و. هاوڕێ یوسفی
 پێویستیە‌كی حە‌یاتی پێداچوونە‌وە‌ی وردی هەندێك لە‌ ئایدیاكانی لە‌ پە‌یوە‌ند بە‌ [یان دە‌ربارە‌ی] مێژوو و خە‌بات لە‌ ماركس، لنین، گرامشی و مائۆ درووستمان كردە‌وە‌، ڕووبە‌ڕووین، ئە‌و ئایدیایانە‌ی كە‌ لە‌ خواستی ئێمە‌ سە‌بارە‌ت بە‌ یە‌كیە‌تی ئایدیۆلۆژیكی حیزبە‌كانماندا بە‌ شێوە‌یە‌كی ئاشكرا ڕە‌گی داكوتاوە‌
 
ناكۆكییە‌كانی ناو ماركسیزم
 
لوویی ئاڵتووسێر
 
و: هاوڕێ یوسفی
 
   پێشە‌كی وە‌رگێڕی كوردی: "بە‌ گشتی دە‌كرێت بە‌رنامە‌ی لوویی ئاڵتووسێر ناو بنێین بە‌رگری كردن لە‌ سووننە‌ت یان ڕاستگە‌رایی ماركسیستی لە‌ ڕێگە‌ی یاخود مێتود و مە‌نهەجی ناڕاستگە‌رایانە‌وە‌. ئاڵتووسێر لە‌ دە‌ستپێكی پڕۆژە‌ فیكرییە‌كە‌یدا ڕووبە‌ڕووی دوو كێشە‌ی گە‌ورە‌ بووە‌وە‌. یە‌كە‌م، كێشە‌كانی بە‌ردە‌م حێزبی كۆمۆنیستی فە‌ڕانسە‌ لە‌ دە‌یە‌ی 1960دا، واتە‌، ڕاهاتن لە‌گە‌ڵ بە‌ دواداهاتنی سە‌رە‌ڕۆیی خرۆشچۆف لە‌ بیستە‌مین كۆنگرە‌ی حیزبی كۆمۆنیستی یە‌كییە‌تی سۆڤییە‌تدا. دووهە‌م، پە‌رە‌ئە‌ستاندن و گە‌شە‌كردنی ڕۆشنبیرانی دژ بە‌ ستالین و ستالینیزم و فە‌لسە‌فە‌ ماركسیستییە‌كان كە‌ بە‌رە‌و ئاراستە‌ی هێگێل و فێنۆمێنۆلۆژی وجوودی سارتر دا دە‌ڕۆیشتن. وە‌ك لە‌ سە‌روە‌ ئاماژە‌مان پێكرد، ئاڵتووسێر دە‌بوا ماركسیزم لە‌ چە‌واشە‌ بوون و لادانی ستالینیستی جیابكاتە‌وە‌، واتە‌، نە‌ك ئە‌وندە‌ی بە‌ ئاراستە‌ی چەپدا بڕۆات، بۆ نموونە‌ ترۆتسكیزم و چە‌پی ئۆرتۆدۆكس یان ئیفراتی و، نە‌ك بە‌رە‌و ئیگز‌یستانسیالیزمی ماركسیستی، واتە‌ ماركسیسمی ڕۆژئاوایی و دێمۆكراسی كۆمە‌ڵایە‌تی. بە‌م پێیە‌ ئاڵتووسێر ڕێگە‌یە‌كی سێهە‌می هەڵبژراد و وە‌ك بێنتۆن ئاماژە‌ی بۆ داوە‌ « ئاڵتووسێر ڕێگە‌یە‌كی سێهەمی هەڵبژارد، واتە‌ نە‌ ستالینیزم و نە  ئێگزیستانسیالیزمی ماركسیستی و ئۆپۆرتۆنیزم». بە‌رگری ئاڵتووسێر لە‌ سووننە‌ت یان ڕاستگە‌رایی جۆرێكە‌ لە‌ ڕادیكاڵیزمی نوێخوازانە‌ی ورد، لاواز و بێخوێن لە‌و ناوە‌رۆكە‌ پێناسە‌كارانە‌ی ڕاستگە‌رایی بە‌ گشتی و تا ئە‌و شوێنە‌ی بۆی بكرێت دادە‌بە‌زێنێت، ئە‌و ناواخن و ناوە‌رۆكانە‌ی دە‌توانن لە‌گە‌ڵ ئە‌ندیشە‌ و چە‌مكە‌كانی بە‌ردە‌م ئاڵتووسێر لە‌ مە‌ڕ سیاسە‌ت، زانست و فە‌لسە‌فە‌ لە‌ پە‌یوە‌ندیدابن. 
 
