و:هاوڕێ یووسفی
من له كه‌مپی كاری زۆره‌ملی ولادی وێستۆك، له‌به‌ندی یازده‌دام. به‌تاوانی چالاكییه‌كانی دژبه شۆرشی ئۆكتۆبری١٩١٧ له دادگاییكردندا به پنجساڵ زیندان له‌كه‌مپدا مه‌حكووم كراوم. نۆی ئۆكتۆبر له زیندانی مۆسكۆوه منیان گواستۆته‌وه. ێازده‌ی ئۆكتۆبر گه‌یشتینه ئیرە.
نامه‌یه‌ک و پێنج شیعر له ئۆسیپ ماندێلێشتام
و:هاوڕێ یووسفی
له‌وانه‌یه بیۆگرافی ئەو مرۆڤانه‌ی هه‌میشه‌یین و بۆ هه‌تا هه‌تایه له دڵ و ڕۆحی نه‌ته‌وه‌که‌یان ومرۆڤایه‌تیدا ده‌مێننه‌وه، كات و شێوه و چۆنییه‌تی دۆخی مردنیانه نه‌ك كاتی له‌دایك بوونیان. ئۆسیپ ماندلێشتامیش له‌ڕووی بنه‌ماڵه و چیینایه‌تییه‌وه منداڵی بنه‌ماڵه‌یه‌كی چینی ناوه‌ند و له‌ڕووی ئایینیشه‌وه جوو بوون و ڕووسیاشدا ژیانیان ده‌برده سه‌ر. له‌ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵیدا به‌رهه‌مێكی شێعری له گۆڤاری ئه‌ده‌بی ئاپۆلۆن که دامه‌زراوه‌ی فه‌رمی هونه‌ری- ئه‌ده‌بی بزووتنه‌وه‌ی ئاکۆمێئیزم بوو له‌چاپدا. یه‌كه‌م خول و قۆناخی شێعره‌كانی پڕن له ده‌نگی نائومێدی، ڕەنج و حه‌سره‌ت و تووڕه‌یی. تایبه‌تمه‌ندی شێعره‌كانی ماندلێشتام بریتین له به‌کارهێنان و که‌ڵکوه‌رگرتن له دووانه‌ی جوو/مه‌سیحی، و كه‌ڵكه‌ڵه‌ی زمان و مێژوو، كاریگه‌ری پاڵه‌وانانی یوونانی كه‌وانارا وله‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه زه‌مه‌ن و ڕه‌نجی مرۆیی به‌گشتی. ماندلێشتام منداڵی ئه‌وناوکۆییه كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، سیاسی و مێژووییه‌ی به‌ر له ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی ئۆكتۆبری1917یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی به ماندێلێشتام نه‌دا و نه‌یهێشت مرۆڤایه‌تی که‌ڵک له توانا ڕۆحی و وجوودیه‌کانی ئه‌و وه‌ربگرێت و به‌هره‌مه‌ندبێت له توانستی وه‌ها مرۆڤێک دیارده‌ی ترسناک، کووشنده و تۆقێنه‌ری ستالینیزم و پاکتاوی ستالینیستی بوو. ماندێلێشتامیش وه‌ک زۆربه‌ی نووسه‌ره به‌تواناکانی ئه‌وکات بۆنموونه میخاییل بۆلگاکۆڤ، ئیساک بابێل وچه‌ندان که‌سی دیکه به‌هۆی به‌رهه‌مه فیکری وئه‌ده‌بییه‌کانیانه‌وه که‌وتنه به‌ر لێشاو و ماشینی مه‌رگی کووشنده‌و ترسناکی ستالینیزمه‌وه. ماندێلێشتام به هۆی شێعری قه‌سیده‌یه‌ك بۆ ستالین1 له لایه‌ن به‌کرێگیراوان وسه‌ربازانی ستالینه‌وه ده‌گیرێت و زیندانی و دواجاردوورده‌خرێه‌وه بۆ كه‌مپی كاری زۆره‌ملی2 و له‌وێدا گیانی له‌ده‌ستده‌دات و بۆ هه‌میشه ده‌چێته ڕیزی لاپه‌ره‌زیندوو نه‌مره‌كانی مێژوووه‌وه. ئه‌وه‌ی له خواره‌وه پێشکه‌شتان ده‌کرێت نامه‌یه‌کی ماندێلێشتام و پێنج شیعری ئه‌ون که ده‌لاله‌ت له ڕۆحی تووڕه و موعه‌زه‌بی ئه‌و ده‌که‌ن و ده‌ربڕی ئۆمانیزمی مرۆیی و یوونێڤێڕساڵی هاوجیله‌کانیه‌تی.
