ما 6540 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

کۆمەڵگا و گەشەی راستەقینە
 
کۆمەڵگاکان و وڵاتان وەک هەموو بوارەکانی تری ژیانی مرۆڤ بەردەوام لە گەشەدان و ئاڵوگۆر و گۆڕانکاری بە خۆیانەوە دەبینن، بەڵام بۆ ئەوەی ئەم گەشە و گٶڕانە  بتوانێت جێگر و بەردەوام و خۆڕاگر بڕواتە پێش، پێویستە لەسەر ئاستێکی زانستی و بە چاودێری هەمەلایەنەی پسپۆڕان بێت.
 لە نەبوونی وەها دۆخێکدا، کۆسپ و تەگەرە بەر بە کۆمەڵگاکە دەگرێ و گەشەکەی لێدەکاتە کێشە و وەک نەخۆشی شێرپەنجە لە شوێنێک یان شوێنگەلێکی جەستەی کۆمەڵگادا قوت دەبێتەوە. لەم حاڵەتەدا نەک هەر پێشکەوتنەکەیش باش و جوان نابێت، تەنانەت دەتوانێت قەیران و تەقینەوە کۆمەڵایەتییەکانی لێ بێتەوە. بۆ وێنە پسپۆڕان لەسەر ئەوە شارەزان کە راپەڕینی ١٩٧٩ ی ئێران، ئاکامی ناهاوئاهەنگی رەوتی گەشە لەم وڵاتە بوو.
 
گەشەی ئاسایی دەبێ لە سێ بوار یان ئاستدا خۆی بنوێنێ: ئاستی ئابوری، ئاستی کۆمەڵایەتی و ئاستی سروشتی. گەشەی هەر لایەنێک بە بێ ئەوانی تر، جگە لە نەخۆشکردن و ئالۆزکردنی کۆمەڵگا، لایەنی ئەرێنی بەدوادا نایێت.
 
بۆ ئەم مەبەستە دەبێت گەشە و پێشکەوتن لەسەر چەند پرینسیپی بناخەیی دادەمەزرێت کە لەوانە دەتوانین فرەچەشنی یان هەمەرەنگی و هەمەلایەنە بوونی بێت. ئەم پرینسیپانە مەرجی دیاریکەرن هەم لای تاکەکانی کۆمەڵگا و هەم بۆ سیستەمی دەسەڵات و بەڕێوەبەری، تا بتوانن خۆیان لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا بگونجێنن.
گەشە و پێشکەوتن کاتێک دەتوانێت خۆڕاگر و قایم بێت کە لە هەموو بوارەکاندا هاوکات و هاودەنگ یاخود لە پرۆسەدا روو بدات.  بۆ نمونە ئەگەر سامان و سەروەتی وڵات لە سەر بناخەی رادەی حەشیمەتی ناوچەکان و رادەی دانیشتوان دابەش بکرێت ئەوە دەتوانین بڵێین کە ئەو گەشە و پێشکەوتنە لە دەرونەوە هەڵۆڵە و توشی هەرەس دەبێت، چون شوێنە بچوکەکان لەم دابەشکردنەدا لەبیر دەکرێن. یان ئەگەر گەشە و نوێبوونەوە  تەنیا لە بوارێکدا بۆ نمونە لە باری ئابورییەوە بێت و دوو باڵەکەی تر پشت گوێ بخرێن، ئەوا جگە لە ئاڵۆزی و سەرلێشواوی دەسکەوتێکی نابێت. دەبێت هەر سێ باڵی کۆمەڵایەتی و سروشتی و ئابوری هاوشان و هاوکات بە شێوەیێکی هەمەلایەنە و هەمەرەنگی گەشە بکەن. 
 
ئەوەی ئێستا لە زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەراست روودەدات، بیناسازی و شاری بێسەرو بن سازکردنە کە تێیدا سروشت و باری کۆمەڵایەتی بە قورسی پشت گوێ خراوە. بێ هۆ نیە ئەم کۆمەڵگایانە بەردەوام ئامادەیی فراوانیان هەیە بۆ قەیرانەکانی وەک شەڕ و ناکۆکییە بێ کۆتاییەکان.

 

سایتی قەڵەم

٩ی سێپتەمبری ٢٠١٦

Image result for fattigdom i storbyen kunst

گەڕان بۆ بابەت