و. هاوڕێ یووسفی ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان ئێمه بووینه‌ته قوربانی پێشکه‌وتنێک که بۆته نه‌سیبی ته‌کنۆلۆژیا، به‌ڵام ئێمه له‌هه‌مبه‌ر ئه‌ودا دۆڕاندوومانه. ئه‌م ڕاونینه به‌دبینانه که له‌ڕێگه هه‌ندێک نووسهرەوە ده‌ربڕدرا و له‌چاره‌کی یه‌که‌می ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا به‌شێوه‌یه‌کی فراوان بڵاو بوویه‌وه.
بهخۆنامۆیی و ته‌کنۆلۆژیا
فریتز پاپێنهایم
هاوڕێ یووسفی
ڕۆمانۆ گواردینی له‌سه‌ره‌تای کتیبه‌که‌ی له‌ژێر ناوی ده‌سه‌ڵات(die Macht)،(power) دا ده‌نووسێت:"سه‌رده‌می مۆدێرن له ئاسته گشتی و بنه‌ڕه‌تییه‌کانیدا کۆتایی هاتووە". ئه‌م ده‌ربڕینه ده‌رخه‌ری ووشیارییه‌کی گه‌شه‌که‌ره که له‌په‌یوه‌ندیدا به‌م بابه‌ته‌وه بوونی هه‌یه و له‌ڕێگه‌ی به‌شێکی هه‌ره زۆری نووسه‌رانی هاوچه‌رخه‌وه باسکراوه. زۆربه‌ی ئه‌م نووسه‌رانه ئاماژه به‌گۆڕانی شێوازی ڕوانینمان به‌نیسبه‌ت ماشینه‌وه ده‌که‌ن. ئه‌وان جه‌غد له‌وه ده‌که‌نه‌وه باوه‌ڕ به به‌رکه‌تی پێشکه‌وتنه تهکنۆلۆژیکییهکان که بوونه‌ته هۆی به‌رته‌سکبوونه‌وه‌ی ڕوانین و دونیابینی ئه‌وڕۆکه به‌شێوه‌یه‌کی گهشهکهرانه سست بوونه‌ته‌وه و بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڕوونی و ژیرییه‌کی زیاتره‌وه کێشمه‌کێش و ململانێی نێوان ماشین و ڕۆحی مرۆڤ ببینین.
زۆرکه‌س له ئه‌ورووپا و له‌م وڵاته‌دا[ئه‌مریکا] هاتوونه‌ته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ماشین هه‌ڕه‌شه‌یه بو سه‌ر به‌ها ڕۆحی و مینۆکییهکانی مرۆڤ و ئه‌سته‌مه پێلهوه بنێن که چۆن باوه‌ڕی پته‌و به‌پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆژیک ئیلهام به‌خشی به‌ره‌ی ڕابردوو بووه. ئه‌م باوه‌ڕه به‌ته‌کنۆلۆژیا لهدۆخیکهوه سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتبوو که مرۆڤ له‌سه‌ده‌کانی پاش له‌به‌ریه‌ک ههڵوهشاندهنهی جیهانی سه‌ده‌کانی ناڤین له‌گه‌ڵیدا ڕووبه‌ڕوو بووه‌ته‌وه. تاک/ مرۆڤ که تا ئه‌و کات خۆی به به‌شێکی جیانه‌کراوه له‌سیسته‌می گشتی و هه‌مه‌گیر ده‌زانن که کۆی بوونایه‌تی مادی و مینۆکی ئه‌وی ده‌گرته‌وه، تێگه‌یشت له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه هه‌ڵکه‌ندراوه و له‌خانه و لانه