دوایین نامەی ماندێلێشتام بۆ ئه لێكساندر3ونادێژدا ماندێلێشتام: من له كه‌مپی كاری زۆره‌ملی ولادی وێستۆك، له‌به‌ندی یازده‌دام. به‌تاوانی چالاكییه‌كانی دژبه شۆرشی ئوكتۆبری1917له دادگاییكردندا به پنجساڵ زیندان له‌كه‌مپدا مه‌حكووم كراوم. نۆی ئوكتۆبر له زیندانی مۆسكۆوه منیان گواستۆته‌وه. ێازده‌ی ئۆكتۆبر گه‌یشتینه ئیره.دۆخێكی باشم نییه زۆر ماندووم ئەونده لاوازم نامناسنه‌وه، نازانم ناردنی جلووبه‌رگ و پاره و نان كه‌ڵكیان هه‌یه یان نه، به بێجلووبه‌رگ به‌رده‌وام سه‌رمامه.
نادێژدای ئازیزم، باڵنده مێهره‌بانه‌كه‌م. نازانم ماوی یان نه.ئه‌لێكساندری ئازیز باسی نادیام (مه‌به ستی ماندلشتام به‌نامه‌یه) بۆ بكه. ئەم كه‌مپه كاتییه. نه‌یان بردم بۆ كوولیما. له‌وانه‌یه زستانیش لێره‌بم.
خۆشه‌ویسی ئێوه
ئۆسیپ
ئەلێكساندر بابه‌تێكی دیكه‌ش هه‌یه. له‌م چه‌ند ڕۆژه دواییه‌دا منیان برد بۆ كار و كار حاڵی باشتر كردم. زیندانییه‌كان له‌م كه‌مپه كاتییه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه كه‌مپی هه‌میشه‌یی. وێده‌چێت من یان جوێ كردبێته‌وه و زستان لێره بمێنمه‌وه.تكایه به تێلێگراف نامه و پاره‌م بۆ بنێرن4،5،6 .
بۆ كاساندرا7
شێعره‌كانی1917له هێڵی ڕه‌ش و فه‌رامۆشی ئه‌دوێن كه ڕاپه‌رین گرتبوویه‌به‌ر. له‌م شه‌وه حه‌یوانییه‌دا، بیره‌وه‌ری قه‌سیده‌ی ئازادی پووشكین، نووسینی سه‌ده‌یه‌ك پێش له‌مه،ده‌دره‌وشێته‌وه، وێنای هاورێیانی ماندلێشتام ئه‌و پاڵه‌وانه دێمۆكراتانه‌ن به‌ده‌ستی كۆمه‌لێك «مه به ست سه ربازانی ستالینه» له‌چوار مێخه‌دران یان په‌یكه‌ریان له‌تو و پاركران. له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی ماندلێشتامدا ڕۆڵی خه‌ڵكی ئاسایی له گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵاتی بلشوێكه‌كاندا نابیندرێت،ئه‌وه‌ی هه‌یه حه‌سره‌ته و به‌س،ئه‌و«مه‌به‌ست ماندێلێشتامه» له شێعری «بۆ كاساندرا» كه بۆ ئانا ئاخماتوا نووسراوه ده‌ڵێت:
له دێسامبری 1917 دا
ئێمه هه‌موو شتێكمان بۆ عه‌شق دۆڕاند
یه‌كێكێان به ئێراده‌ی خه‌ڵك تاڵانكرا،
ئه‌وه‌ی دیكه‌ش به‌ده‌ستی خه‌ڵك.
ئه‌م ژیانه
ئه‌م ژیانه – گه‌وجانه،هۆشی له سه‌رمان تاراندووه:
خواردنه‌وه‌ی شه‌رابی ده‌مه‌و به‌یان،خۆماری شه‌وانه.
چۆن تاقه‌تمان نه‌چێ له‌م شادییه بێهوده‌یه
سووراوسپیاوی ڕوومه‌تت ،تاعوونی مه‌ست؟
له گووشانی ده‌ستی یه‌كدا ئاینێكی ئازارده‌ر،
له خیابانكا ندا ماچه كانی شه وانه،
ئه‌وكاته موسافرانی ڕۆخانه له‌نگه‌ر ده‌خه‌ن
گڵۆپه‌كان وه‌ك چراوك ده‌سوتێن
ئێمه دانیشتووین و چاوه‌ڕوانی مه‌رگ ئه‌كه‌ین،
وه‌ك گۆرگ له چێرۆكه‌كاندا
هه‌راسانم ڕه‌نگه یه‌كه‌م مه‌رگ ، مه‌رگی ئه‌و كه‌سه‌بێت
ده‌مێكی سوور و شێواوی بێت و
له‌سه‌ر چاوانی زوڵفێكی په‌رێشان.
من پێتده‌ڵێم
من پێتده‌ڵێم
به دوایین هه‌ناسه‌ی ڕاستییه‌وه :
هه‌موو شتێك وڕینه‌یه ، وڕینه
فریشته‌كه‌م .
ئه‌و شوێنه‌ی هێلێنای8نواند
جوانیه‌كه‌ی،
ڕوو له من له‌خه‌ره‌نده ڕه‌شه‌كانه‌وه باوێشكیدا
شه‌رم.
یوونانییه‌كان هێلێنایان ئازاد كرد
له شه‌پۆله‌كاندا ،
كه‌فه سوێره‌كان
له سه‌ر لێوه‌كانی من.
