ما 4253 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

مردن و لەدایکبوونی زبان (١)

هەر ئێستا نزیکەی شەش هەزار زبان لە دوونیادا قسەیان پێدەکرێت. بەشێک لەم زمانانە تەنیا یەک، یان دوو، یان چەند کەسێک قسەیان پێدەکات و دەیزانن. پێش پازدەهەزار ساڵ نزیکەی دەهەزار زبان لە دونیادا هەبووە کە نزیک نیوەیان مردوون و ئیتر کەس نایانزانێت و، قسەیان پێناکرێت.

 

 ئەم رەوتی مردنی زبانە بەردەوامە و وا پیشبینی دەکرێت کە تا 100 ساڵی تر رادەی ئەم شەش هەزارەیش ببێتە سێ هەزار، واتە رێک نیوەدەبێت. مەرگی زبان شتێکی مەترسیدارە و پسپۆڕانی زبانناسی زۆر نیگەرانی ئەم شتەن.

بەڵام هاوکات لەگەڵ مردنی زبانەکان و کەمکردنیان، ئینسان بەردەوام بۆ پێوەندی دروستکردن لەگەڵ یەکتر و جێبەجێ کردنی کاروباری بازرگانی هەوڵیداوە بە بەکار هێنانی وشەگەلی چەند زبان بە شێوەی شەل و پێ شکاو هەوڵبدات لایەنی بەرانبەری تێبگەیێنێت. وە بەم شێوە زبانێکی پێوەندی هاوبەش دروست بکەن کە بەم زبانسازییە piding یان "تێکەڵ" دەڵێن. گەورەترین نمونەی ئەم زبانە ناوی "روسی- نۆروێژی" یە کە سەدەی 1800 دا لە لایەن نۆروێژی و روسییەکانی هاوسنورەوە بۆ تێپەڕاندنی کاروباری رۆژانەی خۆیان بەرانبەر یەکتر بەکاریان هێناوە. یان نمونەیتری ئەم شێوە زبانە دەگەڕێتەوە بۆ کاتی کۆیلەداری کە کۆیلەکان بۆ پێوەندی لەگەڵ خاوەنەکانیان دەبوا بە تێکەڵ پێکەڵی زبانێکی پێوەندی دروست بکەن. ئەم زبانە خاوەن هیچ رێزمانێک و شێوازێک بۆ سەرف و نەحوی فێعلەکانیان نین.

پاشان کە وردەوردە ئەم زبانە زۆر بەکاربرا و لە ماڵێشەوە کرایە زبان بۆ مناڵانی تازە لەدایکبوو، کەم کەم رێزمان دەگرێت و پوختتر دەبێت و وەک زبانی دایکی ئەومنداڵانە دەناسرێت. نمونەی بەرچاوی ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ منداڵانی کۆیلەکان . ئەوکات بەو زبانە دەڵێن creol   واتە زبانی "چەند رەگە".

نمونەی ئەمانە رۆژانە لە شارەکانی وڵاتانی وەک ئێران و عێراقەوە بەهۆی چەند زبانە بوونی خەڵکەکەیەوە  کاری پێدەکرێت. وەک نمونە دەتوانین ئاماژە بە فارسی قسەکردنی کوردێک بکەین کە فارسی نازانێت و تەنیا بە تێکەڵکردنی چەند وشەی فارسی و کوردی پەیامی خۆی دەگەیێنێتە بەرانبەرەکەی.

دریژەی هەیە ...

 

سایتی قەڵەم

 

١٢ فێبرواری ٢٠١٦

گەڕان بۆ بابەت