مێتافیزیکییه‌که‌ی خۆی که ئه‌وه‌ی له ڕوژگارانێکدا یه‌قینه ئایینه خۆڕاگره‌که‌ی داڵده‌ی ده‌دا دوور که‌وتۆته‌وه. ئه‌مێستاکه ئه‌م بوونه‌وه‌ره ڕاونراوه ناچار بوو خانه‌یه‌کی نوێ بۆخۆی ده‌سته‌به‌ر بکات که بنه‌ڕه‌ته‌که‌ی نه‌ک له‌جیهانی هیواکاندا[به‌ڵکوو] له‌ناو ژیانی ئه‌م جیهانه‌دا بێت. وه هه‌نووکه به‌رپاکردنی ئه‌م لانه‌یه عه‌رزێکی گه‌رم و دڵنیاکهرتر بۆ ئه‌و ببوو به‌خه‌باتێکی جیدی و ناچاره‌کی. مرۆڤ ده‌یتوانی به‌نیسبه‌ت ڕاده‌ی سه‌رکه‌وتنی له‌تێگه‌یشتن و زاڵبوون به‌سه‌ر هێزه‌کانی سرووشت و که‌ڵک لێوه‌رگرتنیان بۆ مه‌به‌سته‌کانی خۆیان په‌رچه‌کردار بنوێنێت. به‌م جۆره بوار بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ په‌نا بباته به‌ر ماشین فه‌راهه‌م بوو و واده‌رده‌که‌وت حوکمڕانی ماشین هاوار و بانگی ده‌سه‌ڵاتدارێتی و سه‌ربه‌خۆیی مرۆڤ بیت. پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆژیک له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی مرۆڤ ببوون به‌یه‌ک.
ئه‌گه‌رچی وێناکردنی مرۆڤ له قه‌بووڵکردنی هیوادارانهی بۆ ماشین له‌گه‌ڵ سه‌ده‌کانی ناڤین‌دا جیاوازه به‌ڵام دژه ئایینی نییه. ئه‌م وێناکردنه چییه‌تی سه‌ره‌کی بیرکردنه‌وه‌یه‌ک پیشنادهدات که‌پاش ههبابوونی دنیابینی سه‌ده‌کانی ناڤین گه‌شه‌ی کرد، بیرکردنه‌وه‌یه‌ک کهلهڕێگایهک ده‌گه‌ڕا به‌هه‌ر دوو دیودا دوور بێت لهڕامانه ئایینییه‌کان و دنیاپهرهستی مادی. ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان بیرکردنه‌وه ئاینییه‌کان و ڕێزگرتن له‌کار وه‌ک ده‌ستوورێک وای له ماکس ڤێبێر و قوتابجانهکهی کرد که له‌بیناکردنی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا تێزێک پێشکه‌ش بکه‌ن که ئاوابوونی سه‌رمایه‌داری ئه‌نجامی ئه‌خلاقی پرۆتێستان بووه. ئه‌گه‌رچی له‌به‌ر کۆمه‌ڵێک هۆکار که باسکردنیان لێره‌دا موومکین نییه، ئه‌م پێشگریمانه‌یه ناتوانێت وه‌ک ده‌ربڕینی مێژووی نوێی سه‌رمایه‌داری په‌سه‌ندبکرێت به‌ڵام حه‌قیقه‌تێکه که له‌به‌رگریکردن له‌به‌رهه‌مهێنانی ماشینیدا گه‌له‌ک جار به‌ڵگاندنه که‌لامییه‌کان وه‌ک کاریگه‌رترین ڕێگای بهرووبوومداری ئه‌و زه‌وییه‌وه که له‌ڕێگه‌ی په‌روه‌ردگاره‌وه پێمانبهخشراوه، پێشکه‌ش ده‌کرێت.
