و. هاوڕێ یووسفی
گه‌ر بمانه‌وێت بێنیامینی چاو له‌م ئافۆریزمانه بکه‌ین و بیانبینین ده‌توانین بڵێین، کاری ئه‌م ئافۆریزمانه، ڕاگرتن و هه‌ڵپه‌ساردنی ڕه‌وتی باوی بیرکردنه‌وه‌یه، که ئه‌مه‌ش له خۆیدا ده‌شێت نموونه‌ی له‌مجۆره له ئه‌ده‌بی ئه‌ڵمانیدا به زۆری ببینین و لێیان هه‌ڵکه‌وین.
بیرکردنه‌وه‌یه‌کی دانه‌هێنراو
هه‌ڵبژارده‌ی ئافۆریزمه‌کان
ستانسیلاو یێرژی لێتس
و. هاوڕێ یووسفی
(له کتێبی I )
پێشه‌کی وه‌رگێڕی کوردی: شاعیر، نووسه‌ر و ئافۆریزم نووسی له‌هێستانی_ده‌کرێت به‌جۆرێک ئافۆریزم وه‌ک قسه‌ی نه‌سته‌ق،قسه‌ی کورت وبه‌پیت و که‌ڵکدار تێبگه‌ین ـ ،ستانیسلاو یێرژی لێتس، 1909-1966، له‌نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م له ئه‌ده‌بی له‌هێستاندا سیمایه‌کی به‌ناوبانگه. لێتس زیاتر وه‌ک شاعیر،ته‌وسنووس و ڕۆژنامه‌وان ده‌ناسرێت. به‌ڵام له میانه‌ی ده‌یه‌ی 1950دا، داستیدایه بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبێکی بچووک له‌ژێرناوی فیکره دانه‌هێنراوه‌کان یان شانه‌نه‌کراوه‌کان.ئه‌م فیکرانه پێشتر له‌هه‌ندێک بڵاڤۆکدا بڵاوکرابوونه‌وه. تاکاتی مردنی، لێتس، چه‌ندان به‌رگی دیکه‌له‌م ئافۆریزمانه بڵاوکرانه‌وه.ده‌توانین به‌رهه‌مه‌کانی لێس،له‌بنه‌ڕه‌تدا،له ژێرناوی ئایرۆنی یان ته‌وس و توانجدا کۆ و پێناسه بکه‌ین ، چونکوو هه‌موویان بریتین له یاریکردن به ده‌لاله‌تی پاڵه‌کی چه‌مکه‌کان، زاراوه‌کان، مه‌ته‌ڵه‌کان، گوته به ناوبانگه‌کان، ئافۆریزمه‌کان و ...هتد.
نه‌ریتی ئافۆریزم نووسینی له ئه‌ده‌بی ئه‌وروپیدا، به تایبه‌ت له ئاڵمانیادا خاوه‌ن مێژووێکی دووروو درێژه. واته گه‌ر بمانه‌وێت بێنیامینی چاو له‌م ئافۆریزمانه بکه‌ین و بیانبینین ده‌توانین بڵێین، کاری ئه‌م ئافۆریزمانه، ڕاگرتن و هه‌ڵپه‌ساردنی ڕه‌وتی باوی بیرکردنه‌وه‌یه، که ئه‌مه‌ش له خۆیدا ده‌شێت نموونه‌ی له‌مجۆره له ئه‌ده‌بی ئه‌ڵمانیدا به زۆری ببینین و لێیان هه‌ڵکه‌وین. بۆیه ده‌توانین لێسیش له‌گه‌ڵ سیما سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م نه‌ریته‌دا به‌راوه‌ردبکه‌ین (بۆ نموونه لیشتێنبێرگ ، شتێنباخ ،کێستنێر ،کارل کڕاوس. کاریگه‌ری و کارتێکردنی ئه‌ده‌بیاتی ئاڵمانی له‌سه‌ر لێتس ، جیا له فۆرم و ناوه‌ڕۆکی نووسینه‌کانی و وه‌رگێرانه‌کانی له ئێپیگرام و شیعره‌کانی گۆته، لێسینگ ، مۆرگێن شتێرن و هاینه بۆ سه‌ر زمانی له‌هێستانیش به‌رچاوه. لێس له بنه‌ڕه‌تدا ناوی ئافۆریسمه‌کانی خۆی ، به جۆرێک ، له هاینریش هاینه وه‌رگرتووه. ئه‌و فیکرانه‌ی به جوانیدا هێنراون و شانه کراون. له کۆتاییدا ئه‌و ئافۆریزمانه‌ی له‌م بابه‌تدا پێشکه‌شده‌کرێن له کتێبی یه‌که‌می ئافۆریزمه‌کان هه‌ڵبژێردراون1.
