ما 2706 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

و: هاوڕێ یوسفی

جگە عەشق
دینەکان پاکیان
بە میرات پێمان گەیشتوون
چونکوو عەشق
تاقە دینێکە
پێغەمبەرانی خۆی دەئافرێنێ

 

مردن شان لە غوروورم ئەسوێ

و: هاوڕێ یوسفی

ئێتۆ ڕێنێ کاستیلۆ

بەختەوەری

بۆ ئەوانەی هەموو ژیانیان جەنگیون

جوانترینی شتەکان

ئەمەیە لە کۆتاییدا بڵێن:

ئێمە باوەڕمان بە خەڵک و ژیان هەبوو

و ژیان و خەڵک

قەت دەستیان لە ڕوومانەوە نەنا

و بێهیوامان ناکەن...

تەنیا لەم ڕێگایە دایە پیاو دەبێتە پیاو

و ژن دەبێتە ژن

جەنگین بۆ خەڵک و بۆ ژیان

لەهەموو ڕۆژان و شەوەکاندا...

و ئەو کاتەی ژیانیان دەگاتە کۆتایی

قووڵترین دەمارەکان و بوغزەکانیان دەتەقێ

و بۆ هەمیشە تیایدا جاویدانە دەبنەوە

و دەبنە ئاگری دوورە دەستان،

و دەبنە دڵێک کە لێ دەدات و دەئافرێنێ...

بۆ ئەوانەی هەموو تەمەنیان جەنگیون

جوانترینی شتەکان

ئەمەیە لە کۆتاییدا بڵێن:

باوەڕمان بە خەڵک و ژیان هەبوو

و ژیان و خەڵک

قەت دەستیان لە ڕوومانەوە نەنا

و بێ هیوامان ناکەن...

ئۆكتاڤیوو پاز

ڕێگایەک نیە بۆ گەڕانەوە، تۆ مردوویت، ڕۆیشتوویت

دەنگت کپ بووە، خوێنت ڕژاوە

تۆ مردوویت و من ئەمەم بیر ناچێ

هەر خاکێک گوڵ بدا، پیرۆزی یادی تۆیە

هەر خوێنێک بڕێژرێ، ناوی تۆیە

هەر دەنگێک لێوەکانمان پێگەێنێت

مەرگ دەتوەستێنێت، بێدەنگیەکەت

و غەمی بێ تۆیی

نازێم حێکمەت

هێشتا شێرپەنجەم نەگرتووە

پێویستیش نیە بیگرم

نابمە سەرۆک وەزیر و فیسارە شت

و ناشمەوێ ببم

بۆ جەنگیش نەڕۆیشتووم

لە شەوەزەنگیشدا خۆم نەداوەتە پاڵەپەستێو

لە بۆمبابارانیش لە شەقامەکاندا ڕانەکشاوم

بەڵام نزیکی شەست ساڵان عاشق بووم...

نە زوڵم سەری پێ شۆڕ کردم،

نه مەرگ،

نه ترس!

تەنیا بۆ ماچکردنی دەستەکانی تۆ سەرم دادەنەوێنم...

نزار قەبانی

ژن،

پیاوێکی دەوڵەمەند یان جوان

یان تەنانەت شاعیری ناوێ

ژن پیاوێکی دەوێ

لە چاوەکانی تێبگات

و ئەو کاتەی غەمینە

دەس بۆ سینگی ڕاکێشێت و بڵێ:

ئێرەیە نیشتمانەکەت...

جەماڵ سورەیا

لە مێژە

نە دەنووسێت،

و نە سۆراخێکم لێ دەگرێ

بەڵام ڕۆژێک دێت

و بە سڵاوێک...

دیسان هەر ئەوە کە دەیباتەوە

ئیلهان بێرک

دەتوانین جارەهای جار

 گوێ لە هەندێ گۆرانی بگرین

هەندێک مرۆڤیش هەن

 کە دەتوانین جارەهای جار خۆشمان بوێن...

نازێم حێكمەت

ڕووناکایی دێ و لە ئامێزم دەگرێ

دنیا جوانە و دەستەکانم تامەزرۆن

چاوم بڕیوەتە دارەکان

کەسکن و پڕن لە هیوا

ڕێگای هەتاو بە توێی دیوارەکاندا دەڕوات

لە پشت پەنجەرەی دەرمانخانەدا دانیشتووم

بۆنی هەتوان بزرە

دڵنیام لەم قەراغانەدا مێخەکەکان پشکووتون

کۆیلەیی چ نیە

بڕوانە !

گرینگ ئەوەیە تەسلیم نەبی...

یاینس ڕیتسوس

کە شیعر و ماچت هەبێ

مەرگ چیت لێ دەستێنێتەوە؟

سەعاد ئەلسەباح

چیتر وڵاتێکم نیە

بەگەڕێمەوە بۆی

لە ئامێزت وڵاتێکم بۆ درووست بکە؛

ئەوان دەستیان بەسەر زەمەندا گرتووە

هەنووکە تۆی زەمەنی من!

لۆرکا

هۆ مانگ! بڕۆ!

مانگ، مانگ!

گەر قەرەجەکان بێن

لە جەرگی تۆ

ئەنگوستیلە و سینەڕێز درووس ئەکەن...

بێرتۆلت برێشت

لە داهاتوودا ناڵێن:

ڕۆژگارێکی تاریک بوو!

بەڵام خۆ دەڵێن:

بۆ شاعیران بێدەنگ بوون؟!

نازێم حێکمەت

گوڵەکەم، گلێنەی دووچاوم

لە مردن ناترسێم

عارم لە مردنە

مردن شان لە غوروورم ئەسوێ

سەعاد ئەلسەباح

جگە عەشق

دینەکان پاکیان

بە میرات پێمان گەیشتوون

چونکوو عەشق

تاقە دینێکە

پێغەمبەرانی خۆی دەئافرێنێ

غاده ئەلسەمان

بەینی من و تۆ

لە مەودای بوون و نەبوونت

شتێک شکا

کە قەت نابێتەوە بەوەی کە بوو!

لوویی ئاراگۆن

لەو ڕۆژەوە ژیانم دەستی پێکرد

که تۆم بینی

و ئامێزت، ڕێگای کارەساتی جنوونی لێ گرتم

و وڵاتێکت پیشان دام

کە تیایدا تۆی چاکە دەچێنن

تۆ لە دڵێکی پەرێشانەوە هاتی

بۆ تەسکینی تاو و یاوم

و درەختێ بووم کە لە جێژنی پەنجەکانتدا

لە تامەزرۆییدا دەتوامەوە

بە لێوەکانتەوە لە دایک بووم

و ژیانم بە تۆوە دەس پێدەکات

مەحموود دەرویش

بە ژنەکە دەڵێن:

لە لێواری هەڵدێڕەکە چاوەڕێم کە

ژنەکە دەڵێت:

وەرە، وەرە، خۆم هەڵدێرەکەم...

سەعاد ئەلسەباح

دەقیژێنم

"خۆشم ئەوێیت"

هەموو کۆترەکانی بنمیچی کڵێسەکان ڕزگار دەکەن

تا دوباره لە توێی پرچەکانمدا

هێلانە بکەنەوە

نوسرەت ڕحمانی

بڵا چیان ناوێ بیڵێین

بڵا چیمان ناوێ بیڵێن

کە باران هات چەترەکان چیان لەدەس دێ

ئێمە ڕووداوە کەوتووەکەین

ژیۆ بۆگزا

لە ڤەرشۆ کچێک وای وت:

دێڵم نەوازشم کەیت

دەتوانی ماچم بکەیت

دێڵم مەمکەکانم ڕووت کەیەوە

بەڵام بیرت بێ ئاڵمانیەکان باوکمیان گولەباران کرد

و لە کوورەدا برایەکیان سووتاندم

دێڵم نەوازشم کەیت

بەڵام بیرت بێ ئەم مردووانە

لە مندا دەلوورێنن

و سەرتاپا خۆڵەمێشم

ڕاممووسێ

بەڵام بریا ئەم ماچە دەمی تاڵ نەکردبایەتی

مەحموود دەرویش

نەتدەزانی

بەدزیەوە دەهاتم بۆ شار

هەموو نیشانەکانی تۆم ماچ کرد

لە جێ پێکانتدا گوڵی سووتاوم دانا

مۆمێکم لە تەنیشت ژوورەکەدا دایساند

گەڕامەوە بۆ ئەبەدیەت

تۆش ئاگات لەم سەفەرانە نیە

ئیلهان بێرک

قەت ناتوانی تەمەنی ژنێک بپرسی

لەبەر ئەوەی خۆشی نازانێ

بەو شەوانەی کە بوغزاندوویانە و گریاوە

تەمەنی چەندەیە!

سەعاد ئەلسەباح

عەشق

کودەتايەکەیە

لە گەوهەری لەشدا

و شۆڕشێکی دلێرانەیە

دژی چشتەکان

و تامەزرۆییت

ئەدگارێکی ترسناک

که لێی ڕزگارم بێت

و عەشقی تۆ

گوناهێکی گەورەیە

و ئاواتمە

قەت نەبەخشرێت

 

 Bilderesultat for krig salvador dali

 

 

گەڕان بۆ بابەت