چیرۆک
فەڕۆخ نێعمەتپوور
جەماوەرەکە بێدەنگ دەبن. کاک شیروان درێژەی دەداتێ. دەڵێ سەد ساڵی تر زۆربەی ئەم خانووانە نامێنن، کۆن دەبن یان دەڕمێن، شار دەکشێ و گەورەتر دەبێتەوە، چەمەکەیش گەر وشک نەکا ئاوەکەی یەکجار کەم دەبێتەوە، دەبێ بە جۆگەلەیەک، شوێنێک بۆ مەلە و پیاسەی مێش و مەگەز، هەروەها بۆ ئەو مارمێلکانەی وا رەنگە بەشێکیان لە نەوەی ئەو مارمێلکانە بن وا تەرم و مەیتی ئێمەومانایان خواردووە. بۆیە بۆنی ئێمەیان لێدێ و، چاوەکانیان جاری وایە لە چاوی ئێمە دەکەن، وەک ئێمە هێشتا لایان وایە مردن هێشتا زۆری ماوە و ساڵەکان ئەوەندەیش سامناک نین.
- توضیحات
- بازدید: 62
رەسوڵ سەفەریانی
هێشتا شوێنی دانیشتنەکەی ئەو ساردنابێتەوە کە پیرەژنە قەوی و قٶڵەکە، بە هەیکەلە نیوە چەماوەکەیەوە لە دوورەوە دەردەکەوێت. سەرپۆشێکی بچکۆلەی بە سەرەوەیە ئەڵێی هی سەردەمانی مناڵییەتی و هەر بەسەریانەوە دووریوە! هەر دوو دەستی دەخاتە پشتیەوە و لە یەک قفڵیان دەکات و نەرمە نەرمە رووەو من دێت. ئەوەندە خاو دەجوڵێت کە ئەو ریگا بیست سی متریە بە چەند دەققە دەبڕێت. دێت و هەر لە یەک مەترییەوە دەستی راستی بەرەو شانی من دەکێشێت. کە دەستی گەیشتە سەرشانم خۆی بە من رادەگرێت.
- توضیحات
- بازدید: 174
رەزا شـوان
هـیوا کە گـوێی لەم قـسانەی مامی بـوو، گەشایەوە و هـەستی بە شادییەکی زۆر کـرد. وتی ئەمە ئەو کەسەیە کە من بۆی دەگەڕام. بەڵام شەنگە بە قـسەکانی باوکی سەسام بـوو. لە دڵی خۆیـدا وتی، باوکـم لە جیـاتی ئەوەی کە بە هـیوا بـڵـێـت، واز لەم خەیاڵ پڵاوەت بهـێـنە، کەچی دەسـتخـۆشـیی لێـدەکـات و هـانی دەدات.
- توضیحات
- بازدید: 109
فەڕۆخ نێعمەتپوور
زەردەخەنەیەکی تاڵ نیشتە سەر لێوەکانی. مۆسیقا چەند دەتوانێ سیحری دونیا و بوون فراوانتر بکاتەوە. ئەوەندە فراوان کە خەیاڵ نایگاتێ. مۆسیقا، ئامرازێک خەیاڵ دەیخوڵقێنێ و، کەچی خۆیشی لێی بەجێ دەمێنێ. هەنگاوەکانی ئارامتر کردەوە، پاڵی بە دیوارێکی گڵینەوە داو و کەمێک راما. لە دووای ساڵانی ساڵ هەستی بە ئازاری قاچەکانی کرد، بە قورسایی هەنگاوەکانی،... بە جەستەی کە چین چین نیشتبووە سەر یەک. زەمەن چەند نامەردانە گوشیبووی. بە خۆی گۆت "ئەمەیش ئیعجازێکی تری ژیان، هەمیشە کەسێکی تر هەیە هەست بە بوونت بکا... ئەگەرچی درەنگ."
- توضیحات
- بازدید: 83
فەڕۆخ نێعمەتپوور
قادر سەری هەڵبڕی. وەک هەمیشە لە نیگاکانیدا هیچ نەدەخوێندرایەوە، بەڵام عەتا سات بەسات زیاتر لەوە دڵنیا دەبوو کە هەڵەناکا و هاوڕێکەی چیرۆکێکی شاراوەی ساڵانی دووری لایە. متمانە لەمە، بێدەنگ بوو. نا، نەدەبووایە لەمە زیاتر بچێتە پێشەوە. دەیترساند، دەیسڵەماندەوە. دەبا چاوەڕوان بێ. سێو کە گەیی خۆی دەکەوێتەخوارەوە. چی بکا چی نەکا، خۆی بە خەیارماستەکەوە خەریک کرد. خەیارێکی تری پاک کرد و لەگەڵ سیر تێکەڵی ماستە مانگاکەی کرد. بۆنی خەیاری تازەی گوڵ بەدەم بە ژوورەکەدا ئەوەندەی تر بڵاوبووەوە.