* بۆ بیرکردنه‌وه پێویستمان به مێشکه،که‌واته با وازله مرۆڤ بهێنین.
* یه‌که‌م پێشمه‌رجی هه‌میشه‌ییبوونه‌وه مردنه.
* ته‌نانه‌ت بێلایه‌نه‌کانیش بێلایه‌ن نین. ئه‌وان لایه‌نگری دادپه‌روه‌رین.
* ئێمه له ڕووسه‌رییه‌کانمان ئاڵامان درووستکرد،له‌کاتێکدا ئه‌وانیتر له ئاڵاکانیان به‌رگه‌سه‌رینیان درۆستکردوه.
* ڕه‌نگه خودا بۆخۆی منی بۆ بێخوداییکردن هه‌ڵبژاردووه.
* مرۆڤ ده‌توانێت له سه‌نت هێلێندا بمرێت بێئه‌وه‌ی ناپلیۆن بێت.
* کاتێک نه‌ته‌وه‌ێک هیچ ده‌نگێکی نییه،ته‌نانه‌ت ده‌توانین ئه‌مه‌له کاتی خوێندنی سروودی نه‌ته‌وه‌ییشیاندا ببینین و تێبگه‌ین.
* ته‌نانه‌ت ده‌نگی ویژدانیش به‌گۆڕینی ده‌نگ ئاشنایه.
* ته‌رمی کوژراویان له به‌رده‌م بکووژدا دانا؛ به‌لام نه‌یناسییه‌وه.
* ده‌توانین تاوانێکی توندتر بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی دابهێنین؛له ڕێگه‌ی درێژکردنه‌وه‌ی ساخته‌ی ژیانه‌وه.
* ئاشووب [Chaos] چییه؟هه‌مان ئه‌و نه‌زمه‌یه که‌به خولقاندنی جیهان تێکشکاوه.
* جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک به ده‌مێکی یه‌که و گه‌وره‌وه هاوار ده‌کات؛[به‌ڵام]هه‌موویان به ده‌مێکی بچکۆله‌وه چێشت ده‌خۆن.
* له‌ئه‌زموونی باڵنده‌ناسه‌کانه‌وه؛کاتێک بڕیاره نووسه‌ران باڵیان ئاوه‌ڵابکه‌ن،ده‌بێت ئازادی ئه‌وه‌یان هه‌بێت که له په‌له‌کانیان که‌ڵکوه‌ربگرن.
* هه‌میشه ئه‌بێت له پشته‌وه ده‌ستپێبکه‌ین.
* هه‌ندێک جار که‌وشێکی گه‌مژه شوێنه‌وارێکی پاکنه‌کراوه به‌جێدێڵێت.
* ژیرانه بدوێ،دوژمن خه‌ریکه گوێ ده‌گرێت.
* ئایا به‌ڕاده‌ی پێویست ئه‌وه‌نده ووشه هه‌یه بۆ چه‌پاندنیان له زاره‌کاندا؟
* ڕه‌نگه ئێمه ته‌نیا یاده‌وه‌ری که‌سێکی دیکه بین؟
* کونێکی فیکری ئه‌سته‌مه به‌واقیع پڕبکرێته‌وه.
* هه‌ندێک جار مرۆڤ ده‌بێت بێده‌نگ بێت تا ده‌نگی ببیسترێت.
* ماچێکی یه‌هوودایی ده‌توانێت بۆهه‌میشه ده‌می شاعیر ببه‌ستێت.
