ما 8937 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

خەبات رەسووڵی

 

دوایین دیمەنیك کە لە تۆم لە یادە قامکت خستبووە نێو دمتەوە و دەتمژی. بیست و پێنج ساڵە ئەو وێنەیە لە پێش چاومە. لە پاش ئەوەی باوکت تەڵاقی دام و مێردم بە حاجی کرد،خوا سێ منداڵی دیکەی دامێ، بەڵام هیچیان جێی تۆیان پڕ نەکردەوە. حاجی قەت نەیهێشت بتبینم. پاش بیست و پێنج ساڵیش کە زانی تۆ دێی کوتی دەچم بۆ سەفەر.

 

دیوار

خەبات رەسووڵی

نەسرینی پورت خوداگیر بێ، دانەنیشت. کاکم کوتی مادام خوشکی ئەو دانانیشێ منیش خوشکی خۆمی لێ دەستێنمەوە. هەرچی گریام و پاڕامەوە کەس گوێی لێ نەگرتم.بە چلەی زستانێ هاتن و منیان هێناوە ماڵی باوکم. کاکم کوتی تووتکی ئەوانمان ناوێ.
دوایین دیمەنیك کە لە تۆم لە یادە قامکت خستبووە نێو دمتەوە و دەتمژی. بیست و پێنج ساڵە ئەو وێنەیە لە پێش چاومە. لە پاش ئەوەی باوکت تەڵاقی دام و مێردم بە حاجی کرد،خوا سێ منداڵی دیکەی دامێ، بەڵام هیچیان جێی تۆیان پڕ نەکردەوە.
حاجی قەت نەیهێشت بتبینم. پاش بیست و پێنج ساڵیش کە زانی تۆ دێی کوتی دەچم بۆ سەفەر .
نەشچوو بۆ سەفەر و هەر لە نێو دێیە. شەوانە دەچێتە ماڵی براکەی و بە رۆژیش لە بەیانییەوە تا ئێوارێ لە سەربانی ماڵی خوشکی دادەنیشێ و چاو دەبڕێتە ماڵی خۆمان و چاوەرێی رۆیشتنی تۆیە.

 

چەمەدانی بە تاڵ

بووکەکەی سەیدباپیر،کوبرا، تەنانەت نەیهێشت بۆ ناشتنەکەشی ماڵی سەید ڕەحمان بێنە گۆڕستان. تا ئەو رۆژە چەندین جار ڕدێن سپی و پیاوماقووڵیان ناردە کنی هەمووی جواب کردن.
پاش گەڕانەوەیان کوبڕا، کوبڕاکەی جاران نەبوو. سەید باپیر هەر لەبن خێوەتەکانی سەر سنوور چاوەکانی سپی بوون و دنیای بە تاریکی دیت. بنەماڵەکان بۆ دۆخی سەید باپیر بە پەرۆش بوون و بێ دەسەڵات. پیاوە دەمامک دارەکان بە نێو خەڵکەکەدا دەسووڕانەوە و هەڕەشە و گوڕەشەیان بەردەوام بوو.
پاش مانگێک دورخستنەوە رۆژێک بنەماڵەکانیان کۆ کردەوە و پێیان ڕاگەیاندن کە وەبەر بەزەیی نیزام کەوتوون، دەنا تا کاتێک کوڕەکانیان نەگەڕێنەوە نەیاندەهێشت چاویان بە شارەکانی خۆیان بکەوێتەوە. کەسوکاری بنەماڵەکان هەموو رۆژێ دەچوونە بەردەرکە ڕەشەکان و داوای گەڕانەوەی خزمەکانیان دەکرد. سەید باپیر دڵنیا بوو ڕەحمانی برای هەموو رۆژێ لە گەڵ منداڵەکانی دێنە بەر دەرکە ڕەشەکە و بەربینگیان پێ دەگرن و داوای گەڕانەوەیان دەکەن، بەڵام کاتێک گەڕانەوە و تەنانەت بۆ بەخێرهاتنەوەشیان نەهاتن، زانی کە لەو مانگەدا کەسیان بۆ جارێکیش نەچووەتە بەردەرکە ڕەشەکە.
لەو رۆژەوە سەید پشتی کووڕ بۆوە و نەیتوانی چیتر قیت ڕاوەستێ.

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت