ما 4554 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئەرسەلان چەڵەبی

زمان وەکوو جەستەی مرۆڤ نییە کە لە نیشاندانی هەندێک جێگای تەریق بینەوە، ئەگەر بڕیار وابێ کە ئێمە وەها روانینێکمان بۆ زمان بێ من حەز دەکەم ئاژەڵ بم، چۆن زمانی ئەوانیش وەکوو جەستەیان رووتە، ئێوە هەتا عەبای رییا لە جەستەی زمان لانەبەن هیچ کات ناتوانن بە باشی بیناسن.

 

"تکایە سەروەر"
وەرگێڕانی شیعری "تکایە سەروەر"ی ئالێن گینزبێڕگ و وچانێکی کورت لە سەر "بەرەی بیت"
ئەرسەلان چەڵەبی

مێژووی شیعری نوێی جیهان گەلێ رێباز و پێناسەی جۆراوجۆری بەخۆوە دیوە. هەر وڵاتێکیش هێڵێکی تایبەتی مێژوویی خۆی لەو ناوەدا تۆمار کردووە. شاعیران هەر جارەی سەریان بە کەلێنێک دا کردووە و لایەنێکی تری شیعریان دیتۆتەوە. لەو ناوەدا رووانین و پێناسە بۆ شیعر یەگجار زۆرە، بەڵام شیعر خۆی ئەرکی خۆی دەزانێ، خۆی بۆ خۆی رووانینێکی هەتاهەتایی و نەگۆڕە، لە هەمان کاتیشدا بەرۆژ و نوێ، جیا لە هەمووی ئەوانە شیعر شکۆی زمانە، زمان لە شیعر دا شکۆیەکی هەرمان دەگرێ، هێندەی تر کۆک و پۆشتە دەبێ، وشەکان لەوێدا رازاوەتر دەنوێنن و پیت بە پیتیان سەر لەنوێ دەکەونەوە گاگۆڵکە و باڵا دەکەن.

لێرە دا لە رێگەی ئەو چەند دێڕە لەنگەریکی کورت لە سەر مژارێک کە پەیوەندی بە زمان لە شیعردا هەیە دەگرین. رەنگە باسێکی نوێ نەبێ بەڵام لە ناو بەستێنی شیعری نوێی کوردیدا کەمتر ئاوڕی لێ دراوەتەوە. بەردەوام لە درێژەی مێژووی شیعر تا ئێستا هەموو کات کۆمەڵێک وشە لە ناو زمانی ئەدەبی و بە تایبەت شیعر زوڵمی لێ کراوە و وەکی حەولادێکی زڕ وایە و بەردەوام تەریک کەوتووە و بە باشی بەخێو نەکراوە. ئەو مژارە لە ناو ئەدەبیات و شیعری کوردیدا یەگجار زۆرە و هەموو کات وەکوو پەڵەیەکی پیس بە نێوچاوانی زمانەوە سەیری کراوە. بەردەوام سانسۆڕ کراوە. سانسۆڕ! ئەو پەتایەی کە بەردەوام بەربینگی دەقی گرتووە، زۆرینەی کات لە لایەن دەسەڵاتی سیاسی و وڵاتە دیکتاتۆرەکان پەڕ و پۆی پێدراوە. بەڵام ئەوجارەیان پەیوەندی بە دەسەڵاتی سیاسی و هیچ ئیدۆئۆلۆژییەکەوە نییە. بەڵکوو ئەویان خودی نووسەر و شاعیرە کە خەنجەری سانسۆڕی لە خۆی و لە دەقی خۆی هەڵکێشاوە و بەردەوام خەریکە خۆکوژی دەکا. بەردەوام بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ و هەندێ جاریش راستەوخۆ کۆمەڵێک وشە دەکووژێ و لە دەقی خۆی دووری دەکاتەوە.

