ما 6326 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

حەقایەتە گەورەکان کۆتاییان پێ هاتووە؟

پۆست مۆدێرنیسم بە رەخنە گرتن لە مۆدێرنیسم، هەوڵیدا بڵێ مرۆڤ چووەتە ناو چاخێکی نوێوە. یەکێک لە رەخنەکان ئەوە بوو کە گوایا سەردەمی حەقایەتە گەورەکان و ئایدیۆلۆژیا بەسەرچووە و کۆتایی پێ هاتووە.
 
 
بۆ ئەوەی بزانین ئەم گوتەیە راستە یان نا، دەتوانین چاوێک بە دەورووبەرماندا بخشێنین. زۆر بە ئاسانی دەبینین کە ئێستاکەیش ناسیونالیزم، ئایین و لیبرالیزم، سێ ئایدیۆلۆژیای زاڵ و لە ململانێی سەردەمدان. ئەوەی جێگای پێ لێژ بووە و هەتا ئیستا شوێنی جارانی پەیدا نەکردووەتەوە ئایدیۆلۆژیای چەپە، هەرچەند چەپ گەرایی لە ئامریکای لاتین هەروا بەهێز و بە گوڕە،... هەرچەند چەپەکان لە ئەورووپا یەکێک لە لایەنە سەرەکییەکانی سیاسەتن.
بەڵام رەنگە پۆست مۆدێرنەکان لەم بوارەدا لە یەک شتدا بە جۆرێک خاوەنی حەقیقەت بن، ئەویش ئەوەیکە هیچ حەقایەتێکی گەورە بە تەنیا ناتوانێ خاوەنی حەقیقەت و خاوەنی سیستم بێت. ئێمە لە جیهانێکدا دەژین کە حەقایەتە گەورەکان دەبێ فێربن لە پاڵ یەکتردا بژین و پلانی سڕینەوەی یەکجارەکەی یەکتر نەدەن، یەک لەوان قبوڵی حەقایەتی چەپە، هەروەها قبوڵی حەقایەتی ئەوانی تر لە لایەن چەپەکانەوە.
داهاتوو بە چ لایەکدا دەڕوا؟ دیار نیە.
سایتی قەڵەم
٢١ ژولای ٢٠١٦
 
 

گەڕان بۆ بابەت