ما 384 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

هاوڕێ نەهرۆ

 لێرەدا ئەکەوینە بەردەم پرسیار گەلێکی میژوویی، ئاخۆ خێڵی دیاریکراو چەند روڵەی پێشکەش کردووە بەم گەلە، چەند ئافرەتی قارەمانی هەبووە، خێڵی دیاریکراو چەند خزمەتی ئاراستە گشتی یەکانی نەتەوەی کردووە.
 

شوناسی دادپەروەری

هاوڕێ نەهرۆ  

چەمکی دادپەروەری ئەشێ لەسەر ئاستی تاک، حزب، حکومەت و دەوڵەت لێکبدرێتەوە. تێگەیشتن لە شوناسی دادپەروەری رەنگە لای هەندێ کەس و ناوەند ئاسان بێ. گوایا دادپەروەری تەنیا لایەنێ کۆمەڵایەتیی هەیە، بەڵام لە ڕاستی دا شوناسی دادپەروەری زۆر ئاڵۆز و فرە رەهەندە. دادپەروەری وەک میکانیزم لەسەر یەک ئاست و مەودا ئیش ناکا و قەتیس نابێ. دادپەروەری یەکسان لە نێوان زۆر بواردا بوونی هەیە، بۆ نموونە هەژاری و دەوڵەمەندی، لەش ساغی و نەخۆشی، لە نێوان کۆن و نوێ، بەواتایەکی تر لە نێوان وزەی گەنج و وزەی پیر، دادپەروەری لە نێوان رەگەزەکان، رەگەزی مێ و رەگەزی نێر. لێرەدا کە باس لە شوناسی دادپەروەری دەکەین ناچارین باسی بەڵانس و هاوسەنگی شوناسەکان بکەین. لەڕاستی دا دەبێ بەڵانس هەبێ لە نێوان تێکرای شوناسەکانی کۆمەڵگادا، هەر چۆن خوازیاری بەڵانس و هاوسەنگین لە نێوان لە نێوان شوناسی دەوڵەمەند و شوناسی هەژار، ئاوا خوازیاری هاوسەنگی شوناسین لە نێوان شوناسی ژن و شوناسی پیاو، هەروا خوازیاری شوناسین لە نێوان وزەی لاوان و وزەی پیران. ئەگەر لێرەدا بەراورد نێوان دوو نەتەوە بکەین لە روانگەی دادپەروەرییەوە ئەوە زۆر دەرگاو پەنجەرە لە روومان واڵا دەبێتەوە، دادپەروەی نێوان دوو یەکەی نەتەوە تەنیا لایەنە ئابورییەکە ناگرێتەوە، بەڵکۆ لە نێوان رێژەی پیاوو رێژەی ئافرەت دەگرێتەوە، رێژەی لاوان و رێژەی پیران دەگرێتەوە، رێژەی لەش ساغ و رێژەی نەخۆش دەگرێتەوە، دەبێ لەو روانگەوە تەماشای دادپەروەری بکرێ لە نێوان دوو نەتەوەدا، ئاخۆ میژووی شەڕو ئاشتی لای نەتەوەیەکی دیاریکراو چەندە، چەند قوربانی و شەهیدی داوە، نەتەوەی دیاریکراو چەند لە بازنەی ئیمتیازاتەوە نزیکە، چەند بواری داهێنان لە بەردەم رۆڵەکانی ڕەخساوە، وێرای ئەوەش دەبێ ئیش لەسەر چەمکی دادپەروەری کرا بێ لەسەر ئاستی نەتەوەیەکی دیاریکراو، وەک ئاشکرایە یەکەی نەتەوە بریتی یە لە چەند یەکەیەکی خێڵ، دەبێ هاوسەنگی لەرووی دادپەروەرییەوە لە نێوان خێڵەکان دا هەبێ. بۆ نموونە خێڵ هەیە فرامۆش کراوە لە کایە سیاسی و میژووییەکان، خێڵ هەیە هینراوەتە پێشەوە، بەشێوەیەکی کاریگەر خراوەتە نێو مێژووی سیاسی و ئابورییەوە، ئەگەر بمانەوێ یەکەی نەتەوە بە هێز بێ، دەبێ شوناسی دادپەروەری لە نێوان یەکەی خێڵەکان بەهێز بکەین، دەبێ هاوسەنگی دادپەروەری هەبێ لە نێوان یەکەی خێڵەکان بە ئاراستەی توانەوەی وزەیان لە نێو رایەڵە گشتی یەکانی نەتەوە و نیشتمان، لێرەدا ئەکەوینە بەردەم پرسیار گەلێکی میژوویی، ئاخۆ خێڵی دیاریکراو چەند روڵەی پێشکەش کردووە بەم گەلە، چەند ئافرەتی قارەمانی هەبووە، خێڵی دیاریکراو چەند خزمەتی ئاراستە گشتی یەکانی نەتەوەی کردووە. 