کاتێک کە بەرهەمەکانی "سەلیس" نووسەری فەڕانسەوی چاپ و بڵاو بوونەوە، کۆمەڵێک لە نووسەران و رەخنەگرانی ئەو سەردەم سەلیس،یان وەکوو نووسەرێکی لۆمپەن نێودێر کرد. لە بەر ئەوە ناوبراو لە زمانی ئاخاوتنی رۆژانەی خەڵکی و هەروەها جنێو کەڵکی وەردەگرت، وەها کە لە کتێبی "کۆشک بە کۆشک" یەک لە سێ بەشی کتێبەکەی تەرخان کردبوو بۆ جنێو وهتد، سەلیس لە وتوێژێک سەبارەت بەو کتێبە دەڵێ:

"زمان وەکوو جەستەی مرۆڤ نییە کە لە نیشاندانی هەندێک جێگای تەریق بینەوە، ئەگەر بڕیار وابێ کە ئێمە وەها روانینێکمان بۆ زمان بێ من حەز دەکەم ئاژەڵ بم، چۆن زمانی ئەوانیش وەکوو جەستەیان رووتە، ئێوە هەتا عەبای رییا لە جەستەی زمان لانەبەن هیچ کات ناتوانن بە باشی بیناسن!"

ئەو سانسۆڕە "بەحەدەبانە" زەفەرێکی وێران دەباتە زمان.

دیارە بەردەوام کۆمەڵێک نووسەر و شاعیر یان باشتر وایە بڵێن رێباز لە ناو ئەو مێژووە دا سەریان هەڵداوە کە خۆیان جیا کردۆتەوە و تووشی ئەو پەتایە نەبوون. رەنگە ناودارترینیان "بەرەی بیت" (Beat Generation)  بێت. بەرەی بیت کۆمەڵێک هونەرمەندی ئامریکایی بوون کە لە پاش شەڕی جیهانی دووهەم و لە دەهەی پەنجای زایینی سەریان هەڵدا، پێناسەی ئەوان رەنگە ئەستەم بێت و لەو نووسراوە کورتە دا مەجالی ئەوە نییە بە باشی بیناسێنین،بەڵام بە گشتی ئەوان دژایەتی بایەخەکانی باوی کۆمەڵگای ئەو سەردەمیان دەکرد. کورد گوتەنی: هەندێک جا لە گەڵ تڕی خۆشیان بە شەڕ دەهاتن، حەزیان لە موزیکی جاز، شیعر،سێکس و هەروەها مادە هۆشبەرەکان بوو. بە ناو کافە و باڕەکان دا دەخولانەوە و شیعریان دەخوێندەوە. ئەوان بەردەوام دژایەتی نۆڕمی وشک و نالەباری کۆمەڵگای ئەو سەردەمەیان دەکرد، بە جل و بەرگی دڕاو و گوفت و لفتێکی دژە باو بە دژی کۆمەڵگا و عورفە دابینکراوەکانی دەوەستانەوە. شاعیرانی بیت هەوڵیان دەدا شیعر لە ناو ئەو چوارچێوە ماقووڵ و وشکە دەربێنن و رزگاری کەن و بیبەنە ناو خەڵک و شەقامەکانەوە. ناودارترین نووسەرانی ئەو جووڵانەوەیە "جەک کڕواک، ئالێن گینزبێڕگ، ویلیام باڕۆز و چەند کەسی تر بوون. بە شوێن ئەواندا نووسەر گەلێکی وەکوو ریچاڕد بڕاتیگان و چاڕلێز بووکوفسکی لە ژێر کاریگەری ئەو بەرەیە دا هاتنە ناو ئەو بەستێنە و درەوشانەوە. دیارە ئەو باسە کات و نووسینێکی یەگجار زۆر هەڵدەگرێ، بەڵام بەو بەرچاوڕوونییەوە لەنگەر لە سەر ئالێن گینزبێڕگ و شیعری " تکایە سەروەر" دەگرین.

