ما 3019 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئەرشەد عاصى

هەر یەکەیان؛
رۆندکەکان تنۆک تنۆک
لە جێگەیان،
ماچێکی قوڵی گەردەن و رامووسانی مەمکیان دەوێ، 

 

گریان

ئەرشەد عاصى


من دەگریم و زەردە ناپشکوێ لە لێوم
هەر پەشێوم
چون تاراوگەی چر سیاهیم چاوەرێی میهری تۆ دەکا ،
تا ئازەری عەشقێکی سوور بەرپابکا ،
ئەو کات دەوەستم لە گریان
.

هەر رۆندکێکی رشتوومە
هەر هەنسکێ بە وەچکوی پشکۆی گ
ڕ لە ناخ،
خەڵوزی منداڵدانی ئەتوون
لە ئەستۆی داخ،
سەراپا توند گرکانێکی گوژم و ئالۆزی سینەی شاخ،
کولاکێکی گڵوکوێز لە روومە
بە چەشنی قەیس دیلانیم لە هەر کاتێ
هەموو ساتێ
کە بە گێژەلۆکەی گەشتێ لە بیابانەوە کەوتوومە.

هەر یەکەیان ؛
رۆندکەکان تنۆک تنۆک
لە جێگەیان،
ماچێکی قوڵی گەردەن و رامووسانی مەمکیان دەوێ،
ژوانێکی پەمەیی پر مەی
لە کەنار مێیەتیت شەوێ.
 


سپێدەی بەیانی؛ فەرهوود
کۆچی سەودا دوور گەلێ دوور
 ... 
ئاوێتەت بم ،
ئاوێتەت بم ،
ئاوێتەت بم
نەشمیلەکەم تا نەفخی سوور


ئەوسا دەوەستم
کە شۆخیت دە
ڕژێتە دەستم،
جا وەرە قاپی ئەوینت بۆم واڵاکە
تاکو کلۆخم گوڵچین و
بە پەتۆ مینشەمیەکانت عەتردارکەم ژین و
گيان
ئەگەرنا تا جوانەمەرگیم
گەردوون پڕ
 دەکەم لە گریان!

 

 

گەڕان بۆ بابەت