دە‌توانین بە‌ شێوە‌یە‌كی زۆر شێماتیك ، سێ پەرچە‌كردار لە‌ بە‌رانبە‌ر قە‌یرانی ماركسیزمدا ببینینە‌وە‌:
١ـ یە‌كە‌م پەرچە‌كردار كە تایبە‌تە‌ بە‌ هەندێ لە‌ حیزبە‌ كۆمۆنیستییە‌كان ئە‌مە‌یە‌ كە‌ دە‌بێت چاوپۆشی بكە‌ین و بێدە‌نگ بین. بە‌م مانایە‌ی كە‌ بە‌ پێچە‌وانە‌ی بێباوە‌ڕی ئە‌م حیزبانە‌ لە‌ نێوان جە‌ماوە‌ری خە‌ڵك و گە‌نجان لە‌ ئ‌ورووپای ڕۆژهەڵاتدا، ماركسیزم بە‌ردە‌وام تیۆرە‌ و ئایدۆلۆژیای فە‌رمییە‌. بە‌ شێوە‌یە‌كی فە‌رمی ماركسیزم [هیچ چە‌شنە‌] قە‌یرانێكی نییە‌و قە‌یران درستكراوو بە‌رهەمی دوژمنانی ماركسیزمە‌. حیزبە‌كانی دیكە‌ (حیزبە‌كانی دە‌رە‌وە‌ی ئورووپای ڕۆژهەڵات) ئە‌م پرسە‌ لە‌ بە‌رچاو دە‌گرن و بە‌ شێوە‌یە‌كی پراگماتیك، لە‌ هەندێك لە‌و خاڵە‌ دیاری كراوانە‌دا، خۆیان دوور دە‌گرن یا خود لە‌ فۆرمە‌كانی دیكە‌دا كۆمە‌ڵێك لە‌ فۆرموولە‌« دە‌ست و پێگیر»ە‌كان «وە‌لادە‌نێن»، بە‌ڵام بە‌ شێوە‌یە‌كی ڕووكە‌شیانە‌ سیماكە‌ی ڕادە‌گرن. ئە‌وان ئە‌مە‌ بە‌ قە‌یران نازانن.
 
٢ـ پەرچە‌كرداری دووهەم لە‌ سە‌ر بە‌تاڵكردنە‌وە‌ی شۆك (زە‌رب) قە‌یران، ژیان لە‌ ناویداو تە‌حە‌مول كردنیە‌تی، لە‌ هەمان حاڵدا لە‌ گە‌ڕاندان بە‌ دوای هەندێك دە‌لیلی حە‌قیقی بۆ هیواداربوون بە‌ عێزی بزووتنە‌وە‌ی كرێكاری و بزووتنە‌وە‌ی جە‌ماوە‌ری، هیچ كام لە‌ ئێمە‌ بە‌ شێوە‌یە‌كی تە‌واو لە‌وە‌ها پەرچە‌كردارێك دووری بكات بە‌ سە‌ر ئە‌وە‌شدا كە‌ ئە‌م پەرچە‌كردارە‌ لە‌گە‌ڵ كۆمە‌ڵێك پرسیارو گۆمان زۆر هاوڕێیە‌، چونكوو ئێوە‌ ناتوانن بە‌ بێ كە‌مێك لە‌ بیر كردنە‌وە‌، سیمای دیاردە‌یە‌كی مێژوویی تا ئە‌م ڕادە‌یە‌ گرینگ، هەنگاویك بە‌رو پێش بنێین: هێزی بزووتنە‌وە‌ی كرێكاری ڕاستییەكە‌ی [حاشاهەڵنە‌گرە‌]. ئە‌مە‌ ڕاستە‌ ، بە‌ڵام خۆی بە‌ تە‌نیا ناتوانێت جێگە‌ لە‌و ئاسۆگە‌و شرۆڤە‌ كردن و مە‌ودایە‌ كە‌ دە‌بێت  بیپێوێت بیگرێتە‌وە.
 
