ما 6568 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

پێشەوا کاکەیی 

خوداش عەتر دەفرۆشێت،
بێ ئەوەی پارە لە کەس وەربگرێ.
عەترێ، شووشەکەی لە هەور و،
گیراوەکەشی لە دڵۆپێك باران دەچێ.

 

 

عەتری پاییزی خودا

پێشەوا کاکەیی 

 

خوداش عەتر دەفرۆشێت،

بێ ئەوەی پارە لە کەس وەربگرێ.

عەترێ، شووشەکەی لە هەور و،

گیراوەکەشی لە دڵۆپێك باران دەچێ.

نم نم دەکەوێتە سەر عەرد و،

'باش دێت و دەڵێت: کێ عەتری خودا دەکڕێ.

عەترێکە لە هیچ ماڕکەیێك ناچێ

نە ماڕکەی فەڕەنسییە و نە ئەمریکی،

وەرن سینەتان پڕ بکەن لە بۆن...

بۆنی پاییز، بەس خودا بەرهەمی دەهێنێ!

 

گەڕان بۆ بابەت