"ئالێن گینزبێڕگ"ی بە رەچەڵەک یەهوودی لە ساڵی 1926ی زایینی لە دایک بوو. لە ساڵی 1997ی زایینیش کۆچی دوایی کرد. ناوبراو لە سەردەمی خوێندنی وێژەیی لە گەڵ واڵت ویتمەن شاعیری ناسراوی ئامریکایی ئاشنا دەبێت. گینزبێڕگ لە رووداوەکانی دەهەی شەستی زایینی ئامرێکا دەورێکی بەرچاوی بوو، یەک لە تایبەتمەندییەکانی گینزبێڕگ خۆ سانسۆڕ نەکردن بوو، هیچ کات حاشای لە بیر و باوەڕەکانی خۆی نەدەکرد. دەمامکی باوی مرۆڤی سەردەمی لە روخساری خۆی لابرد و لە گەڵ خۆی رووراست بوو. حەز و خولیا و ئاواتەکانی خۆی بە راشکاوی و بە بێ شەرم لە دەقەکانیدا باس دەکرد. گینزبێڕگ شاعیرێکی مەزنیش بوو،

کاریگەری ویلیام باڕۆز و ئالێن گینزبێڕگ و هاوڕێکانی لە سەر رووداوەکانی دەهەی شەستی زایینی ئامریکا حاشا هەڵنەگرە، ویلیام باڕۆز بە جڵەوداری جووڵانەوەی "دژە فەرهەنگی" ئامریکا نێودێر کراوە. شیعرەکانی ئەوان بە جۆرێک هێڵیکی نەپساوە و کارتێکەر بوو لە سەر ئەو رووداوانە.

شیعرەکانی "لوورە، ئامریکا، تکایە سەروەر" لە ناسراوترین شیعرەکانی ئالێن گینزبێڕگن. کاتی خۆی لە گۆڤاری وێران فایلێکی تایبەت بۆ "بیت" کرایەوە و کۆمەڵێک لە شیعرەکانی ئەو بەرەیە هاتە سەر زمانی کوردی، بەڵام ئەوەندەی من هەوڵم داوە و بە شوێن ئەو شیعرە دا چووم تا ئێستا شیعری "تکایە سەروەر"م نەدیوە کە بە زمانی کوردی وەرگێڕدرابێ، رەنگە هۆکاری سەرەکی ئەوەش زمان و تایبەتمەندی جیاوازی ئەو شیعرەیە، گینزبێڕگ هاوڕەگەزباز بوو، شیعرەکەش ئیتر باس و خواسی خۆی هەیە.  هەمووی ئەوانە وای کردووە کە نووسەر و وەرگێڕی کورد لە بەر عەیبەی دونیا و نۆڕمی باوی کۆمەڵگای کوردەواری و ئەو چەشنە شتانە خۆی لێ نەدا، بەڵام ئەو شیعرە بۆ زۆرینەی زمانەکان وەرگێڕدراوە. شیعری "تکایە سەروەر" راسانێکە بە دژی هەموو ئەو چەشنە داب و نەریتە دەسکردانەی کە ئەو کات لە کۆمەڵگای ئامریکا دا هەبوو. بەستێنیک کە ببووە هۆی پێکهاتنی دەمامکی درۆ و ڕییا وهتد، راسانێکە بە دژی سەرمایەداری و زەق‌کردنەوەی هەموو ئەو کێشانەی کە لە داوینی کێشەی چینایەتییەوە داکەوتبووە خوارێ. لەقاودانی هزری فاشیستی و وەستانەوە لە بەرانبەریدا بوو. ئەو بەرەیە لەو سەردەمەدا لەو باوەڕە دابوون و دەیانکوت: ئامریکا هەزاران سەربازی ناردووە بۆ ئورووپا هەتا بە دژی فاشیزم شەڕ بکەن، لە کاتێکدا فاشیزم لێرەیە، واتە ئامریکا!

