پێشه‌وا كاكه‌یی

دەبێت ئاوازێکی سەکسیفۆنی پۆڵەندییش یان ئاوازێکی ئیسپانی بە نێو ڕۆحماندا تێپەڕێت. بەس ئەو ئاوازەی بە نێو ڕۆحدا گوزەر ناکات و نامێنێتەوە و ناژەندرێت، ئەوە ئەو مۆسیقییەیە کە "ڕۆح" خۆی بۆ  ڕیتم و هارمۆنیا تەرخان ناکات. 

 

مۆسیقا، لە نێوان جیهانی موقەدەس و نا موقەدسدا


پێشه‌وا كاكه‌یی

 

 

مۆسیقا، کردەیەکە بە دەر لە پەنجە، کردەیەکی ڕۆحییە. مۆسیقا موقەدەس ناکرێتەوە و لە چوارچێوەی بنێیت. ئەو وەختەی "ئاواز" ێکی سوننەتی بە نموونە وەربگرین، گەر بە موقەدەسی بکەین، جیهانی دەرەوەی مۆسیقا نابینین. بە واتایەکی دی مۆسیقا نابێت موقەدەس بکرێتەوە و هەموو تێڕوانینێکمان ڕۆحی بێت بۆی و بە ستوونی وەربگرین. نا، دەبێت مۆسیقا لە لایەنی "ئاواز"ەوە، وەریبگرین بۆ کردەی ڕۆحی. کە مۆسیقا تەنیا ئاواز نییە، ڕیتم و هارمۆنیا و هتد... تێیدا خوڵاسە دەکرێتەوە. بۆ وەی ئاوازێکی نێو کولتووری مەغۆلی، یان ئاوازێکی نێو جەنگەڵی ئەمازۆنی، چۆن بە نێو ڕۆحماندا دەڕوات و ڕۆح لە دەرەوەی پەنجە، خۆی دەبێتە پەنجە و دەژەندرێت. دەبێت ئاوازێکی سەکسیفۆنی پۆڵەندییش یان ئاوازێکی ئیسپانی بە نێو ڕۆحماندا تێپەڕێت. ڕۆح، هەرگیز سنوور بۆ "ئاواز" دانانێت و خۆی بە نێو  ڕۆحدا گوزەر دەکات. بەس ئەو ئاوازەی بە نێو ڕۆحدا گوزەر ناکات و نامێنێتەوە و ناژەندرێت، ئەوە ئەو مۆسیقییەیە کە "ڕۆح" خۆی بۆ  ڕیتم و هارمۆنیا تەرخان ناکات. واتە ڕۆح لە جیهانی مۆسیقادا، خۆی لە نێوان سوننەتی و نوێخوازیدا دەگونجێت، نەك ڕۆح لە شوێنێکی ئاوازدا خۆی بگونجێنێت. ڕۆح جۆری موقەدەس و نا موقەدەس لە نێو کولتووری وڵاتانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوادا دیاری ناکات. جیهانی ئاواز جیهانێکی ئاسۆییە، نەک ستوونی. ڕۆحیش، جووڵەیەکی نەبینراوە، بەس مرۆڤ لەگەڵ کردەی جووڵە، نمایشی ڕۆح دەکات، تا ڕۆح دیاردەی جوانی و ناجوانی نیشان بدات. پەنجەش، ئەم ئاوازە ئاودیوی ڕۆح دەکات.

Bilderesultat for musikk

بازدید: 999