ما 1912 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

هاوڕێ نەهرۆ

وەک ئاشکرایە گرنگی قسەی چەپەکان لەوەدایە زۆر کاریگەرە. هەر وەک دەڵێن دونیا چەند تاریک بێ رووناکی مۆمێک لێوەی دیارە. چەپەکان چەند بەژمارە کەم بن کە کەمیش نیین! کاریگەری رەفتارو کرداریان لە نێو کۆمەڵگا دیارە. 

 

 

لە هەر کوێ دیوار هەبوو، دەرگاو پەنجەرەی لێدە!

هاوڕێ نەهرۆ

ئەم رستەی سەرەوە لە هاورێ یەکی چەپی ئیرانی یەوە گوێم لێ بوو. بۆ تێگەیشتن لەم رستە میتافوریە، دەبێ روونکردنەوەمان هەبێ بۆ خوێنەری بەرێز، دیوار ئەو بەربەست و چەمکە سایکۆلوژیەیە کە 'فروغ فرخزاد' لە شیعرەکانی دا باسی دەکا!

وەک ئاشکرایە گرنگی قسەی چەپەکان لەوە دایە زۆر کاریگەرە. هەر وەک دەڵێن دونیا چەند تاریک بێ رووناکی مۆمێک لێوەی دیارە. چەپەکان چەند بەژمارە کەم بن کە کەمیش نیین! کاریگەری رەفتارو کرداریان لە نێو کۆمەڵگا دیارە. ئەو هاورێ چەپە سەرپەرشتی رادیوی رێگای ئاوریشم ئەکا لە نەرویج، بۆیە ئەو قسەی کرد کە رادیوکەی ئینتەرناسیوناڵی یەو جێگای فارس و کورد و نەتەوەکانی دیکەی تیا ئەبێتەوە. زۆر جار باسی رژیمی سیاسی و گەل دەکرێ کە ئەم دوو چەمکە جیاوازیان لە نێوان دایە. بەڵی رژیمە سیاسەکانی دەوروبەر کە کوردستانیان داگیر کردووە کەوتونەتە وێزەی ئەم گەلە خیر لە خۆ نەدیوە بە ئاگرو ئاسن و تیرور کردن و گرتن دەیانەوێ دیوار لە نێوان نەتەوەکان و گەلان دروست بکەن. ئەوان لە قازانجیان دایە نەتەوەکان ببنە دوژمنی یەک و رقیان لەیەک بێتەوە، دیارە لە هاوکێشەیە نەتەوە سەردەستەکان براوە ئەبن، چونکە زورینەن، بەڵام ئەرکی چەپ لەم وڵاتانە ئەوەیە دەرگاو پەنجەرەی دوستایەتی لە نێو دیواری بەربەستی گەلانی دراوسێ لێ بدەن!

جگە لەمەش هەر بەخۆرسکی گەلی کورد وەک میللەت، فەرهەنگ و کەلتورو تەنانەت زنجیرە فیلم و گۆرانی گەلانی دراوسی لە فارس و عەرەب و تورک خۆش ئەوێ و رۆژانە چاوی لێ ئەکا و گوێیان لێ ئەگرێ!

کەواتە زەمینە ئامادەیە بۆ لێدانی دەرگاو پەنجەرە و رایەڵکردنی پردی پتەو لە نێوان ئەم گەلانە کە میژوویەکی لە میژینەیان هەیە لە رووی تێکەڵاوی و کارلێکردنەوە!

لەبەر سێبەری ڕستەی پێشەکی دەبێ باسی هاورێ یەکی شیوعی و تیکۆشەر بکەم کە لە نێو قەیران و کێشمەکێشی ئەمرۆی کوردستان دا کە خۆی لە بێ مووچەیی و بێ نەوتی و نەبوونی کەل و پەل دەدوزیتەوە، هەوڵ ئەدا کاری هەرەوەزی ئەنجام بدا کە ئەویش هاورێ سەلام عەبدوڵلایە. ئەم بەرێزە وەک کەسایەتیکی ناسراو دەستی داوەتە دروستکردنی ساختمانی قوتابخانەی هاوجەم لە گەرەکی سەرکەوتنی شاری خانەقین! لەراستی دا گرنگی چەپەکان لەوە دایە کە لە نێو قەیرانەکان دا گەشبینن، نە گەشبینی ساویلکەیی بەڵکو گەشبینی واقیعی!

