ما 6397 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە تورکییەوە: هاوڕێ نەهرۆ
لەسەرەوەی دەریا هەور باڵایە
 دەموچاوت گەمێ یەکی زیوینە
 لە نێوی دا ماسی زەردە
 لە نێو قەدی دا گیای شینی دەریایە 

 

بازاری ئەمرۆ

 

لە تورکییەوە: هاوڕێ نەهرۆ

ئەمرۆ بۆ یەکەم جارە شوێنی خۆر دەگرمەوە

 لە ژیانم دا ئەمە یەکەم جارە لە ئاسمانم

 ئەوەندە لە منەوە دوورە

 تا ئەو ڕادەی رەنگی شینە

 ئەوەندە خۆر سەرسوڕماوە

 بێ جوڵە وەستاوم

 دوایی بەرێزەوە لەسەر خاک دائەنیشم

 پشت ئەدەمە دیوارەوە

 لەم ساتەدا چ شەپۆل کەوتنێک بوو

 لەم ساتەدا چ دەمەقاڵی یەک بوو، چ سەربەستی یەک بوو، چ هاوسەرێکم بوو

 خاک و خۆر و من

 بەختیارم

 

هەورت دەوێ

 

لەسەرەوەی دەریا هەور باڵایە

 دەموچاوت گەمێ یەکی زیوینە

 لە نێوی دا ماسی زەردە

 لە نێو قەدی دا گیای شینی دەریایە

 لەکەنارت دا مرۆڤیکی رووت هەیە

 بیرکردنەوەی ڕاوەستاوە

 

هەورت دەوێ

 یان گەمێ؟

 دەمەوێ ماسی بم

 یان گیاو قەوزەی دەریا ؟

 نە ئەم نە ئەو نە ئەویتر

 دەبوایە دەریا کوڕم بوایە

 لەگەڵ هەور، لەگەڵ گەمێ، لەگەڵ ماسی، لەگەڵ گیاو قەوزە

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت