کتێب
نووسەر: هاوڕێ یوسفی
دیالێکتیک لە پەراوێزەکاند، هەوڵێکی جددییە بۆ خوێندندەوە و شرۆڤەکردنی دەرکەوتەکانی ئەو کەلێن و قوژبنانە کە لە خۆیاندا مانا و دەرکەوتەی بەرچاویان هەیە لە سەر تاک و لە سەر کۆمەڵگای کوردی.

 

دیالێکتیک لە پەراوێزەکاند (دەربارەی نەفی، ئایدیا و سیاسەتی رزگاری) لە نووسینی نووسەر هاوڕێ یوسفی. کتێبەکە لە دوو توێی٢٢٨ لاپەڕەدایە و کۆمەڵێک وتاری جۆربەجۆر دەگرێتە خوی. وەک نووسەر لە پێشەکییەکەیدا دەڵێ: "بەشی هەرە زۆری نووسینی ئەم یادداشتانە لەو کەلێن و درزەوە سەریان هەڵداوە کە کۆمەڵگای کوردستان رۆژانە لە گەڵیاندا رووبەڕوو دەبووەوە وبەردەوام دەرگیردەبوو لەگەڵ ئەو رووداوانەی کە لە لایەن حاکمییەت و دەسەڵاتدارییەوە روویاندەدا و دەبوو کۆمەڵگا بە گشتی و خەڵک بە تایبەتیبەجی هەڵە و بێکیفایەتییەکانی دەوڵەت و دەسەڵات بدابایەتەوە." دیالکتیک لە پەراوێزەکاند، هەوڵێکی جددییە بۆ خوێندندەوە و شرۆڤەکردنی دەرکەوتەکانی ئەو کەلێن و قوژبنانە کە لە خۆیاندا مانا و دەرکەوتەی بەرچاویان هەیە لە سەر تاک و لە سەر کۆمەڵگای کوردی.

 

سایتی قەڵەم

بۆ خوێندنەوەی کلیک بکە سەر دیالیکتیک لە پەراوێزەکاندا

 

بازدید: 1220