سەروتاری قەڵەمی ٤
ئه‌وانه‌ی گه‌ره‌کیانه به زه‌بری هیزو به سوپایه‌ک چه‌کداری نه‌زانه‌وه جیهان بگۆڕن‌و له‌سه‌ر فکره‌و ئایدیۆلۆژیایه‌کی کوێرانه بونیادی بنێنه‌وه، ده‌بێ ئه‌وه باش بزانن که جیهانبینییه‌کی کوێرانه له ته‌واوییه‌تی خۆیدا ده‌توانێ دامه‌زرێنه‌ری جیهانێکی کوێر بێ.
ئه‌لبۆمی توندوتیژی
سەروتاری قەڵەمی ٤
ئه‌وانه‌ی گه‌ره‌کیانه به زه‌بری هیزو به سوپایه‌ک چه‌کداری نه‌زانه‌وه جیهان بگۆڕن‌و له‌سه‌ر فکره‌و ئایدیۆلۆژیایه‌کی کوێرانه بونیادی بنێنه‌وه، ده‌بێ ئه‌وه باش بزانن که جیهانبینییه‌کی کوێرانه له ته‌واوییه‌تی خۆیدا ده‌توانێ دامه‌زرێنه‌ری جیهانێکی کوێر بێ، جیهانێک نه رۆشنایی تیدا به‌دی دهکرێو نه هیزێکی تیدایه بۆ بینین. ئه‌و دهسهلاتو ئایدۆلۆژیایانهش که ته‌نیا خاوه‌نی یه‌ک رێبواره ڕیی چوونه ناوه‌وه و ده‌رگای هاتنه ده‌ره‌وه‌و په‌نجه‌ره‌ی لە ده‌ره‌وه روانینیان نییه، هه‌ر چه‌نده توانیبێتیشیان له زه‌مه‌نیکی دایریکراودا به‌شی هه‌ره زۆری خه‌ڵک له به‌ندیخانه‌ی ئایدۆلۆژیای خۆیاندا ده‌سته‌به‌ر بکهنو له زۆرینه‌وه شه‌رعییه‌تی خۆیان مسۆگه‌ر بکه‌ن، به‌ڵام هیشتاش ئایدیا‌و ده‌سه‌ڵاتێکی نائینسانیین. چونکه له کۆمه‌ڵگایه‌کدا که ده‌سه‌ڵات به‌شی هه‌ره زۆری خه‌ڵکی به‌دواوه بێ، ئینسانه‌کان تێیدا له که‌مینه دان، هه‌ر به‌و پێیه، له‌و شوێنانه‌شدا که ده‌سه‌ڵات هیچ گومانێکی له‌سه‌ر نییه، ئه‌وا ده‌کرێ بڵێین ئه‌و شوێنه ئینسانی لێ نییه.
کۆمه‌ڵگای ئێمه به‌پێی رایهڵو پۆی کۆمه‌ڵایه‌تی و هتد، خۆی زه‌مینه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی سیسته‌م و ده‌سه‌لاتێکی ئیستیبدادی گه‌ڵیک تیدا به‌هیزه، هه‌رچه‌نده هه‌مووشمان ئه‌وه ده‌زانین که بۆ ئیستبداد بێ‌روحمی زهروورهتێکهو ئینسانییهتو ئینسانی بوونیش شتێکی نامومکینه. چونکه ئه‌وه ئه‌سڵێکی لۆژیکی‌و چه‌سپاوه که په‌یوه‌ندییه‌کی بێروحمانه ته‌نیاو ته‌نیا له رێگای بێروحمییهوه ده‌پاریزرێ. که‌واته ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی مارکس سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵات له مهنتیسکیۆی ده‌گرێ راسته که ده‌ڵێ: (ئه‌و ئیدعایه‌ی مهنتیسکیۆ که ده‌ڵێ ده‌سه‌ڵات جێگای شانازییه، ئیدیعایه‌کی ته‌واو هه‌ڵه‌یه)... له رایهڵو پۆی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا دو واقعییه‌تی سه‌ره‌کی هه‌ن که نکۆڵییان لێ ناکرێ، یه‌که‌میان دین‌و ئه‌وی دیکه‌یان سیاسه‌ته. دین ئه‌لبومی تۆمار کردنی ململانییه تیۆریکییه‌کانی مرۆڤایه‌تییه‌و، هه‌ر به‌و پێوه‌ره‌ش ده‌وله‌تی سیاسی (سیاسه‌ت) ئه‌لبومی تۆمارکردنی ململامێیه پراکتیکییهکانیهتی. له‌هه‌ر دوو ئهلبومیشدا بیره‌وه‌رییه‌کانی مرۆڤ زۆربه‌یان تاڵ‌و کاره‌ساتبارن. دۆگمابینیو سه‌ره‌ڕۆیی دوو فاکته‌ری سه‌ره‌کین که له هه‌ر دوو لایه‌ندا پییان له‌سه‌ر لاشه‌ی مرۆڤه کوژراوه‌کان پاشماوه‌ی مه‌یدانه‌کانی جه‌نگ چه‌قاندووه. جا بۆیه حاڵه‌ته هه‌نووکه‌ش نامۆ نییه به کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتووه‌کانی هاوچه‌شنی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه. ئێمه هێشتاش رۆژانه باجی هه‌مان سه‌له‌فیه‌ت‌و دواکه‌وتوویی دهدهینو هێشتاش هه‌ر دوو فاکته‌ر رۆژانه به خوڵقاندنی تراژیدیای ئینسانی خه‌ته‌رناک ئه‌لبومه نوێیه‌کانمان پڕ له بیره‌وه‌ری قێزهوهنو ناخۆش ده‌که‌ن. بۆیه ئه‌رکی ئێمه له‌م نێوانه‌دا به پله‌ی یه‌که‌م خستنه رووی دنیای کۆنه به شیویه‌کی هه‌رچی رۆشنتر‌و دامه‌زاندنی جنیایهکی نوێشه به شیوازێکی پۆزه‌تیڤ‌و رێکخهرانه.
ئیمه پێویستمان به مه‌ودایه‌کی زه‌مه‌نییه، مه‌ودای زه‌مه‌نێک که کاره‌ساته‌کان رێ به مرۆڤه بیرمه‌نده‌کان بده‌ن له خۆیاین رامێننو رێ به مرۆڤایه‌تی داماویش بده‌ن هێزی خۆی ئاماده بکات. ئه‌م هێزه چه‌نده پتر بێت، ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی بارودۆخی هه‌نووکه‌یی له منداڵانی خۆیدا رایگرتووه، له کاتی هاتنه دنیای پوختهترو کامڵتر ده‌بێت. که‌واته ئێمه پێویستیمان به ره‌خنه‌گرتنێکی بهردهوامو بێره‌حمانه هه‌ی له ته‌واوی ره‌گه‌زه‌کانی پێکهێنه‌ری ئه‌و دۆخه‌ی تێیدا ده‌ژین. بێ روحمانهش به‌و مانایه‌یه که ره‌خنه‌ی ئێمه له ئه‌نجامه‌کانی خۆی ناترسێو به‌و مانایه‌شه که ترسی له رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رده‌م نییه.
سەرچاوە:
سەروتاری قەڵەمی ژمارە چوار