ئه‌م شێوازه له بیرکردنه‌وه تایبه‌ت نه‌بووه به‌سه‌ره‌تاکانی خولی پیشه‌سازی به‌ڵکوو تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاش درێژه‌ی هه‌بووه. بۆنموونه ده‌توانین ئاماژه بکه‌ین بۆ کتێبێک له ژێر ناوی ئه‌خلاق و سه‌رمایه‌داری که چه‌ند ساڵ پێش ده‌ستپێکردنی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م به‌ده‌ستی گوتفرید ترووب نووسرابوو. بۆ نووسه‌ر[واته گودفرید ترووب] وه‌ک زانایه‌کی تیۆلۆژیکی ئاینی پرۆتێستان و سه‌رجه‌می ئه‌وانه‌ی که هۆگری ئه‌خلاقی مه‌سیحین به‌ته‌واوه‌تی ئاشکرایه که ده‌بێت هه‌ر سه‌رکه‌وتنێکی ته‌کنۆلۆژیا په‌سه‌ند بکه‌ین و بهپێڕهوییهوه بچین. پرووب به‌ڵگاندن[بۆ ئه‌وه]ده‌کات بۆ سه‌که‌وتن به‌سه‌ر دۆخی باوکسالارانه و مێتۆده کۆن و کۆنکهوتهکانی به‌رهه‌مهێنان پێویسته که کاراترین ئامرازه‌کان و شێوازه‌کان به‌کار بهێنین، ئه‌و مێتۆدانه‌ی بانترین ئه‌نجام و پێشکه‌وتووترین فۆرمی به‌ڕێوه بردن ئه‌گه‌ردار ده‌که‌ن. نابێت هیچکات چاوپۆشی له‌په‌یوه‌ندی چڕوپڕی نێوان ته‌کنۆلۆژیا و شێوازی حه‌قیقی ژیانی مرۆڤ بکه‌ین. ده‌بێت له‌م ڕاستییه تێبگه‌ین هه‌وڵدان له‌ڕێگه‌ی پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆژیاوه له‌و ئامانجه گرینگتره که ژیانی ڕووکه‌شی و ڕواڵه‌تی خۆمان هاسانتر بکه‌ینه‌وه: ئه‌مه ڕێگه‌یه‌که بۆ په‌رستنی خودا. وادهدهکهوێت ئه‌وڕۆکه باوه‌ڕ و ئیمانی ئێمه لهپهیوندیدا به ماشینه‌وه زۆر که‌متره له ڕابردوو و ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی هاوچه‌رخانی ئێمه به زه‌رده بزه‌یه‌که‌وه به‌نیسبه‌ت چه‌مکی پێشکه‌وتنه‌وه دژکرده‌وه ده‌نوێنن. وه ئه‌م گۆڕانه هه‌ڵبه‌ت به‌یه‌ک شه‌و ڕووی نه‌داوه. ته‌نانه‌ت له ڕابردوودا که ده‌سکه‌وته‌کانی ته‌کنۆلۆژیا به بۆق و که‌ڕه‌ناوه ستایش ده‌کران،[هاوکات] ده‌نگه بهئاگاکهرهوه و گومانکارانهکانیش ده‌بیستران. [به‌ڵام] له‌و ڕۆژانه‌دا تۆمه‌ت دژی ماشین به‌ته‌واوه‌تی جیاواز بوو له‌و بانگهشهنامانهی که ئه‌وڕۆکه دژی ده‌رده‌کرێت. له ڕابردوودا زۆرتر له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه ده‌کرا که کاریگه‌رییه خێراکانی کۆمه‌ڵگا پتر شێواندبوونی تاکوو کاریگه‌رییه به‌تین و تونده‌کان له‌سه‌ر ڕۆحی مرۆڤه‌کان. هه‌ڵبه‌ت هه‌ندێک نووسه‌ری خهیاڵچی بێزار له ناشینرینی و یه‌کده‌ستی ژیانی ماشینی هه‌بوون که ڕوویانکردبووه کارگه بچووکه گوندیانه‌ی پیشهچییهکان یاخود حه‌سره‌تیان بۆ کێڵگه‌یه‌کی ئارام ده‌خوارد که تیایدا پیاوی لادێیی زه‌وییه‌که‌ی ده‌کێڵا. له‌هه‌رحاڵدا ئه‌م هه‌ستی دڵته‌نگییه بۆ ڕابردوو له‌به‌رامبه‌ر شۆڕش دژی ماشین که سه‌رچاوه‌که‌ی بۆباری ئه‌سته‌می ژیانی هه‌ندێک که‌س گه‌ڕا بوه‌وه که بوون/هه‌ستیان له‌ڕێگه‌ی مێتۆده گۆڕدراوه‌کانی به‌رهه‌مهێنانه‌وه به‌ر هه‌ڕه‌شه که‌وتبوون، گرینگییه‌کی ئه‌وتۆی نه‌بوو. باشترین به‌ڵگاندنه‌کان له‌سه‌ر ئه‌مه‌ی که پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆژیا به‌مانای پێشکه‌وتن و به‌رزبوونه‌وه‌ی[ئاستی]ژیانی مرۆڤ و ئازادی و ڕزگاری ئه‌وانه نه‌یده‌توانی لهوهحشهت و ترسیان که‌مبکاته‌وه. کرێکارانی هه‌ڕه‌شه‌لێکراو و وهحشهتلێدراو به‌رده‌وام ئامرازه ماشینییهکانیان به‌دوژمنانی خۆیان داده‌نا؛ و هه‌ندێک جار ڕقیان وه‌ک شۆڕشگه‌لی تووڕه سه‌ری هه‌ڵده‌دا که ئهمجامهکهیان ده‌بووه ته‌قاندنه‌وه‌ی بڕێکی به‌رچاو له‌م که‌ره‌سته و ماشینانه.
گرژبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌ک که کرێکاران له‌گه‌ڵیدا ڕووبه‌ڕوو بوون له‌و فه‌رمان و حوکمانه‌ی سه‌ده‌کانی هه‌ڤده‌هه‌م و هه‌ژده‌هه‌مه‌وه که له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌کردنی که‌ڵک وه‌رگرتن لهماشینهکانی چنینی تهسمهیی له ئا‌ڵمانیا و ئینگلیزدا خۆیان ده‌رخستووه و نیشان داوه. به‌پێی ڕاپۆرتێک که له‌ڕێگه‌ی ئابێ لانسلۆتیییهوه له1579دا نووسراوه سه‌رۆک شاره‌وانی دانزیک فه‌رمانێکی نهێنی ده‌رکردوه تاکوو داهێنه‌ری ماشینێکی گه‌له‌ک داهێنه‌رانه‌ی چنین تێرۆر بکه‌ن. ئه‌وڕۆکه هێرش بۆ سه‌ر فیکره‌ی پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆژیک پتر له‌لایه‌ن کۆڕ و کۆمه‌ڵه ئابوورییه‌کانه‌وه ناکرێت به‌ڵکوو لای ئه‌و گرووپانه‌وه ده‌کرێت که خه‌مخۆر و نیگه‌رانی به‌ها مینۆکی و کولتوورییه‌کانن. ئه‌م ڕه‌خنه‌گرانه باوه‌ڕیان به هه‌بونی ئهنتیتێزێکه له‌نێوان ته‌کنۆلۆژیا و ڕۆحی مرۆڤدا، بۆشاییه‌ک که هیچکات ناکرێت پڕبکریتهوه یان پردێکی بۆ دابنرێت. له‌ئه‌نجامدا، ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان ئێمه بووینه‌ته قوربانی پێشکه‌وتنێک که بۆته نه‌سیبی ته‌کنۆلۆژیا به‌ڵام ئێمه له‌هه‌مبه‌ر ئه‌ودا دۆڕاندوومانه. ئه‌م ڕاونینه به‌دبینانه که له‌ڕێگه هه‌ندێک نووسه‌ری وه‌ک ڕاتینۆ، شپێنگلێر، ئۆرتێگایی گاست و هووزینگاوه ده‌ربڕدرا و له‌چاره‌کی یه‌که‌می ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا به‌شێوه‌یه‌کی فراوان بڵاو بوویه‌وه و له‌و کاته‌وه تاکوو ئێستاش ده‌ستبه‌رداری زهینهکانمان نه‌بووه. ئه‌م ڕوانینه بابه‌تی سه‌ره‌کی زۆربه‌ی باسه زانستییه‌کانه که تیایاندا فه‌یله‌سووفان و زانستڤانانێکی به‌رجسته له‌نێوان نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌کاندا به‌شداری تێدا ده‌که‌ن. دووهه‌مین کۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی ژینۆ له 1947دا ته‌رخان کرا بۆ بابه‌تی"پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆژیا و پێشکه‌وتنی ئه‌خلاق". ناوی کۆنفرانس ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه یه‌کبوون و به‌رابه‌ری پێشکه‌وتنی مرۆڤ و ته‌کنۆلۆژیا چیدی پره‌نسیپێکی به‌ڵگه‌نه‌ویست نییه. دوو ساڵ پاش[ئه‌مه] له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی کۆمه‌ڵناسه‌کاندا که لهگرووپێک له ئابووریزانان و کۆمه‌ڵناسی ئه‌مریکی، ئینگلیسی و فه‌ره‌نسی پێکهاتبوون پرسێکی هاوشێوه[ی ئه‌مه] له ژێر ناوی"پیشهسازیبوونهوهی ته‌کنۆکراسی" که‌وته به‌رباس و لێکۆڵینه‌وه‌وه و له 1953یشدا کۆمه‌ڵێک له پێشڕه‌وانی کۆمه‌ڵگای ڕۆشنیبیری ئا‌ڵمانیا له‌وانه ڕۆمانۆ گواردینی، وێرنێر هایزێنبێرگ و مارتین هایدێگێر کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان له مۆنیخدا پێکهێنا و له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان هونه‌ر و ته‌کنۆلۆژیا دوان و ڕاوبۆچوونیان گۆڕییه‌وه.
لێره‌دا ناتوانین وه‌سف و شرۆڤه‌ی ئه‌م کۆنفرانسه و ئه‌و نووسینه زۆرانه‌ی که په‌یوه‌ندی نێوان ته‌کنۆلۆژیا و به‌ها مرۆییه‌کانیان خستۆته به‌رباس و خوێندنه‌وه، بکه‌ین. ئێمه ته‌نیا هه‌وڵده‌ده‌ین کورته‌یه‌ک له بنه‌بان و چییه‌تی باسه‌کان و ئه‌و به‌ڵگاندنانه لێره‌دا بهێنینه ئاواراوه که له‌ڕێگه‌ی کۆمه‌ڵێک که‌سه‌وه که له‌ڕوانگه‌یه‌کی به‌دبینانه له‌په‌یوه‌ندیدا به کاریکه‌رییه‌کانی گۆڕانکارییه تهکنۆلۆژیاییهکانهوه موتوربه‌کراوه. ئه‌م به‌دبینانه ده‌ڵێن ته‌کنۆلۆژیا نه‌یتوانیوه ئه‌رکی خۆی که[بریتییه‌له]به‌هێزکردن و تواناکردنی مرۆڤ لهشێوهبهخشین به‌ژیانیدا به‌ڕێوه‌به‌رێت. ڕه‌نگه کاری ئێمه هاسانتر و به‌ردارتر بووبێته‌وه، به‌ڵام له‌عه‌ینی حاڵ‌دا ناشه‌خسی و بۆته هۆی داگه‌ڕان و له‌ناوچوونی که‌سایه‌تی مرۆڤ و ئه‌م له‌ناوچوونی که‌سایه‌تییه بۆته هێزێکی مه‌ترسیدار. ژیان و بیرکردنه‌وه‌ی ئێمه ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی کاریشه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی به‌بڵاو و سهرچهشنئاسا بۆته‌وه. ئایا ئێمه کاته‌کانی فیراغمان بۆ باڵاکردن و جیسمان به‌خشین و نیشاندانی تایبه‌تمه‌ندییه که‌سیه‌کانمان ته‌رخان ده‌که‌ین که ناچارین له ڕه‌وتی کاردا، چ له‌و فرۆشگا و کارخانه و دایره‌دا، سه‌رکوتیان بکه‌ین؟یان پێمان باشه له‌و به‌گژاچوونه‌وه‌یه خۆمان لابده‌ین که ڕۆڵی هه‌یه لهباڵاکردنی به‌ها که‌سی/شه‌خسییه‌کان و ده‌ست ڕاگه‌یشتن به گشتێتی و ههمهگیرێتی خۆیدا؟ قبووڵ و په‌سه‌ندکردنی ئه‌م بابه‌ته ئه‌سته‌مه. به‌ڵام کارگێڕانی هاڵیڤۆدیش هه‌ڵه‌یان نه‌ده‌کرد ئه‌و کاته‌ی که پێیان له‌سه‌ر گرینگی ڕاکێشانی چونیهکسازی و سهرچهش وه‌رگرتن داده‌گرت و کاتێک ده‌که‌وتنه به‌رده‌م ئه‌م ڕه‌خنه‌یه‌وه که کوالێتی و چۆنییه‌تی فیلمه‌کانیان له خواره‌وه‌یه به ئارامی و له‌سه‌ره‌خۆ له وڵامدا ده‌یانگوت: ئه‌مه شتێکه خه‌ڵک پێیانخۆشه، ئێمه شتێکیان پێده‌ده‌ین که‌حه‌زیان لێیه‌تی و په‌سه‌ندی ده‌که‌ن.
