادەگەیشت، بە تێپەڕینی کات بەرەبەرە هەستی کرد ژیانی تا دێ دژوارتر و دژوارتر دەبێ. چیدی نەیدەتوانی ئەمە قبوڵ بکا خێزانی ناو ماڵ هەرچی کارە بیخەنە سەر شانی ئەو و بۆخۆشیان پاڵی لێبدەنەوە. ئەو نائومێدییەی رووی تێکردبوو، بەرە بەرە بوو بە توڕەیی و لەیەک خراپ تێگەیشتن لە نێوان ئەو و مێردەکەیدا.

 ئەوەندەی نەخایاند سکی پڕبوو، بەڵام کەس دیسان گوێی نەدەدایە و لە ئەرکی سەرشانیان کەم نەدەکردەوە. بەیانیان بە هۆی قورسیی جەستەیەوە درەنگ لەخەو بەئاگادەهات و، هەربۆیە درەنگیش دەستی دەکرد بە کارەکانی رۆژانەی. بڕیاری دا کەسێک وەک یارمەتیدەر دابمەزرێنێ. بەڵام ئەو کەسانەی وا دەهاتن بۆ چاوپێکەوتن، رۆیشتن و قەت نەگەڕانەوە، چونکە هاوسەرەکەی نەیدەویست دایانبمەزرێنێ. سەرئەنجام پاش ماوەیەک منداڵەکەی هاتە دونیاوە.

لە مانگی حەوت چوو بۆ ئامریکا بۆ ئەوەی لای دایکی و خزم و کەس و کارەکەی بمێنێتەوە. هاوسەرەکەی لای بنەماڵەی خوشکەکەی مایەوە تا یارمەتیان بدا و، ئیتر بەرپرسیارەتیی خۆی بەرامبەر بە بنەماڵەکەی خۆی لە بیرچووەوە. ئەم چاوەڕوانیی ئەوەی دەکرد کچە گەنجەکانی بنەماڵەی مێردەکەی ئاگایان لە منداڵەکەی ئەو بێ، چونکە کاتی خۆی ئەو بە دەم داوا ناڕەواکانی خوشک و دایکی مێردەکەیەوە ببوو.

 دایک و باوکی مێردەکەی لە راستیدا لە پاکستان دەژیان، بەڵام بە پارەی منداڵەکانیان کە بەردەوام کاریان دەکرد، بە سەفەر بە دونیادا دەگەڕان. ئەوان لە رێگای سیاسەتی "جودایی بنێوە و کوێخابە!" دەیانتوانی بەم مەبەستەی خۆیان بە ئاسانی بگەن. لە نێوان کوڕەکان و ژنەکانیاندا دووزمانیان دەکرد. لە کاتێکدا ئافەرینیان بە یەکیان دەگوت، لۆمەی ئەوی تریان دەکرد. یان لە دژی ئەم بووکەیان لایەنگریان لەوی تر دەکرد. هیچ کچێکی بنەماڵە وازی لە رابواردن و داواکانی خۆیان نەدەهێنا. هەموویان لە دۆخەکە دەگەیشتن و هەربۆیە هەوڵیان دەدا تا دەتوانن فێڵ لەوی تر بکەن. مێردەکەی گەورەترین سەروەت و سامانی ماڵەوە بوو. ئەگەرچی حەوتەمین منداڵی بنەماڵە بوو، بەڵام وەک گەورەی ماڵ هەڵس و کەوتی دەکرد و ئاگای لە هەموویان بوو. بە تێپەڕینی هەر رۆژێک، کچەکە زیاتر لە بێ پرسیارەتی مێردەکەی و ئەوەی کە گوێی نەدەدایە ژنەکەی و منداڵەکەی ناڕەحەت و گرژ دەبوو،...ئەوێک کە لە دووای شووکردنەکەیشی هێشتا دوو کاری دەکرد و داهاتی ماڵەکەیشی دابین دەکرد. کاتێک لای دایکی دەژیا، مێردەکەی پێی وابوو چیدی کاری پێناکرێ و دەبێ لە راستیدا ئاگای لە زارۆکەکەی بێت.

سەرئەنجام رۆژێک بڕیاری دا بە منداڵە دوومانگانەکەیەوە بگەڕێتەوە لای هاوسەرەکەی، ئەگەرچی هاوسەرەکەی هێشتا لەو خانووەدا دەژیا و نەیگواستبووەوە. هەموو رۆژێ دوعای دەکرد و ئومێدی ئەوەی هەبوو مێردەکەی بگوازێتەوە، شتێک کە قەت رووینەدا. بەرەبەرە هەستی کرد کە پیوسیتی بەوە هەیە کەسێک راستیی و دروستیی بۆچوونەکانی بسەلمێنێ. بۆ ئەم مەبەستە روویکردە یەکێک لە هاوسەرەکانی برای مێردەکەی. ئەوەی ئەو پێویستی پێ بوو ئەوە بوو کە کەسێکی تر دیانی پێدابنێ کە بە راستی زوڵمی لێدەکەن و ئەو پوچییەی رووی تێکردبوو هەستێکی درۆ نەبوو. بەڵام بە پێچەوانەوە، بەردەوام پێیان دەگوت زۆر خراپ بیردەکاتەوە. پاش چەند هەفتەیەک تێگەیشت لە پشت سەری قسەدەکەن. جگە لە هەموو خێزان بگرە هاوسەرەکەیشی پشتی تێدەکرد. دووای ماوەیەک نیشانەی نەخۆشی لێدەرکەوت و خەسووی وتی کە وا باشترە بۆ دەرمان بینێرنەوە بۆ ئامریکا، چونکە لەوێ دەیتوانی بە بەلاش خۆی دەرمان بکا!

