ما 3968 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

فەڕۆخ نێعمەتپوور
من کە هیچم بیر نەدەهاتەوە و بە تەواوی شڵەژابووم، تەنیا لە هەوڵی ئەوەدا بووم دڵنیای کەمەوە درۆناکەم و راستی لەگەڵ دەبێژم، کەچی لەناکاو بیرم کەوتەوە زۆربەی کاتەکانی ئەمڕۆم لە سەر سایتە پۆرنۆکان بەسەرکردبوو. عوزر لە قەباحەت خراپتر! 
بیری یار
 
فەڕۆخ نێعمەتپوور
 
ئەو سەردەمەی ئاشق بووم، یار پێی دەگوتم دەبێ هەموو کاتێ لە بیری یاردا بم. هەر وایش بوو. هەمیشە لەبیریدا بووم. بە رۆژ، بە شەو، کاتێ نان خواردن، کاتێ کارم دەکرد، کاتێک دەخەوتم، تەنانەت ئەو کاتانەیش بیرم لە رمان و رووخانی دەوڵەت دەکردەوە. بە کورتی من هەمیشە لە بیریدا بووم. بیری یار.
 
رۆژیک تەلەفۆنەکەم زەنگی لێدا. هەڵمگرت:
ـ "ئەلۆ! کێیە؟"
ـ "منم، یار، ئەوەی وا هەمیشە بیری لێدەکەیتەوە."
 
من کە لێدانی دڵم بە توندی زیادی کردبوو و هەناسەبڕکێم پێکەوتبوو، وتم:
ـ "بەڕاستی خۆتی؟... لە کوێوە...!"
ـ کاتم نیە زۆر قسە بکەم، کارم هەیە. تەلەفۆنم کردووە لێت پرسم بۆچی ئەمڕۆ لەبیر و خەیاڵی مندا نەبووی؟"
من کە لەم پرسیارە سەرم سوڕ مابوو، ویستم بڵێم کە نا، بە پێچەوانەوە ئەمڕۆیش وەک هەمیشە لە بیریدا بووم،... زۆر زۆر، بەڵام بیرم کەوتەوە کە نا ئەمڕۆ لەبیریدا نەبووم. بە سەرسامی و شەرمەوە گوتم:
ـ "راست،... راست دەکەی، دەبێ،... دەبێ ببوری. دەزانی! هۆکارەکەی ئەوە بوو کە...، راستی چۆنت زانیوە من لە بیرتدا نەبووم،... چۆن؟"
هەر بە راستیش پێم سەیر بوو. یار کە من نەمدەزانی لە کوێیە و چۆن دەژی و خەریکی چییە، تێگەیشتبوو من ئەمڕۆ لەبیری ئەودا نەبووم. بۆ ئەوەی لەدڵی دەربێنم، هەوڵمدا بۆی شی بکەمەوە هۆکارەکەی چ بووە. وتم:
ـ "دەزانی،... دەزانی! ئەمڕۆ ئەوەندەی نەمابوو دەوڵەت بڕوخێنین. سەرم زۆر قەرەباڵغ بوو. زۆر بووین. لەبەر هەراهەرا و دەنگەدەنگ و دروشمدان ئاگام لێ نەمابوو. دەزانی!..."
 
