ما 5109 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم

دەرەوە زستان بوو. دنکە بەفرەکان بە بەر دەم دارچراکاندا سەماکەرانە دەکەوتنە خوارەوە، تا شار وەک فەرشێک داپۆشن. کاتێک گەیشتە مەیخانەکە، بۆنێک بە لوتیدا هات، بۆنێک وەک زلەیەک کە لە روومەت دەدرێ. داوای لە هەندێ لە پۆلیسەکان کرد هەوایەکی ژوورەکە بدەن. دەرگا و پەنجەرەکان کرانەوە. دە خولەکی دوواتر، دەستی کرد بە پشکنینی شوێنەکە. کاتێک چووە ژوورەوە، بینی تەرمەکە لە سەر زەوی کەوتووە. 

 

خوێن

لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم

 

فرانک سەیری کاتژمێرەکە دەکا. دە بۆ یازدەیە. لە ژووری کارە تاریک و خەمین و رێکوپێکەکەی رادەمێنێ. لەمێژە هیچ کارێکی لە لایەن سەرۆکەکەیەوە پێ نەدراوە،... ئاخێک هەڵدەکێشێ. جارو بار، بیر و خەونەکان رووی تێدەکەن، سەبارەت بەوەی کارێکی ئاکادامی لە شوێنێکی تر بدۆزێتەوە. وەک دکتۆر، وەکیل، مامۆستا،... ههه. دەبا کەمێک لەبەر خۆیەوە پێبکەنێ.

کتوپڕ تەلەفۆنەکە زەنگ دەدا و، فڕیی دەداتەوە دەرەوەی سەرزەمینی خەیاڵات.

 

چەترباز؟ ئااا،... ناااا...

 

ـ "بەڵێ، فرانک گرێندەم، پۆلیسی لێکۆڵەر."

سەرۆکەکەی بوو. هەواڵی پێدا کەسێک لە مەیخانەکە کوژراوە. فرانک زانیاری زیاتری لە سەر کات و شوێنی رووداوەکە وەرگرت.

ـ "زۆر چاکە هەر ئیستاکە دەێم."

دەرەوە زستان بوو. دنکە بەفرەکان بە بەر دەم دارچراکاندا سەماکەرانە دەکەوتنە خوارەوە، تا شار وەک فەرشێک داپۆشن. کاتێک گەیشتە مەیخانەکە، بۆنێک بە لوتیدا هات، بۆنێک وەک زلەیەک کە لە روومەت دەدرێ. داوای لە هەندێ لە پۆلیسەکان کرد هەوایەکی ژوورەکە بدەن. دەرگا و پەنجەرەکان کرانەوە. دە خولەکی دوواتر، دەستی کرد بە پشکنینی شوێنەکە. کاتێک چووە ژوورەوە، بینی تەرمەکە لە سەر زەوی کەوتووە. لە دیتنی ئەم دیمەنە ناخۆشە هەستی بە تێکشکان کرد. مەیتەکان تێکشکابوون، وەک بڵێی لە حەوزی خوێندا مەلەیان دەکرد. قەت شتی وای نەبینیبوو. بیری کردەوە لێکۆڵینەوە لەم کەیسە نەک کاری ئەو، بەڵکوو کاری ئە کەسانەیە وا لە سەرووی ئەوەوە بوون. کارە رۆتینیەکان ئەوەی وا پێویست بوون ئەنجامی دان و گەڕایەوە بۆ ژووری کارەکەی خۆی. تەلەفۆنی بۆ هاوڕێیەکی خۆی کرد لە ئاژانسی فێدراڵی وڵات، بەڵام جگە لە "ششش،... نا... ئیستا کەمێک کاری زۆرمان هەیە،... ئا،... یەکجار زۆر" زیاتری وەرنەگرت. وێنەکانی بەردەمی هەڵگرت و، سەیری کردن. لە دووای وردبوونەوەیەکی باش بە ئاکامێک گەیشت، ئەوەی کە قوربانیەکان بە شێوەیەکی دڕندانە  بە ئامرازێکی ئەوەندە گەورە کوژراون کە هەڵگرتنی بەخەیاڵدا نەدەهات.

چەند رۆژێک بیری لە مەوزوعەکە کردەوە. چوار رۆژ دوواتر تەلەفۆن زەنگی لێدا. سەرۆک بوو. جارێکی تر قەتڵێک لە هەمان شوێن روویدابوو. بەڵام ئەم پێی وابوو زیاتر لە قەتڵێک رووی داوە. زۆر خێرا بەرەو شوێنەکە رۆیشت. ئەم جارەیش قوربانییەکان بەهەمان شێوە کوژرابوون و، هەمان بۆن لە جەستەیان بەرزدەبوووەوە. هیچ گۆڕانێک نەدەبینرا. ئەو حەقی بوو، کوشتارێکی تر کرابوو. جیاوازیی سەرەکیی ئەم کوشتارە لە گەڵ جاری پێشوو ئەوە بوو کە ئەمجارەیان شاهیدێک پەیدا ببوو،... کچێکی گەنج. فرانک دەستبەجێ کەوتە لێپرسینەوە لە کچەکە. "بەڵێ،... هەروەها،... ئا،... من لەو کاتەدا لە دەرەوە بووم کاتێ ئەمە روویدا،.. . لەو کاتەدا،... هەروەها،..." فرانک بیری کردەوە "چ شاهیدێک!"

کاتێک شوێنی کارەساتەکەی بەجێ هێشت، بڕیاری دا لە ژووری کارەکەی خۆی لە گەڵ کەیسەکە بەردەوام بێت. وەک بڵێی لەوێ دۆخی کارکردن خۆشتر بوو. هەر گەیشتە سەر شەقامەکە، ئەم بیرە بە مێشکیدا هات کە ئەوەی ئەو بیری لێدەکردەوە بەو مانایە بوو گەلێک ژیانی دیکەیش لە مەترسیدا بوون. جانتای کارەکەی بە پەلە فڕێدایە سەر زەوی و بە هەڵەداوان گەڕایەوە بۆ ناو باڕەکە. دەبا کەمێک زیاتر شوێنەکە بپشکنێ. ترسەکە زیاتر تەشەنەی کرد، کاتێک بە دەنگی بەرز هاواری کرد دەبێ هەمووان وەدەرکەون! بەڵام،... درەنگ بوو. ئەو ئەمەی دەزانی. بۆنی گازەکە بە ژوورەکەدا بڵاو ببووەوە. چیدی نەیدەتوانی هەناسە بکێشێ.

 

زرممممممم!!!!!

 

مێشەکان، سەرتاسەری رۆژ، خانمی "ئوڵسن" یان ئازار دابوو. ئەو ئیستا دووادانەیانی کوشتبوو. لە کابینێتی شەڕابەکان. ئەو لەوێ بە چەکی کۆمەڵکوژییەکەیەوە راوەستابوو: بۆکسێ سپرای دژەمێش و مێشکوژێک.

 

 

 

سایتی: وێبماستێر

گەڕان بۆ بابەت