ئه‌م ڕه‌وتی سڕینه‌وه‌ی کسایه‌تییه _ هێشتا ئه‌م باسه به‌رده‌وامه _ گرۆیهتی ناخه‌کی سه‌رده‌می ماشین ده‌نوێنێته‌وه که له‌حاڵه‌تی زیندوو و ئۆرگانیکی دوور و به‌ره‌و فۆرمی مێکانیکی ملده‌نێت. وا جیهانێکی کهرهستهئاسا پێویستی به یاسامهندییهکی دهقبهستووه که وه‌ک جۆرێک ڕوانینی کاریگه‌ر ده‌جووڵێت. وه لێره‌دایه ژیان چۆنییه‌تی فریوده‌رانه‌ی خۆی له‌کیس ده‌دات و سرووشت چیتر ڕه‌مزێکی نییه له‌خۆیدا به‌ڵکوو پڕ و لێوڕێژه له ئهستهمایهتی و دژوارییه‌کان. هه‌موو شتێک له‌وانه مرۆڤ، پێشبینیگر و بهراوهردکراوه و ئه‌م ڕه‌وته به‌رده‌وام و نه‌بڕاوه‌ی به‌راوردکردنه ئه‌گه‌ر ته‌نیا کورت بکرێته‌وه بۆ ماتریاله‌کان و ماشین و مرۆڤ نه‌گه‌رێته‌وه شکست ده‌هێنێت. به‌م پێیه پێویسته تاکه‌کان له تاکێتی خۆیان به‌تاڵ ببنه‌وه و وه‌ک ماتریاله‌کان که‌ڵکیان لێوه بگیردرێت. وه‌کیتر کاتێک که له‌هه‌ندێک ناوی وه‌ک"ماتریالی زانستگه و ماتریالی کلینیک"مرۆڤ به‌و جۆره خیتاب ده‌کرێت ئێمه ته‌نیا له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌یه‌کی سه‌رزاره‌کی و که‌مته‌رخه‌می زه‌ماندا ڕووبه‌ڕوو نین.[2]هه‌ندیک له ڕه‌خنه‌گرانی ته‌کنۆلۆژیا جه‌غد له‌وه ده‌که‌نه‌وه که ئه‌م له ناو چوونی که‌سایه‌تییه و په‌ستایه‌تی کاسبکارانه له‌ده‌ره‌نجامدا به‌ره‌و بێههستییهکی گه‌شه‌که‌ر ده‌ڕوات که ڕۆمانۆ گواردینی ئاماژه بۆ نموونه‌یه‌کی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌م هه‌ستی که‌سه‌ر و بێحاڵییه وه‌ک به‌دواهاتی سه‌رده‌می ماشین ده‌کات. له‌ڕابردوودا کاتێک که‌سێک که‌سێکی دیکه‌ی ده‌کوشت بۆخۆی هه‌ستی به‌ناشیرینی ته‌واوه‌تی کاره‌که‌ی له‌هه‌ناوی خۆیدا ده‌کرد به‌ڵام دۆخه‌که، کاتێک که کوشتار به جۆرێکی کرده‌یی له‌ڕێگه‌ی فڕۆکه‌وه له به‌رزاییه‌کی زۆره ده‌کرێت، جیاوازه. دوکمهیهک لێده‌درێت و سه‌دان هه‌زار مرۆڤ له‌ناو ده‌چن.[3]
به‌ڕاده‌ی پێویست کۆی ئه‌مانه ناهۆمێدکهرن به‌ڵام ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت ئاسۆ و پێشبینی ڕه‌خنه‌گرانی بێهیواتر ده‌کات باوه‌ڕی پته‌وی ئه‌وانه که هیچ ڕێگه‌یه‌ک بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه یاخود ڕزگاربوون له ئاراستهگیرییهکانی ماشینیبوونهوه و که‌سایه‌تی سڕینه‌وه نییه. ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان ناکۆکی تراژیک[به‌شێکی] جه‌وهه‌رییه له پێشکه‌وتن و ته‌کنۆلۆژیا:ماشین که بۆ خزمه‌ت به‌ئامانجه‌کانی مرۆڤ هاته‌بوون بووبه خاوه‌ن وا ده‌سه‌ڵاتێک که له‌هه‌مبه‌ر خواست و ئیراده‌ی ئه‌ودا پته‌و و قایم بووه‌وه. له‌جیات هاریکاری له‌ڕێگه‌ی درووست‌کردنی سه‌ربه‌خۆییه‌وه بۆ مرۆڤ، به‌سه‌ریدا زاڵ بوو. واده‌رده‌که‌وێت پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆژیک _ هه‌رچه‌نده له ڕێگه‌ی مرۆڤه‌وه مه‌یسه‌ر بوو و گه‌یشته ئه‌نجام _ خۆی له‌ژێر فه‌رمانی ئه‌و ڕزگار کردووه و به‌پێی یاسا جه‌وهه‌رییه‌کانی دوای ڕێگای خۆی که‌وتووه. دۆشدامان و لاوازی خۆمان له‌هه‌مبه‌ر ئافرێنراوی خۆمان بهشاگردیکردنی جادووگه‌رێک ده‌چێت که به وهحشتهوه له‌و هێزانه‌ی که خۆی ڕزگاریکردوون ده‌ڕوانێت و ناتوانێت حوکمیان بکات و به بێهیواییه‌وه هاوار ده‌کات: ناتوانم ئه‌و ڕۆحانه ده‌رکه‌م که خۆم هێنامن و با‌نگم کردوون.
ئه‌مێستاکه ده‌مانه‌وێت ئه‌م بانگه‌شه‌نامه دژی سه‌رده‌می ماشین گردوو کۆوه که‌ین. مرۆڤ چیدی نا‌توانیت خۆی له کاره‌که‌یدا ده‌رببڕێت و پیشان بدات. ماشینی بوونه‌وه‌ی گه‌شه‌که‌ری ژیان بوو به‌هۆی ڕوانینێکی به‌راوه‌ردکارانه له به‌رامبه‌ر سرووشت و کۆمه‌ڵگادا و لق و زنجیره‌کانی یه‌کڕیزی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیاندا پساندووه. جیهانی ماشینی ڕێگای خۆی ده‌پێوێت و لهڕێبهرایهتی مرۆڤ ده‌رچووه. له‌ئه‌نجامدا ئه‌م بانگه‌شه نامه‌یه به‌ره‌و ئه‌م حوکمه بنه‌بڕه ده‌ڕوات که مرۆڤ له سه‌رده‌می ته‌کنۆلۆژیادا له‌نامۆبوون به‌خۆی، به‌کاری خۆی و واقعی کۆمه‌ڵگا و سرووشتدا نوقم و ڕۆچووه. وه ئه‌م ڕه‌خنه‌یه گه‌له‌ک بنه‌ڕه‌تیتر و هه‌مه‌گیرتره له‌و گله‌یی و گازنده‌ی له‌ڕابردوودا ده‌رباره‌ی ڕهنگداننهوه فه‌ردی و تاکییه‌کان و تاک و تهراکهوتووهکانی بڵاوبوونه‌وه و په‌ره‌سه‌ندنی ته‌کنۆلۆژیا له‌سه‌ر زمان و زاره‌کان بوو. ئه‌م[تۆمه‌تانه] ناتوانێت به‌و به‌ڵگاندنانه‌ی له‌ڕابردوو له‌به‌رگریکردندا لهماشین پێشکه‌ش ده‌کرا ڕه‌ت و به‌تاڵ بکرێته‌وه. له سه‌ده‌کانی هه‌ژده‌هه‌م و نۆزده‌هه‌مدا ده‌گوترا که کۆمه‌ڵگای نوێ و تازه