ده‌یساوێته سه‌ر لێوه‌كانم
پووچه‌ڵی،
هه‌نجیر به پته‌وییه‌وه پیشانیدام
هه‌ژاری .
ئه‌م و ئه‌و، وه‌ها و ئاوا
قه‌یدی نییه .
فریشته‌ی شاره‌وان –كۆكتێله‌كان بنێ - به سه‌رته‌وه
شه‌راب تف كه‌ره‌وه!
من پێتده‌ڵێم
به دوایین هه‌ناسه‌ی راستییه‌وه:
هه‌موو شتێك وڕینه‌یه،وڕینه،
فریشته‌كه‌م
له به‌هه‌شتی سپی‌دا
له به‌هه‌شتی سپی‌دا پاڵه‌وانێك ڕاكشاوه
گاواسنی جه‌نگه‌كان،پیاوێكی پیر
جیهانێكی به‌رین له چاوانێكی خۆڵه‌مێشیدا:
باڵه‌بانی ئیمپراتووریای مه‌زنی ڕووسیا
ته‌نیا «مرۆڤه»پیرۆزه‌كان ده‌توانن
له تابووتی بۆنخۆشی وادا ڕابكشێن:
به‌دوو ده‌ستی ئازاده‌وه، هێماكانی به‌خته‌وه‌ری
سه‌ربه‌رزی و ئارامی ئه‌زموون بكه‌ن
پیاسه‌كردن
به پیاسه‌كردن له خیابانی كیێیه‌ف _ وییادا
له گه‌ڕان به دوای شووه‌كه‌یدا،ژنێك كه نازانم ژنی كێیه،
به ڕوومه‌ته مۆمینه‌كانییه‌وه
دڵۆپێك فرمێسك نه‌تكایه خوار
قه‌ره‌جه‌كان به وه‌ره‌قه‌وه غه‌یببێژی ناكه‌ن
به ویۆڵۆنی كۆپێچێسكی ئاوازێك لێناده‌ن
له كریشاتیك9 – دا ئه‌سپه‌كان له خاكه‌وه گلان
تاڵانچییه‌کان بۆنی مه‌رگیان لێدێت
ئه‌وان به دوایین تراموای ڕۆشتن
سه‌ربازه‌كان له پشت ده‌روازه‌كانی شاره‌وه،
پیاوی پاڵتاو له‌به‌ر ده‌نگی هه‌ڵدایه:
-چاك بزانن ، ئێمه سه‌رله نوێ دێینه‌وه...
ژێده‌ره‌كان
1- بۆ خوێنینه‌وه‌ی ئه‌م قه‌سیده‌یه بڕواننه گۆڤاری « بخارا شماره ی 49ویژه اسیپ ماندلیشتام ترجمه‌ی مراد فرهادپور».
2- بڕوانه دوایین نامه‌ی ئۆسیپ ماندلێشتام
3- ئه‌لێكساندر «1892-1942 »برای ماندلئشتام
4- له سه‌ر پاكه‌ته‌ی ئه‌م نامه‌دا مۆرێكی له رۆژی سێی نوامبری 1938دا خواردبوو له دوو وسێهه‌می نوامبردا به‌هۆی جێژنی شۆرشی ئۆكتۆبره‌وه«حه‌وتی نوامبر»ڕێگه درایه زیندانییه‌كان نامه بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌یان بنووسن.ئه‌م نامه وه‌ك نامه‌كانی دیكه سێ چوار حه‌وتوو له به‌شی سانسۆری كه‌مپدا مایه‌وه«ڕاگیردرا».
5- مه‌به‌ست له به‌ندی یازده‌ی كه‌مپی كاتی وۆڵادی وێستۆكه كه تایبه‌ت به دژه‌شۆڕشه‌كان بووه.
6- ئاماژه‌یه به حۆوكمه‌كه‌ی ستالین سه‌باره‌ت به كوشتنی نارازییه‌كان،ماندلێشتام وایده‌زانی نادێژدایشیان«له‌م كۆتوو به‌نده‌دا»گرتووه.
7 – بخارا ویژه اوسيپ ماندلشتام ترجمه احمدپوري
هاوسه‌ری مێندلاسه له حه‌ماسه‌كانی یوونانی كه‌ونیینه‌دا (Helene)8-
9- نێوی خیابانێكی بنه‌ڕه‌تی و كۆنه له ناوندی شاری كی – ێیه‌فدا
سه‌رچاوه‌كان
بۆ زانیاری، ناسین و خۆنینه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ماندلێشتام«كه ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ش له
وێوه وه‌رگێڕاونه‌ته سه‌ر زمانی كوردی» برواننه ئه‌م سه‌رچاوانه.
1- بخارا شمار ويژه اسيپ ماندلشتام
2- برگزيده‌اي از اشعار اسيپ ماندلشتام ترجمه نعيم بزاز عتايی– انتشارات آينه‌مهر
3- ئه‌زموونی مۆدێرنێتی – مارشال بێرمه‌ن – وه‌رگێڕانی مه‌نسوور ته‌یفووری – چاپی دووهه‌م