چیرۆک
هاوڕێ نەهرۆ
ماڵی مام سەعدون و دراوسێ یەکانی دیکەش بە دەنگیانەوە هاتن بەڵام دوکەڵیکی چڕ ئاسمانی ناوچەکەی گرتەوە! بەئاسانی ئاگرەکە نەدەکوژایەوە. هوشیارو هاوسەرەکەی حەپەسا بوون هەر خەریکی ئاگر کوژانەوە بوون بەشێوەیەک بیریان لای کورپەکەیان نەما.- توضیحات
- بازدید: 948
رەسوڵ سەفەریانی
پاش ئەو تەقە دونیا رووخا و مرۆڤایەتی پێکرا و مرد. مرد و لە باڵای منەوە تلیا و تلیا و تلیا. پێش ئەوەی تەرمەکە لەتوکوت بێت و بگاتە چۆمەکە و ئاو بیبات، داربەڕوویێکی سووتاو کە هەر ئەو دەستانە سووتاندبووی، خۆیدابەری و گرتیەوە و نەیهێشت تەرمی مرۆڤایەتی كوژراو ون بێت و بێ سەروشوێن بچێت.
- توضیحات
- بازدید: 1100
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
لەوێ لە قوتابخانە لای هاوڕێکانی باسی ئەو شتە سەیروسەمەرانەی کرد وا دیتبوونی. کاتێک لەگەڵ باشترین هاوڕێی خەریکی قسەکردن بوو، شتێکی بینی وا لە جانتای هاوڕێکەیەوە سەری دەرهێنابوو. لێی پرسی ئەوە چییە. هاوڕێکەی خۆی لێ گێل کرد. بەڵام ئەو وەها لەسەر پرسیارەکەی سوور بوو.- توضیحات
- بازدید: 800
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
کچەکە ئەوی بەرەو گۆڕستانێک برد و لەوێ گوڵەکانی لەسەر قەبرێکی تازە دانا. پیاوەکە گەڕایەوە بۆ دووکانەکە، وازی لەو گوڵانەی وا بەڵێن بوو بۆ دایکی بنێرێ هێنا، چەپکێک گوڵی هەڵگرت و دووسەد کیلومەتر لێیخوڕی بۆ ئەوەی بگاتە خانووەکەی دایکی و گوڵەکانی پێشکەش بکات.
- توضیحات
- بازدید: 890
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
بەڵام ئەو، جار لەگەڵ جار بەهێزتر دەپەڕی تا سەرئەنجام لە چاڵەکە هاتە دەر. کاتێک هاتە دەرەوە قرپۆکەکانی تر گوتیان "گوێت لە ئێمە نەبوو؟" قرپۆکەکە وتی کەڕە و بیری دەکردەوە ئەوان بەردەوام ورەیان بەردەخست بۆ خۆدەربازکردن لە چاڵەکە.
- توضیحات
- بازدید: 824
فەڕۆخ نێعمەتپوور
کتوپڕ وەڕەزییەکی سەیری دایکی کرد. ئەگەرچی وەک هەمیشە کەمێک درەنگ کەوتبوو. بەڵام عەیبی نەبوو، هەر دەگەڕایەوە. ئەم وەک هەمیشە دەیتوانی لە ژوورەوە نیوە تاریکەکانی ئێوارەدا چاوەڕوان بێ. گرینگیش نەبوو کە بەڕاستی لە ماڵی کچەکەیەتی یان نا.- توضیحات
- بازدید: 1074
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
هاوڕێکەی وەڵام دەداتەوە "کاتێک کەسێک ئازارمان دەدا واباشە لەسەر زیخ بینووسینەوە، لەبەر ئەوەی بای بەخشین دەتوانێ بیسڕێتەوە، بەڵام کاتێک کەسێک کارێکی باشمان دەرحەق دەکا، دەبێ لەسەر بەرد هەڵیکەنین، لەبەر ئەوەی با قەت نەتوانێ بیسڕێتەوە.- توضیحات
- بازدید: 1053
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
سەرئەنجام ئەو رۆژە هات کە کوڕەکە توڕە نەبێت. ئەمەی لای باوکی باسکرد. باوکیشی پێی گوت بچێت و بۆ هەر رۆژێک کە توڕە نابێ، بزمارێک دەرکێشێتەوە. رۆژەکان تێپەڕین و سەرئەنجام کوڕەکە بە باوکی گوت کە هیچ بزمارێک بە چەپەرەکەوە نەماوە.
- توضیحات
- بازدید: 785
هاوڕێ نەهرۆ
نەورەسەکان لەدەوری کۆبوونەوە و خۆیان پیا ئەکێشا، لە کاتێ کە نەورەسەکان خۆیان پیا ئەکێشا هەستی بە لەش سوکی ئەکرد، پەیتا پەیتا یادەوری نەورەسەکان ئاوێتەی یادەوەری کابرای گیتار ژەن بوون بە شێوەیەک کە کابرا هێزو دەسەڵاتی پارەی بیرچووەوە، حەزی لە ژیانی خۆرسکی نەورەسەکان بوو.
- توضیحات
- بازدید: 1056
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ژیان سەیرە و زۆر جار ناهێڵێ بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانەی وا ناوێری بیانکەی، دابمێنی. ژیان جاری وایە بە زمانی رووداو وەڵامت دەداتەوە. ئەویش رووداو لە چەشنی هەرە گەورەی. گەورە بە قەدەر مێژوو و دونیا. من کە نە ئەو رۆژە و نە رۆژانی دوواتر قەت نەموێرا لە باوکم بپرسم شۆڕش چییە و کێیە و چۆنە،...- توضیحات
- بازدید: 962