* با‌کورتی بکه‌ینه‌وه. جیهان له وشه‌کان قه‌ره‌باڵغه
* زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌رده‌می خۆیان جێهێشتوه، ده‌بێت له پناگه ناخۆشه‌کاندا چاوه‌ڕێی بکه‌ن.
* به‌سانایی له دوابه‌دوای یه‌کتردا سفره‌کان زنجیرێک دروستده‌که‌ن.
* ته‌نانه‌ت چاوێکی کوێری شووشه‌یش کوێرایی خۆی ده‌بینێت.
* زۆر دره‌خت هه‌نه ، هه‌ندێک جار ئه‌ونده چڵووپۆپیان ده‌کشێت ، که میوه‌کانیان به‌سه‌ر جیرانه‌کاندا ده‌که‌وێت.
* ئه‌گه‌ر ناوی گه‌وره‌ی چشته‌کان نازانێت قه‌ت به‌ناوی بچووکه‌وه بانگیان
مه‌که.
* چاخانێ هه‌بوون ده‌بوو کۆیله‌کانیان به‌شێوه‌ییه‌کی یاسایی بفرۆشتبا.
* لاوازییه‌کانی ده‌سه‌ڵات ساماناکن.
* نه‌خوێنده‌وارن ده‌بی قسه‌ی ئه‌م و ئه‌و بڵێنه‌وه.
* کاتێک کۆیله‌دارێکی تایبه‌ت خاوه‌نی حه‌شیمه‌تێکی گه‌وره‌ی کۆیله‌کانه دۆخێکی ناخۆشه و واشی بۆ ده‌چم ئه‌ونده چاک نییه کاتێک کۆیله‌یه‌ک چه‌ندان ئاغای هه‌بێت.
* زۆر جاران په‌نجه‌ره ته‌ماوییه‌کان هه‌ندێ به‌ڵگه‌ی ڕوونترن .
* چۆن یاده‌وه‌ری بڵێنه‌وه تاکوو فه‌رامۆشکردن فێربێت ؟
* هێمای په‌ره‌گراف به ته‌نیا له ئامرازێکی ئه‌شکه‌نجه‌ئه‌چێت.
* ته‌نانه‌ت دزه‌کان و ڕێگره‌کان له ڕێگاکانی ئه‌ندێشه‌دا خۆیان ماتداوه . سرووشتییه
ته‌نانه‌ت (گه‌ر) ناوی خۆیان بنێن ڕۆشنبیر.
* چه‌ند زۆرن ئه‌و لۆکاڵ ڕه‌نگانه‌ی ناگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وان ئازادی هه‌ڵده‌بژێرن .
* ئه‌و چڵه‌داره‌ی له‌سه‌ری دانیشتووی مه‌ی بڕه‌وه، جگه له‌و کاته‌ی بیانه‌وێت
له‌وێوه هه‌ڵتواسن.
* (ئێسته مرۆڤ – گورگی مرۆڤه.[Ecce Homo – Homoinilu pusesl])
* له‌خه‌ونه‌کانت مه‌دوێ، ڕه‌نگه فڕۆیدییه‌کان ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ده‌ست .
* کێ هه‌واڵی تێز و ئانتی تێزی ده‌وێت ، ئایا ده‌یانه‌وێت ببنه سێنتێز؟
* به‌بێ ئاگاداری له زمانی بیانی ، قه‌ت نا‌توانیت له بێده‌نگی بیانییه‌کان تێبگه‌یت .
* ئه‌و کاته‌ی هیچ بایه‌ک هه‌ڵناکات – ته‌نانه‌ت که‌ڵه‌شێره‌کانی کۆشکی کلێسه‌ش که‌سایه‌تیان هه‌یه.
* که‌ڵه‌شێرێک، به‌یانی ئه‌و کاته‌ی له قابله‌مه‌ی سووپدا ده‌کۆڵێت هه‌ر ده‌قووقێنێت.
* ده‌ستهه‌ڵگرن له سه‌و‌زکردن و به‌رهه‌مهێنانه‌وی به‌ره‌هووته رۆحییه‌کان .
* فێری زمانه‌کان بن.ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی بوونیان نییه.