لە چەند ساڵ لەمەوبەرەوە بەردەوام ئیشتیام لە وەرگێڕانی ئەو شیعرە بوو، من لە رێگای وەرگێڕان بۆ سەر زمانی فارسی خوێندبوومەوە، شیعرێکی ئاوەهاش گوناهە لە زمانی دووهەمەوە بیکەیە کوردی. لەم ماوەیە دا من ئەو شیعرەم وەرگێڕایە سەر زمانی کوردی، دیارە بۆ وەرگێڕانی لە دەقی سەرەکی واتە ئینگلیزییەکەی کەڵکم وەرگرتووە. هەڵبەت با ئاماژە بەوەش بکەم کە من ئینگلیزییەکەم هێندە باش نییە و تازە کەوتوومە گاگۆڵکە کە بێنم دەقێکی ئاوەها وەربگێڕمە سەر زمانی کوردی. بەڵکوو بە یارمەتی هاوڕێی خۆشەویست و چیرۆکنووسم "سامان شەریفی" کە ئینگلیزییەکەی باشە ئەو وەرگێڕانەم بە ئەنجام گەیاند. دیارە وەرگێڕانی فارسییەکەشیم لەبەر چاو گرتووە و لە هەندێک جێگا کەڵکمان لێ وەرگرتووە. بەڵام بە گشتی دەتوانم بڵێم بە ماندووبوونێکی زۆرەوە و بە هاوکاری سامان لە ئینگلیزی ڕا راستەوخۆ کورداندم و هەموو هەوڵی خۆم وەگەڕ خست کە ئەو شیعرە لە ناو زمانی کوردیدا لەبار نەچێ و لانیکەم وەرگێڕانێکی مام ناوەند بووبێ. لە گەڵ ئەوەشدا وەرگێڕانی شیعر یەگجار ئەستەم و چەتوونە و هەندێجار هەر مل نادا.

 

 

"تکایە سەروەر"

تکایە سەروەر، دەکرێ دەست لە روومەتت بدەم

تکایە سەروەر، دەکرێ لە بەر پێتا چۆک دادەم

تکایە سەروەر، دەکرێ شواڵە شینەکەت داکێشمە خوار

تکایە سەروەر، دەکرێ لە زگت و مووە زەردەکەی رامێنم،

تکایە سەروەر، دەکرێ رانەکانت لە پێش چاوم رووت بێ

تکایە سەروەر، دەکرێ جلەکانم لە ژێر کورسییەکەتا داکەنم

تکایە سەروەر، دەکرێ جوێزینگ و رۆحت ماچ بکەم

تکایە سەروەر، دەکرێ لێو بە رانە سفت و لووسەکانت دابێنم

تکایە سەروەر، دەکرێ گوێ بە زگتەوە بنێم

تکایە سەروەر، دەکرێ دەستەکانم گرێ بدەمە ناو قوونە سپییەکەت

تکایە سەروەر، دەکرێ شلکی رانە داپۆشراو بە مووە نەرم و زەردەکەت بلێسمەوە

تکایە سەروەر، دەکرێ زمان بە رەشتا بێنم

تکایە سەروەر، دەکرێ روومەتم لە گەڵ و گونت وەردەم

تکایە سەروەر، ئەمر کە تا چۆک دادەم

تکایە سەروەر، بڵێ تا گۆپکە ئەستوورەکەت بلێسمەوە

تکایە سەروەر، دەستە زبرەکانت لە سەر تەپڵی سەرە کەچەڵەکەم دانێ

تکایە سەروەر، زارم تاو دە ئەو جێیەی کیرت کە شەققەی دێ

تکایە سەروەر، روومەتم بە زگتەوە بنووسێنە، بە هێمنی بە چنگە بەهێزەکانت تاوی دە

 تا پرتی گونان بیخە ناو گەروومەوە

تا ئەو کیرە گەرم و ناسکەت بخۆم و قوتی دەم

تکایە سەروەر، پاڵ بە شانمەوە نێ و لە چاوەکانم رامێنە و مەجبوورم کە لە سەر مێزەکە دابێمەوە