ساڵێکی تریش هەرچی لە توانایدا هەبوو کردی بۆ ئەوەی بتوانێ لاپەڕەیەکی نوێ لە ژیان لە گەڵ هاوسەرەکەی هەڵبداتەوە، بەلام بێسوود و بێ فایدە بوو و، هەر جارەی دیسان دڵی دەشکایەوە. جارێکی تر گەڕایەوە بۆ لای دایکی و بڕیاری دا خوێندن تەواو بکا. هەبوونی دایکێکی تەنیا و منداڵێکی ساوا لە گەڵ خوێندندا ناسازگار بوو. ئەو نەیدەتوانی خۆی بژیەنێ لە کاتێکدا مێردەکەی سەرقاڵی پێڕاگەیشتن بە دایک و باوکەکەی خۆی بوو و ئەمانی لەبیرچووبووەوە. بڕیاری دا کارێک بدۆزێتەوە و، هەر کە دۆزییەوە، کوڕەکەی خستە قوتابخانەیەکی مۆنتەسۆرییەوە.

چوار ساڵ تێپەڕی و سەرئەنجام مێردەکەی گەڕایەوە تا لای ئەو بژی. ژیانی خۆش دەگوزەرا تا ئەو رۆژەی بینی دایک و باوکی مێشکی کورەکەیان شۆردەوە و دیسان لە ژن و منداڵەکەی بە مەبەستی کار و کاسبی بۆ ویلایەتێکی تر دووریان خستەوە. مێردەکەی بڕیاری دا بچێتە ویلایەتێکی تر کە لەوێ گەنجترین خوشکی دەژیا. جگە لە خوشک و براکانی، دایک و باوکیشی بڕیاریان دا لە گەڵی بژین. چی پارەی هەبوو خستیە کەسابەتەوە. چی کات و وزە هەیبوو تەرخانی کرد بۆ ئەوەی ژنەکەی ناچار بکا کارەکەی بەجێ بێڵێ و لە گەڵیان لە بۆستۆن بژیت. کاتێ بڕیاری دا کە بچێ و لە گەڵ مێردەکەی بژی، یەکێکی تر لە خوشکەکانی مێردەکەی بڕیاریدا کە لە گەڵ بنەماڵەکەی بچێ بۆ ئامریکا و لە گەڵ براکەی بژی! ئیتر ئەم، دوو رێگاچارەی لە بەردەست دا مابوو، یان دەبا لە گەڵ مێردەکەی ژیابا، یان بگەڕایەتەوە لای دایکی و وەک جاری جاران بیخاتەوە زەحمەت. لە کۆتاییدا رێگا چارە دژوارەکەی هەڵبژارد، ئەوەی کە بچێ و لە گەڵ دایک و باوک و خوشک و براکانی مێردەکەی لە خانوویەکی دوو ژووریدا بژیت. کاتێک گەیشتە بۆستۆن، مێردەکەی رازی کرد کە لە گەڵ خوشکەکانی لەو کاروکاسبییەدا خۆی خەریک کا وا بنەماڵە پێیەوە سەرقاڵ بوو. مێردەکەی کارێکی پەیدا کرد و ئەمیش هەرچی وزەی هەبوو تەرخانی کرد بۆ ئەو ئیشەی وا بنەماڵە هەیبوو. بەڵام راستییەکەی ئەوە بوو بە تێپەرینی هەر رۆژێک لە ژیانیدا، دەرحەق بە منداڵەکەی هەستی بە تاوان دەکرد، سەبارەت بەوەی کە نەیدەتوانی بە گوێرەی پێویست پێی رابگا و هەر خەریکی کاری دەرەوە بوو. هەروەها بەردەوام ئەم کێشەیەیش ئازاری دەدا کە دەسەڵاتی کەسابەتەکە بە دەست خوشکەکانی مێردەکەیەوە بوو و ئەوە ئەوان بوون بڕیاریان لە سەر هەموو شتێک دەدا. جگەلەمە کاتێک دەهاتەوە ماڵ، دەبا بەشداری لە کار و باری ماڵەوەیشدا بکات کە تێیدا دشەکانی ئەوپەڕی تەمبەڵییان دەکرد.

 ژنێک کە چ لە ماڵەوە و چ لە دەرەوە حیچابی هەبوو،... ئەو ژنەی یەخسیری پەیوەندێکی بنەماڵەیی ببوو بەس بۆ ئەوەی منداڵەکەی خاوەنی باوکێک بێت.

 

سەرچاوە:

www.storystar.com

 

 

 

                                                                                                                                 

گەڕان بۆ بابەت