٣ـ پەرچە‌كرداری سێهەم لە‌ ئاسۆگە‌یە‌كی مێژوویی، تیۆرێك و سیاسییە‌وە‌ دەڕوانێتە‌ بابە‌تە‌كە‌، تاكوو - هەرچە‌ندە‌ ئە‌ركێكی سانایە- تایبە‌تمە‌ندی، چە‌مك و ڕە‌مزی قە‌یران بدۆزێتە‌وە‌. ئە‌گە‌ر ئێمە‌ لە‌م خاڵە‌دا سە‌ركە‌وتووبین، ئە‌و كات دە‌توانین بە‌شێوە‌یە‌كی دیكە‌ قسە بكە‌ین لە‌ ژێر كە‌لاوە‌و ڕووخانە‌وە‌‌كانی ڕابردووی دوورو درێژ سە‌ر بێنینە‌ دە‌رە‌وە‌. لە‌ جیات ئە‌وە‌ی بڵێین «ماركسیزم لە‌ قە‌یراندایە »، دە‌توانین بڵێین «لە‌ ئە‌نجامدا قە‌یرانی ماركسیزم [وە‌ك زامێك] دە‌می كردە‌وە‌ »لە‌ ئە‌نجامدا بە‌ تە‌واوی دە‌ركە‌وتووە‌ لە‌ كۆتایدا هێزێكی حە‌یا‌تی و زیندوو لە‌ ڕێگە‌ی ئە‌م قە‌یرانە‌دا دە‌توانێت ڕزگای بێت. ئە‌مە نە‌ك شێوە‌یە‌كی ناكۆك لە‌ هێنانە‌ ئارای پرسیارە‌و لە‌ پێچ و بادانیشییە‌تی، بەڵكو بە‌ كار هێنانی وشە‌ی «ئە‌نجام» (لە‌ كۆتاییدا) مە‌بە‌ستی من ئە‌مەیە‌ سە‌رنج[تان] – كە‌ لە‌ روانگەی منە‌وە‌ گرنگییە‌كی دیاری كە‌ری هەیە‌ - ڕاكێشم و ئە‌وە‌یش ئە‌وە‌یە كە‌ قە‌یرانی ماركسیزم دیاردە‌یە‌كی تازە‌ نییە.‌ مێژوو‌ی [ئە‌م قە‌یرانە‌] نە‌ك بۆ چە‌ند ساڵ پێش ئێستا ناگە‌ڕێتە‌وە‌و نە‌ك تە‌نانە‌ت بۆ قە‌یرانی بزووتنە‌وە‌ی نێونە‌تە‌وەیی كۆمۆنیستی، كە‌ بە‌ جیابوونە‌وە‌ی چین و شۆڕە‌وی دە‌ركە‌وت و ناكۆكی نێوان حێزبە‌ كۆمۆنیستییە‌كانی ڕۆژئاوا لە‌ لایە‌ك و شۆڕە‌وی لە‌ لایە‌كی دیكە‌وە،‌ قووڵ بووە‌وە‌ . مێژووە‌كە‌ی تە‌نانە‌ت بۆ كۆنگرە‌ی ح،ك ، ئا، ش ناگە‌ڕێتە‌وە‌. ئە‌م قە‌یرانە‌ هەرچە‌ندە‌ تە‌نیا بە‌ سە‌رهەڵدانی بزووتنە‌وە‌ی نێونە‌تە‌ویی كۆمۆنیستی بۆ هەموان دە‌ركە‌وت، بە‌ڵام قە‌یرانی ماركسیزم لە‌مە‌ تە‌مە‌ندارترە‌.
 