- توضیحات
- بازدید: 90
رەزا شوان
زۆر سوپـاسی زارای هـاوڕێـم کـرد. مـنیـش چـاوم لـێیکـرد و لە ژورەکـەی خـۆمـدا، پەرتـووکخانەیەکی جـوانم دانا. بە کۆمەڵێک پەرتـووک و گۆڤاری منداڵان رازاندمەوە. تا دێت ژمارەی پەرتـووکەکانـم لە زۆربوونـدان. ئێستا کە لە پـۆلی شەشـم. لە وانـەی داڕشــتـندا، لە دوای زاراوە، مـن دەسـت هـەڵـدەبـڕم. راسـتەوخـۆ بە زاری لەسـەر بابەتەکـان قـسەدەکـەم. لە هـەمـوو وانەکانیشـدا پێشکەوتـووم.
- توضیحات
- بازدید: 88
فەڕۆخ نێعمەتپوور
هەناسەی سواردەبێ. کات دەست دەخاتە بینەقاقای. دەیگووشێ. وەک دێوەزمە سوار سینگی دەبێ. گەر هەوای فێنکی دەرەوە هەڵنەمژێ، دەخنکێ. نەک لە ترسی مەرگ، بەڵکو لە حەزی بەردەوامیی خەیاڵ بەپەلە دەرگای باڵکۆنەکە دەکاتەوە و دەچێتە دەرەوە. چەند هەناسەی قووڵ بەپەلەپەل لەسەر یەک هەڵدەمژێ. جەستە بەرەبەرە ئارام دەبێتەوە و، هەناسە ئاسایی. دێوەزمەکە وندەبێ. لە باڵکۆنەکەوە لە دیمەنەکەی بەردەمی دەڕوانێ. تا چاو بڕدەکا هەورێکی روون ئاسمانی داگیرکردووە. سرتە چییە لە هیچ شوێنێکەوە نایەت.
- توضیحات
- بازدید: 59
موحسین ئەمینزادە
کابرای گونک بەدەست کە بێدەنگ نەدەبوو، خەریک بوو قسەبکاتەوە کە پیاوێک بە پەڕۆیەکی سەوزەوە هات و بە سڵاو لە جەماعەت بە دووای ئاخر نەفەر کە من بووم گەڕا. فریای جوابی سڵاوی ئەویش کەوت و، وتی: من ئەوانە نازانم هەر کەس بە نوبەتی خۆی چەندی دەوێت دەیدەمێ، بۆیشم گرنگ نیە هەینی یا رۆژی ترە، گرنگ ئەوەیە هەویرەکەمان تەواو بێت و، نەترشێت.
- توضیحات
- بازدید: 85
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ساڵان گوزەرا. ئەوسا بینیم گۆڕانێکی سەیر لە ماڵی ئێمە روویدابوو. باوکم و باوەگەورە کە ئەوەندە گوێیان لە گۆرانی گرتبوو، بەپێچەوانەی تەمەنیان نەک تەنیا چرچ و لۆچ نەکەوتبووە دەموچاویانەوە، بەڵکو هەتا دەهات ساف و لووستر دەبوون و کوڵمەکانیان گەش و گەشتر. منیش کە ئەوەندە سەرم بە بن لێفەدا کردبوو، چاوەکانم وەک گۆمی خوێنیان لێهاتبوو، روخسارم پڕ لە گنج و سەریش زل زل بە قەدەر پووتێکی شانزە کیلۆیی!
- توضیحات
- بازدید: 92
ئاڵا محەممەدزادە
کوڕە بە چاوە زەقەکانی لە کچە ئەڕوانێت. دەم پان ئەکاتەوە و، پێئەکەنێت. دیانە چەپ و چیڕ و کرمۆڵەکانی هەمووی دەرئەکەون. کچە چاو دائەخات. سەیری دەستە ڕەش و پیسەکانی کوڕە ئەکات کە گرێیەکی تر لە کەژ ئەدات سەری کەژەکە ئەگرێت مریشکە حەوائەدات؛ مریشک باڵ لێ ئەدات و دورئەکەوێتەوە. لە ناکاو کەژ ئەیکشێنێتەوە بۆ دووایەوە... بۆ بەردەمی؛ کوڕە بە قاقاکێشان خۆی بە پشتدا ئەخات.
- توضیحات
- بازدید: 77