* ژن هێنان ڕێکخراوه ،ئایا به ڕاده‌ی پێویست پێرسۆنێلمان هه‌یه؟
* دۆزینه‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌سکه‌وتی ئه‌مریکییه‌کان نیییه. جێگه‌ی سه‌رشۆڕییه!
* سه‌ره‌تا وشه‌بوو-له‌کۆتاییدا بێ‌مانا.
* کاتێک هه‌ڵبه‌ستراوه‌کان کۆن ده‌که‌ون، ده‌بنه ئۆستووره .
* ئه‌گه‌ر دوو پاڵه‌وان به‌ریه‌ک بکه‌ون ، ڕووداوێکی واقیعی ده‌ستپێده‌کات.
* ئه‌و که‌سه‌ی یاده‌وه‌رییه‌کی باشی هه‌یه، ده‌توانێت چشته دیاری کراوه‌کان به سانایی له‌بیر بکات .
* باکان هێمای ڕێگه‌کان ده‌گۆڕن.
* ئه‌وه‌ی ده‌شه‌لێت ، هێشتاکه ده‌ڕوات.
* که‌ی ئامانج ده‌بێته ئامانج؟
* ئێمه خوداکان له‌نێو خۆماندا دابه‌شده‌که‌ین، و خوداکان چۆن ئێمه دابه‌شده‌که‌ن؟
* ته‌نانه‌ت باتڵاقه‌کانیش هه‌ندێک جار ڕواڵه‌تێکی قووڵ له خۆیان ده‌گرن.
* ئه‌گه‌ر بڕیاره تابلۆیه‌ک هه‌بێت، واباشه [بنووسرێت]« هاتن قه‌ده‌غه‌یه» تاکوو«ڕێگه‌ی
ده‌ربازبوون نییه.»
* ئازادی ناتوانێت هاوشێوه‌سازی بکرێت .
* ئاگادار به، له‌ناکاو نه‌چیته ژێر "چه‌رخی چانسی" که‌سێکی دیکه .
* ئه‌و کاته‌ی ترس ڕه‌نگی په‌ڕێوه، خوێنی پێویسته .
* ئێمه شایه‌تی دیارده‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێشین:(لۆکنه‌ت) وه‌ک که‌ره‌سته‌ی لێکحاڵیبوونی نێوان مرۆڤه‌کان .
* ئه‌ونده له‌خۆت نزیک مه‌به‌وه .
* ئایا ئه‌و ماسیانه‌ی له‌نێوان تۆڕی« ماسیگران » خۆیان ده‌هاوێنه ده‌ره‌وه، گرێی
سه‌رشۆڕیی ئازاریان نادات ؟
* کلیلی دۆخێک زۆرجار که‌ڵکداره بۆ ده‌رگای ماڵی جیران .
* کاتێک ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن:«بژی پێشکه‌وتن» - به‌رده‌وام بپرسه«پێشکه‌وتنی کێ؟»
* کاتێک مرۆڤخۆرێک به‌چه‌قۆ و چنگاڵ چێشت ده‌خوات، ئه‌مه پێشکه‌وتن
و شارستانییه‌ته؟
* به‌هه‌ڵه له جێات که‌سێکی دیکه گرتبوویان، به‌ڵام ته‌رمه‌کیان وه‌فادارانه دایه‌وه.
* ئایا وه‌سفی (ئه‌مه مرۆڤێکی بیرمه‌نده) پیاهه‌ڵدانه له مرۆڤی جۆره‌کی؟
* مرۆڤ ده‌توانێت پێبخاته هه‌رێمی دوژمنه‌وه بێئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی خۆی وه‌لانێت.
* ته‌نانه‌ت مازۆخیسته‌کانیش له‌کاتی ئه‌شکه‌نجه‌دانیشدا دان به‌هه‌موو شتێکدا ده‌نێن.[هه‌ڵبه‌ت] له‌ڕووی سپاسگوزارییه‌وه.
سه‌رچاوه:فکرهای اصلاح نشده ، استانیسلاو یرژی لتس ،امید مهرگان ، رخداد ن‌و 1388