٤ـ دە‌بێت بڵێم هەموومان لە‌ ئێستادا لە‌ پێویستیە‌كی حە‌یاتی پێدا چوونە‌وە‌ی وردی هەندێك لە‌ ئایدیاكانی لە‌ پە‌یوە‌ند بە‌ [یان دە‌ربارە‌ی ] مێژوو و خە‌بات لە‌ ماركس، لنین، گرامشی و مائۆ درووستمان كردە‌وە‌، ڕووبە‌ڕووین، ئە‌و ئایدیایانە‌ی كە‌ لە‌ خواستی ئێمە‌ سە‌بارە‌ت بە‌ یە‌كیە‌تی ئایدیۆلۆژیكی حیزبە‌كانماندا بە‌ شێوە‌یە‌كی ئاشكرا ڕە‌گی داكوتاوە‌، ئە‌و ئایدیایانە‌ی بە‌ پێچە‌وانە‌ی هەوڵدانە‌ سە‌رسە‌ختە‌كانی ئێمە‌ لە كاتگە‌لێكی زۆردا  پێیانە‌وە‌ گرێدراو بوون و هێشتاكە‌ چنگیان بۆ دە‌كوتین. نووسە‌رانی هەڵبژاردە‌ی ئێمە‌، توخمە‌ فیكریە‌كانی  سیستە‌مێكی فیكری كە‌ لە‌ ئاستی خویدا بێوێنە‌ و بایە‌خداربوون بۆ ئێمە‌ فە‌راهەم دە‌كرد، بە‌ڵام ئێمە‌ دە‌بێت ئە‌م گۆتە‌یە‌ی لنین لە‌ بیر نە‌كە‌ین كە‌ دە‌یگۆت : ماركس «بنە‌مای داڕشت ... »هیچكام لە‌ كلاسیكە‌كان شتێكی هەمە‌كی و تە‌واكە‌ریان پێشكە‌ش نە‌كردوین، بە‌ڵكوو كۆمە‌ڵێك بە‌رهەمیان پێشكە‌ش كردووین كە‌ لە‌ بنە‌ماو هەڵسە‌نگاندنی پتە‌وی تیۆریك، تێكە‌ل بە‌ گرفت، ناكۆكی و بۆشاییە‌كان پێكهاتووە‌ .
 