تکایە سەروەر، چنگ بە رانەکانم دابێنە و قوونم تا کەلەکەت بێنە سەر

تکایە سەروەر، یەک لە دەستە زبرەکەت لە سەر ملم، ئەو دەستی ترت لە سەر پشتم

تکایە سەروەر، تینم بۆ بێنە، قاچەکانم بخە سەر کورسی تا هەناسەت و فێنکایی تفەکەت و زبری قامکە گەورەکەت لە ناو کونی قوونم دا هەست پێ بکەم

تکایە سەروەر، مەجبوورم کە بڵێم تکایە سەروەر وەرە بمگێ

تکایە سەروەر، گەڵ و گونم و قوونم بە وازڵینە شیرنەکان چەور کە

تکایە سەروەر، ئەو کرێمە سپیانە لە گۆپکەکەت وەردە

تکایە سەروەر، سەری کیرت رێخە لە لۆچی رەشم

تکایە سەروەر، بە هێواشی بیخە ژوورێ، وەها کە دەستەکانت گرێداوەتە تەختایی سینگم

دەستەکانت بە زگمدا دێنییە خوار و کیرم بە قامکەکانت دەبزوێنی

تکایە سەروەر، کەم کەم تینی دە ناومەوە، هێدی هێدی، هێدی هێدی

تکایە سەروەر، توولە مارەکەت هەتا بن بخە ناو رەشمەوە

وە تکایە سەروەر، قوونم وەها بێنە و بەرە کە راستایی کیرت هەتا بن قوت بدا

تا گووپی قوونم بنووسێ بە رانەکانت و بە چەماوی بمێنمەوە

تا منی تەنیا هەست بکەم توولە مارەکەت لە ناو مندا شەققەی دێ

تکایە سەروەر، بیهێنە دەرەوە و بە هێمنی بە کوڵمی قوونمی دابێنە

تکایە سەروەر، دیسان بە توندی تینی دە ناومەوە و سەرەکەی دەرێنەوە

تکایە، تکایە سەروەر، بە هەموو بوونتەوە بمگێوە، تکایە سەروەر وەرە بمگێ

تکایە سەروەر، هێندەی بێنە و بەرە تا نەرمایی ناوەوەم زامدار بێ

تکایە سەروەر، چیژ بەرە لە قوونم، خوارەوەم زیندوو کەوە و وەکوو کچێک بمگێ

بە نەرم و نیانی چنگم لێ بگرە، تکایە سەروەر پەنام بۆ تۆ هێناوە و بمگێ

وە گۆپکە گەرم و شیرینەکەت بگەیەنە ناو زگم

بە تەنیا لە ناو "دێنۆر" یان "بروکلین" جووزت بە هەموانەوە کرد، یان کناچێ،یەکت لە پارکینگێکی پاریس گا

تکایە سەروەر، سوارم بە و لێم خورە، دڵۆپ دڵۆپی ئەوین و ئارەقەی

ئەو لەشە نەرم و نیانە بگێ، خێراتر و سەگی بمگێ

تکایە سەروەر، وەها بمگێ لە سەر مێزەکە بناڵێنم

لێم گەڕێ بناڵێنم ئاخ تکایە سەروەر ئاوەها بمگێ

ئاوەها بیخە ناوەوە و بیهێنە دەرەوە و تێی‌خەوە

هەتا کونی قوونم شل بێتەوە و وەکوو سەگێکی نەدیوبدی لە خۆشیان بکەومە کلکەسووتە

تکایە سەروەر، پێم بڵێ سەگ، ئاژەڵی کوونی، قوون خووساو

وە خێراتر بمگێ، وەها کە بە بەرە دەستت لە سەر تەپڵی سەرم چاوەکانمت شاردبێتەوە

وە کەرانە ئەو رەقاییەت بخە ناو ئەو نەرمییە

پێنج چرکەیەک لە ناوەوە رایگرە تا گەرمی ئاوەکەت هەست پێ بکەم

زۆر جاران هەست دەکەم، هەر بیکوتە ناوەوەم و منیش بەردەوام بە گریانەوە ناوت بێنم و بڵێم خۆشم دەوێی

 

تکایە سەروەر.

گەڕان بۆ بابەت