ئەم پروژەیەی سەلام عەبدوڵلا لە ناوخۆو دەرەوەی کوردستان دەنگی داوەتەوە. چەندین چاوپێکەوتنی تەلەفزیونی و رادیویی لەگەڵ کراوە، دیارە کاری هەرەوەزی لای ئەم ماندوونەناسە تەنیا بە دروستکردنی ساختمانی  قوتابخانە نەوەستاوە، بەڵکو دەیەوێ لە قوناغی دواتر نەخوشخانەو هوڵی کۆبوونەوەو یاریگا دروست بکا !

ئێمە کە باسی سەلام عەبدوڵلا ئەکەین وەک داهێنەرو سەرپەرشکاری ئەم پروژەیە دەبێ لە هەمان کاتدا روڵی ئەوانەمان لە بەرچاو بێ کە بەخۆبەخش ئیش دەکەن و دەستی یارمەتی و کومەک درێژ ئەکەن. وەک من ئاگادارم وەستایەکی تورکمانی خەڵکی سەعدیە خۆبەخش ئیش دەکا لەوانەیە عەرەبی ئاوارەش دەستی درێژ کرد بێ، کەواتە پروژەیەکی وا پروژەیەکی هەرەوەزی ئەنتەرناسیوناڵی یە!

لە زەمەنی قەیران، خەڵکی ساویلکە، چاوچنوک و دەستە وەستان ئەبێ، بەڵام خەڵکی بە ئاگا و هوشیار و چەپ بەرچاویان روونتر ئەبێ، بیر لە داهێنان و کردەی وەڵامدانەوە بەو قەیرانە ئەکەن. دیارە ئەو گروپەی کاک سەلام ئیشیان لەگەڵ ئەکا تەنیا بە کاری دروستکردنی قوتابخانەو نەخوشخانەو یاریگاوە نەوەستاون، بەڵکو وەک دەستپێشخەری زیاتر خولی فیربوونی زمانی ئینگلیزی بۆ قوتابی یە هەژارەکانیان کردوتەوە بە بێ بەرامبەر هەروا سەردانی سەرتاشخانەکانی شاریان کردووە هەر سەرتاشیک خۆبەخش سەعاتێک یان دوو لە هەفتەیەک دا بێ بەرانبەر ئیش بکەن وەک هەڵویست و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی ئەمرۆی کوردستان. تەنانەت پسولەش ئامادەکراوە بۆ دکتۆرەکانی شار کە  بڕی ١٠ هەزار دینار لە خەڵک وەرگرن بۆ پشکنین و سەردانیان، ئەمەش وەک هاوسۆزی بۆ خەڵکی هەژار!

بێگومان ئەم هەنگاوانەش هەستی خەڵک ئەجوڵێنی بەرەو کاری هەرەوەزی و هاوبەش و بەرجەستە کردنی بیری چەپ لە کوردستان و جیهان دا بە گشتی!

لە چلەکانی سەدەی رابوردوو رەشاد رەسام لەگەڵ هاورێ فەهەد سکرتیری حزبی شیوعی زیندان ئەبێ. روژیکیان هاورێ فەهەد پێ دەڵێ بۆ وێنە ناکێشی، ئەوەیش لە وەڵام دا ئەڵی لە نێو ئەم چوار دیوارە وێنەی چی بکێشم، هیچم لێوە دیار نییە. هاورێ فەهدیش دەڵی لە ئەندیشەدا دیوارەکان بروخینە جوڵەی جەماوەر ببینە کە لە هەموو سات و کات دا لە جوڵەو تیکوشانی بەردەوامدان. بەڵی کاک نیزام و سەلام عەبدوڵلا وەک دوو کەسایەتی چەپ جوڵەی پوزەتیڤی نێو جەماوەر ئەبینن بویە لە خەبات کوڵ نادەن هەمیشە یان دەرگاو پەنجەرە لە دیوارەکان چی ئەکەن یا بەجارێ دیوارەکان دەروخێنن. ئەمەیە وینەی واقیعی چەپ لە نێو قەیرانەکان دا! کە شوین دەستیان هەمیشە دیارە!

 Relatert bilde

                                                  

گەڕان بۆ بابەت