دەبێ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوە بکەین هەر خێڵێکی دیاریکراو چەند هەژارو دەوڵەمەندی هەیە، چەند ئەندامی کارای هەیە لە کۆمەڵگا؟ من بۆیە باسی یەکەی خێڵ ئەکەم لەبەر ئەوەی یەکەیەکی بایلۆجی یەوە لە نێو نەچووەو بە ئاسانی لە نێو ناچێ، کەواتە کار لەسەر دابین کردنی چەمک و شوناسی دادپەروەری بکەین لەسەر ئاستی خێڵەکان بەمەبەستی خزمەتکردنی یەکەی نەتەوە و نیشتمان، لەم شەرانەی دواییەی دژ بە داعش لە شاروچکەی سۆران سێ برا لە خێزانێك شەهید بوون. دەبێ ئەم دیاردە بخرێتە ژێر پرسیارەوە، بۆچی رژێمی پێشووی عیراق بەتەنیا هەشت هەزار لە خێڵی بارزان ئەنفال و سەرنگوم کرد! دەبێ وا خێڵەکان تێکەڵاو بکرێن و شوناسی دادپەروەری تیایاندا جیگیر بکرێ کە هەر کەم و کورییەک لەسەر ئاستی خێڵێکی دیاریکراو ئازار بە ئەندامانی کۆمەڵگا بگەیەنێ وێرای ئەوەی ئەو ئەندامانە سەر بەچ خێڵێکن! 

لێرەدا مەبەستم جوڵاندنی شوناسی دادپەروەرییە لە بوارە چینایەتی و ئابوریەکەی گواستنەوەی بۆ بوار گەلێکی بایلوجی وەک دادپەروەری و هاوسەنگی لە نێوان یەکەی خێڵەکانی سەر بە نەتەوەیەکی دیاریکراو، شایانی باسە دیاردەی ژن و ژنخوازی لە نێوان خێڵە جیاوازەکان دیاردەیەکی پێشکەوتنخوازە بەو ئاراستەی یەکخستنی خێڵەکان و تواندنەوەیان بەسەر یەکتردا لە بودەقەی نەتەوەو نیشتمان دا هەروا جوڵاندنی کەیسی دادپەروەری لە نێوان ئافرەت و پیاو وەک دوو یەکەی بایلۆجی چ لەسەر ئاستی خێڵ یاخود نەتەوە، ئەم بیرکردنەوەی دادپەروەرانە فرە مەوداو سەراپاگیرە دەبێ رەنگدانەوەی هەبێ لەسەر ئاستی هەیئەتەکانی حکومی و حزبی و دام و دەزگاکانی دەوڵەت بەشیوەیەک کە هاوسەنگی دابین بکا لە نێوان هەژارو دەوڵەمەند و نێرو مێ و نەوەی نوێ و نەوەی کۆن. 

                                                

                                                 

 
 

 

گەڕان بۆ بابەت