یار پەڕییە ناو قسەکانمەوە:
ـ "دەوڵەت بڕوخێنی!؟... بۆ درۆ دەکەی؟... تۆ تەواوی ئەمڕۆ لە ماڵەوە بوویت، لە ژوورەکەت، لە پشت کۆمپیوترەکەت! بۆ درۆ دەکەی؟... ها،... بۆ؟"
ئەوەندەی تر هەستم بە داماوی کرد. ئەو کە بزانێ من چیم لە مێشک و بیردا بووە، بێگومان ئەوەش دەزانێ لە کوێ بووم و خەریکی چیش بوومە. وتم:
ـ "ئاخر ئیستا دونیا گۆڕاوە، وەک جاران نەماوە. ئیستا لە رێگای کۆمپیوترەوە دەڕوخێن. ئەوانیش وەک ئێمە بەردەوام لەسەر کۆمپیوتر و لە سەر نێتن. کاتێک زۆریان لەسەر بنووسی، بە خوێندنەوەی تێک دەچن، توڕە دەبن و ئیتر گێژدەبن و شوێنەکەی جارانیان لێ ون دەبێ،... نایبیننەوە. دوواتر سەرەگێژەکەیان وای لێ دێت بە لادا دەکەون،... بەردەبنەوە،... وەک جاڵجاڵۆکە بە بێ تاڵ!"
ئەو سەر خەتەکە، بۆ ماوەیەک بێدەنگییەکی سەیر دایگرت. ئەوجا وتی:
ـ "یەعنی تۆ رێک لەو کاتانەدا بیر لە من دەکەیتەوە، ئەم بیرانەیش بە مێشکتدا دێت؟"
ـ "ئەی ی ی ی...، ئەی بۆ نا؟ مەگەر نازانی مێشکی مرۆڤ چەند سەیرە؟"
ـ "سەیرە!"
ـ "ئاااا،... ئا سەیرە!"
 
کتوپڕ تێگەیشتم چ هەڵەیەکم کردووە.
 
ـ "مەبەستم ئەوەیە چەند بە توانا و پڕلایەنە. ئا،... مەبەستم... ئەمە بوو. توانا و پڕ لایەن."
ـ "بۆ درۆ دەکەی؟ پێم بڵێ لە راستیدا ئەمڕۆ لە خەیاڵ و بیری چیدا بوویت؟ ها، چی؟"
من کە هیچم بیر نەدەهاتەوە و بە تەواوی شڵەژابووم، تەنیا لە هەوڵی ئەوەدا بووم دڵنیای کەمەوە درۆناکەم و راستی لەگەڵ دەبێژم، کەچی لەناکاو بیرم کەوتەوە زۆربەی کاتەکانی ئەمڕۆم لە سەر سایتە پۆرنۆکان بەسەرکردبوو. عوزر لە قەباحەت خراپتر! بۆیە وتم:
ـ "گەر باوەڕ ناکەی هەواڵەکانی سبەی بخوێنەوە، دەبینی لە هەندێ رۆژنامەدا وەڵامی ئێمەیان داوەتەوە، یاخود چەند کەسی ترمان لێدەگرن و،... یان باسی لەسێدارەدانی کەسی تر لە زیندانەکاندا دەکەن."
 
ماوەیەکی خایاند. نازانم خەریکی چی بوو. 
 
ـ "وەرە ڤایبر!... ڤایبرت هەیە؟"
من کە لە دووای ساڵانی ساڵ ئەو دەرفەتەم بۆ رەخسابوو لە گەڵ یار بە وێنەوە بدوێم، بەپەلە گوتم:
ـ "ئەیچۆن،... ئەیچۆن نیمە!... ئیستا دێم،... هەر ئیستاکە!"
 
***
 
کە ڤایبرەکە زەنگی لێدا و وێنەی یار دەرکەوت، لەوسەر خەتەوە، ئەو کچەم بینی تەواوی ئەمڕۆ لە سەر کۆمپیوترەکەم سەیری وێنە رووتەکانیم کردبوو،... سەیری رابواردنەکانی لە گەڵ پیاوە خۆش ئەندام و باڵابەرز و، چوارشانەکان!  تەنانەت نیو سەعاتێکیش چاتم لەگەڵ کردبوو. ئەو چاتەی، هەفتەیەک دوواتر لە رێگای ئەو پسولەیەی لە سندووقی نامەکانیان هاویشتبوو، دەبا هەزار کڕۆن بدەم!
 
 
 

گەڕان بۆ بابەت