ما 1057 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

هاوار تەیب

 

نە ئەم ئەخەوێ و...
نەئاسمان چاو لێک دەنێ
لەبەر پێی خاکا سەر هەڵ ئەبڕێ، و
لەپێناوی ژیانەوەی هەر گوڵێکدا
ئازایانە دەمرێ

 

ژنێك لەباران

 

هاوار تەیب

ژنێك هەموو شەوێ بەبەرچاوی مانگەوە
 
دەسماڵێ لەئەستێرە دەچنێتەوە
 
زریانی هەموو سپێدەیەکی پۆلێ پەپوولەی پاییزی بەڕێ دەکات
 
ژنێك فەرمان ڕەوای
 
خەمێکی هەتا هەتاییە و
 
بەگەردەلوولی خەونێکی بڕۆنزییەوە
 
بووەتە ڕێبواری شیعری زەمەن و
 
قوبەی نهینی عەشق و جوانی ڕژاندوەتە پێلووی دەریاوە
 
نە ئەم ئەخەوێ و...
 
نەئاسمان چاو لێک دەنێ
 
لەبەر پێی خاکا سەر هەڵ ئەبڕێ و
 
لەپێناوی ژیانەوەی هەر گوڵێکدا
 
ئازایانە دەمرێ
 
هەرزەکارانە دەست بەرداری
 
جوڵەی ئۆقیانووسی ئاواتی دەبێ
 
ژنێ قەتارەی ژیانی
 
سارای خەونێکی تێپەرێوی سەر شەقامێکی پڕ لەگلەیی کۆ دەکاتەوە
 
ئەفسانەی جەنگی مۆمێک لەتاریکی شەودا بۆ ئەبەدی دەنوسێتەوە
 
نمە نمی بارانی بێدەنگی
 
لەسەفەری زەکری عەشقدا
 
سۆفییەکی ڕیشسپی و قەسیدەیەکی ئاوی ئاوییە
 
و
بووەستەیەك لەشەماڵی وشە دەکات بەشیعر و
 
دیوانێك بەمرواری دەڕازێنێتەوە

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت