پێشەوا کاکەیی

 

چەند جار گوتم: با نەبمەوە ئەستێرە و ڕاپێچرێمەوە نێو گەردوون / ناترسیت لەوەی شەوێك ڕاخزێم و گشت ترووسکاییم ون بکەم/ چەند جار گوتم: با نەکشێم لە نێو دەستتدا و ڕۆحم بڕووشێت/ ناترسیت/ لەوەی ڕۆژێك بمرم و هەناسەشت لەگەڵ خۆمدا ببەم/ چەند جار گوتم: سەرنجی هەسارە مەدە، خۆ ئێمە هەسارەیێکین/ بۆ دەڕوانیتە مەریخ، چیت داوە لە سەڕاب، نابینیت جیلوە دەکەم

 

ڕاپێچکردن

 پێشەوا کاکەیی    

چەند جار گوتم: با نەبمەوە ئەستێرە و ڕاپێچرێمەوە نێو گەردوون
ناترسیت لەوەی شەوێك ڕاخزێم و گشت ترووسکاییم ون بکەم
چەند جار گوتم: با نەکشێم لە نێو دەستتدا و ڕۆحم بڕووشێت
ناترسیت لەوەی ڕۆژێك بمرم و هەناسەشت لەگەڵ خۆمدا ببەم
چەند جار گوتم: سەرنجی هەسارە مەدە، خۆ ئێمە هەسارەیێکین
بۆ دەڕوانیتە مەریخ، چیت داوە لە سەڕاب، نابینیت جیلوە دەکەم
نازانم بۆچی لە حیکمەتی خودات دەڕوانی و دەتگوت: بۆ لەسەر زەمینین
بۆچی شەو و ڕۆژ بە دوای ترێفەی مانگ و پڕشنگی ڕوژدا، شەیدا و وێڵین
نەتدەزانی بۆچی وا بە جارێ، لە گەردووندا موشتەری نرخی وەهای نییە
عاشق کەی هەڕاجی هەبووە، لە خۆڕا نییە زەمین تەنیا یەك ماهی هەیە

 

٩ /٣ / ٢٠١٥ شیراز

 

 

 

بازدید: 956