له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆژیادایه به‌م پێیه نابێت گله‌یی له‌هه‌ندێک ئه‌زموونگه‌لی ناخۆشی ئه‌م پێشکه‌وتنه بکرێت به‌ڵکوو[ده‌بێت] ئه‌وانه وه‌ک ڕهنجگهلێک که له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌ڕه‌وتێکی ته‌ندروست و بێمهترسییهوه په‌یوه‌ندیدارن قه‌بووڵ بکه‌ین که بڕیار وایه و دانراوه له‌ڕه‌وتی پێشکه‌وتنی داهاتوودا له‌ناو بچێت. وه ئه‌وه‌ی پێویست بوو به‌ته‌نها ئاماده‌بوون بوو بۆ ڕهاتن له‌گه‌ڵ ڕه‌نج و مه‌ینه‌تی کاتی و توانایی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی بنبڕانه ڵهگهڵیدا له‌چوارچێوه‌ی دروشمی:"بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و ته‌کنۆلۆژیای زیاتر". به‌ڵام ئه‌م وڵامه، له ڕۆژگاری ئێمه‌دا ته‌نانه‌ت به‌لای ئه‌و که‌سانه‌وه که به‌رگری لهتهکنۆلۆژیاش ده‌که‌ن چیدی دڵخۆشکه‌ر نییه. به‌رگری هه‌نووکه له ته‌کنۆلۆژیا به‌م جۆره‌یه ئه‌و[ته‌کنۆلۆژیایه] له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌په‌یوه‌ندیدا به‌و ئامانجانه‌وه که خزمه‌تیان ده‌کات بێلایه‌ن و خه‌مسارده و له‌م ڕووه‌وه ده‌توانێت هه‌م بۆ ئامانجگه‌لی داهێنه‌رانه و درووستکهرانه به‌کار بهێنرێت و هه‌م بۆ مه‌به‌ستی تێکده‌ر و کاولکارانهکان، ده‌توانێت یارمه‌تی مرۆڤ بدات هه‌م خۆی بدۆزێته‌وه و هه‌م له‌خۆی داببڕێت، توانایه[له‌وه‌دا] که له‌گه‌ڵ واقیعه‌کانی سرووشت و کۆمه‌ڵگا په‌یوه‌ندییه‌کی چڕ‌وپڕ بگرێت یاخود له‌گه‌ڵیاندا نامۆ بێت. به‌م پێیه، به‌دواهاتی ئه‌م به‌رگرییه به‌م جۆره‌یه:گه‌ر ده‌تانه‌وێت په‌ی به‌ڕازی بهخۆنامۆیی مرۆڤ به‌رن سه‌رنجی ته‌کنۆلۆژیا مه‌ده‌ن و به‌جۆرێکی واقیعیتر چاو له‌و هێزانه بکه‌ن که به‌هۆی سرووشت و چیهتییهکهیانهوه ناتوانن بێکاریگه‌ر و به‌تاڵ بن به‌ڵکوو له ناکۆکی و خه‌بات بۆ ده‌سه‌ڵات سه‌رچاوه ده‌گرن. بۆ نموونه، بۆچی چاو له ڕه‌وتی پێگه‌یشتن [و پێشکه‌وتن و] په‌ره‌دان و په‌ره‌ئه‌ستاندنی ئه‌و دامه‌زراوه سیاسیانه و کاریگه‌رییه قووڵه‌کانیان له‌سه‌ر بوونایه‌تی مرۆڤ نه‌که‌ین؟
سه‌رچاوه‌کان:
1_ 1387The Alienation of Modern Man by Fritz pappenheim_ Monthly Review press 1968
2_ از خود بیگانگی انسان مدرن. فریتس پانیهایم _ مجید مددی آگه_