لێرە‌دا شتێكی سە‌رسووڕهێنە‌ر بوونی نییە‌. ئە‌گە‌ر كلاسیكە‌كان سە‌رە‌تاكانی تیۆرێكی شرۆڤە‌كار، دۆخ و فۆرمە‌كانی خە‌باتی چینایە‌تییان لە‌ كۆمە‌ڵگای سە‌رمایە‌داریدا بە‌ دە‌ستە‌وە‌دا، بە‌ڵام هەڵە‌یە‌ گە‌ر بڵێین ئە‌م تیۆرە‌ دە‌توانێ لە‌ فۆرمێكی «بێگە‌رد» و كامڵی خۆیدا لە‌ دایك بێت. بە‌ سە‌ر ئە‌مە‌شدا ، لە‌ دیدی ماتریالیستێكە‌وە‌ ، بێگە‌ردو كامڵبوونی تیۆرێك بە‌ چ واتایە‌كە‌؟ چۆن دە‌توانین تیۆرێك شرۆڤە‌كاری دۆخ و فۆرمە‌كانی خەباتی چینایە‌تی لە‌ قە‌بووڵكردنی دە‌سە‌ڵات و باڵادە‌ستی ئایدیۆلۆژی خۆی ڕزگار كردووە‌، بتوانێت بە‌ شێوە‌یە‌كی تە‌واو و لە‌ هەمان چركە‌ساتی یە‌كە‌مدا، لە‌ ئایدیۆلۆژیای ناوبراو دە‌رباز بێت بە بێئە‌وە‌ی تە‌نانە‌ت لە‌ خە‌بات بە‌ هۆی دابڕان لە‌م [ئایدیۆلۆژییە‌] بە‌ شێوە‌یە‌ك مۆرو ماكی ئە‌وە‌ی پێوە‌ دیاربێت، وێنابكات؟ چۆن دە‌توانین ئە‌م تیۆرە‌ لە‌ درێژە‌ی مێژووی سیاسی ئایدیۆلۆژیە‌كە‌ی توانیبێتی لە‌ هەر جۆرە‌ بە‌رە‌ودواگە‌رایی و لە‌ هەر جۆرە‌ تووشبوونی ئایدیۆلۆژی باڵادە‌ست خۆی لە‌ مە‌ترسی بپارێزێت . دابڕان لە‌م ئایدیۆلۆژییە‌، لە‌ خۆیدا خە‌باتێكە‌ كە‌ هیچكات دوایی نایە‌ت – حە‌قیقە‌تێك كە‌ بۆ تێگە‌یشتنی پێملین بە‌وە‌ی بوون [باج] و بە‌هایە‌كی زۆری بۆ بدە‌ین. بە‌ پێی ئە‌وە‌ی كە‌ ئە‌وڕۆ نووسینە‌ بڵاو نە‌كراوە‌كان و یادداشتە‌ خاوە‌‌كانی خوێندنە‌وە‌ی نووسە‌رە‌ كلاسیكە‌كان لە‌ وڵاتانی تۆز لێنیشیتوو دە‌ردە‌هاوێژرێن تاكوو هەندێ بۆچوونی دڵخوازانە‌ دە‌ربارە‌ی ئە‌م نووسە‌رانە‌ بسە‌لمێندرێت، وە‌رن بە‌ راستگۆییەوە‌ بزانین ئە‌م مرۆڤانە‌ی كە‌ لە‌ سە‌رزە‌مینێكی نە‌ناسراوە‌وە‌ پێشرە‌وییان دە‌كرد، [بە‌رهەمە‌كانیان خاوە‌ن]هەر چۆنانە‌تییە‌ك بێت، تە‌نیا كۆمە‌ڵێك مرۆڤ بوون. واتە‌ ئە‌وان دە‌گە‌ڕان و كە‌شفیان دە‌كرد بە‌ڵام گۆمانیشیان دە‌كرد، لە‌بە‌ردە‌م مە‌ترسی هەڵە‌كانیشدا بوون و بە‌ردە‌وام پێویستییان بە‌ ڕاستكردنە‌وە‌ و ڕووبە‌ڕووبوونە‌وە‌ لە‌ گە‌ڵ ئە‌و هەڵانە‌دا بوون كە‌ بە‌ردە‌وام لە‌ بە‌رهەمە‌ توێژینە‌وە‌ییە‌كاندا ئامادە‌یە‌.
 
كە‌واتە‌ لە‌م حە‌قیقە‌تە‌دا هیچ شتێك چاوە‌ڕوان نە‌‌كراو بوونی نییە‌ كە‌ بە‌رهەمە‌كانیان مۆروماكی ئایدیاكانی«زە‌مان»ی خۆیانی بە‌ سە‌رە‌وە‌یە‌ و كە‌واتە‌ ئە‌م بە‌رهەمانە‌ خاوە‌ن كێشە‌، ناكۆكی و بۆشایی [تایبە‌تی خۆیانن]. لە‌و ڕووە‌دا زۆر گرینگە‌ لە‌وە‌ تێبگە‌ین گرفتە‌كان و ناكۆكییە‌كان و بۆشاییە‌كان بوونیان هەیە‌ و ئە‌م كێشە‌و گرفت‌ و بۆشاییانە‌ بە‌ تە‌واوی و ڕوون لە‌ بە‌ر چاو بگرین، چونكوو هەندێك لە‌م گرفتانە، بە‌ شێوە‌یە‌كی دیاری كراو لە‌ پە‌یوە‌ندی بە‌ خاڵە‌ حە‌یاتییە‌كانی قە‌یرانی هەنووكە‌یی ماركسیزمە‌وە‌ن.
 
Image result for ‫لویی آلتوسر‬‎
بازدید: 787