ما 6941 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

شەڕ فاکتی نائەقڵانیەتی مرۆڤ

باوەڕ و ئیمان لە بەرامبەر زانستدا دادەنرێن. باوەڕ و ئیمان دیاردەیەکن بە بێ بنەمای بەڵگەی زانستی، بەڵام زانست بەڵگەی زانستی لە پشتە، بەڵگە بە مانای ئارگیومێنت و لێکۆڵینەوە بە گوێرەی میتۆدە زانستییەکان.

 

 بەم پێیە کەواتە باوەڕ و ئیمان ناتوانن راست بن وەک راستییەکی زانستی، واتە لە گەڵ راستیی دونیای دەرەوە بێنەوە، بەڵام زانست راستە و لە گەڵ دونیای دەرەوەدا دێتەوە، لانیکەم لە ئاستێکی دیاریکراودا.

هەڵبەت نەسەلماندنی باوەڕ و ئیمان بەو مانایە نیە کە مرۆڤەکان خۆبەخۆ مەیلیان بەرەو زانست دەچێ و هەوڵ دەدەن خۆیان لە باوەڕ و ئیمان بپارێزن، یاخود لانیکەم خۆیان لە باوەڕ و ئیمانێک بپارێزن کە لە سەر بنەمای زانستی رانەوەستاوە. بە پێچەوانەوە دەبینین کە زۆربەی مرۆڤەکان لە جیاتی ئەوەی زانستی بن، باوەڕدارانن! (هەڵبەت باوەڕداری تەنیا لە بواری ئاینیدا نا، بەڵکو لە بوارەکانی وەک بیروباوەڕی سیاسیشدا).

ئەمە چۆن لێکبدەینەوە؟

لەم بارەوە دەتوانین بە دوو خاڵ یاخود هۆکار ئاماژەبدەین: خاڵی یەکەم، سادەبوونی باوەڕ و ئیمان لە چاو زانست، ئەوەی کە بۆ باوەڕداربوون، پێویست بە زانیاری زۆر ناکا. دووهەم، باوەڕداری مرۆڤ دەخاتە چوارچێوەیەکی کۆمەڵایەتی یەکجار بەرفراوانترەوە (تعلق اجتماعی وسیعتر) کە ئەمەیش متمانەیی و ئارامی و دڵنیایی بە مرۆڤ دەبەخشێ. لە کاتێکدا زانست هەم کاتی زۆری دەوێ و هەم دەبێتە هۆی رەخنەکاری و کەواتە دوورخستنەوەی مرۆڤ لە زۆرینە.

راستییەکەی ئەوەیە کە باوەڕ پانتاییەکی یەکجار فراوانتر لە زانست لە مێژووی مرۆڤایەتیدا داگیردەکا. ئەمە وایکردووە هەندێ فیلسووف و بیریاری بەناوبانگ، مرۆڤ زیاتر بە بوونەوەرێکی نائەقڵانی بزانن تا ئەقڵانی. لای ئەوان، گرینگترین فاکتی سەلمێنەریش شەڕە.

 

سایتی قەڵەم

 

٢٠ دێسەمبری ٢٠١٥ 

گەڕان بۆ بابەت