چیرۆک
فەڕۆخ نێعمەتپوور
کتوپڕ وەڕەزییەکی سەیری دایکی کرد. ئەگەرچی وەک هەمیشە کەمێک درەنگ کەوتبوو. بەڵام عەیبی نەبوو، هەر دەگەڕایەوە. ئەم وەک هەمیشە دەیتوانی لە ژوورەوە نیوە تاریکەکانی ئێوارەدا چاوەڕوان بێ. گرینگیش نەبوو کە بەڕاستی لە ماڵی کچەکەیەتی یان نا.- توضیحات
- بازدید: 1075
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
هاوڕێکەی وەڵام دەداتەوە "کاتێک کەسێک ئازارمان دەدا واباشە لەسەر زیخ بینووسینەوە، لەبەر ئەوەی بای بەخشین دەتوانێ بیسڕێتەوە، بەڵام کاتێک کەسێک کارێکی باشمان دەرحەق دەکا، دەبێ لەسەر بەرد هەڵیکەنین، لەبەر ئەوەی با قەت نەتوانێ بیسڕێتەوە.- توضیحات
- بازدید: 1054
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
سەرئەنجام ئەو رۆژە هات کە کوڕەکە توڕە نەبێت. ئەمەی لای باوکی باسکرد. باوکیشی پێی گوت بچێت و بۆ هەر رۆژێک کە توڕە نابێ، بزمارێک دەرکێشێتەوە. رۆژەکان تێپەڕین و سەرئەنجام کوڕەکە بە باوکی گوت کە هیچ بزمارێک بە چەپەرەکەوە نەماوە.
- توضیحات
- بازدید: 786
هاوڕێ نەهرۆ
نەورەسەکان لەدەوری کۆبوونەوە و خۆیان پیا ئەکێشا، لە کاتێ کە نەورەسەکان خۆیان پیا ئەکێشا هەستی بە لەش سوکی ئەکرد، پەیتا پەیتا یادەوری نەورەسەکان ئاوێتەی یادەوەری کابرای گیتار ژەن بوون بە شێوەیەک کە کابرا هێزو دەسەڵاتی پارەی بیرچووەوە، حەزی لە ژیانی خۆرسکی نەورەسەکان بوو.
- توضیحات
- بازدید: 1058
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ژیان سەیرە و زۆر جار ناهێڵێ بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانەی وا ناوێری بیانکەی، دابمێنی. ژیان جاری وایە بە زمانی رووداو وەڵامت دەداتەوە. ئەویش رووداو لە چەشنی هەرە گەورەی. گەورە بە قەدەر مێژوو و دونیا. من کە نە ئەو رۆژە و نە رۆژانی دوواتر قەت نەموێرا لە باوکم بپرسم شۆڕش چییە و کێیە و چۆنە،...- توضیحات
- بازدید: 964
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
لە هەژدەهەمین مانگ دا سەگەکە پرسیاری لە فیلەکە کرد: "دڵنیای سکت پڕە؟ ئێمە پێکەوە سکمان پڕ بوو. من سێ جار بەچکەم هێنا دونیاوە و ئێستاکە بوونەتە سەگی گەورە، بەڵام تۆ هەر بەردەوام سکت پڕە. چ روویداوە؟"
- توضیحات
- بازدید: 900
فەڕۆخ نێعمەتپوور
عەوڵڵا، سەرەتا رقی هەستا و دەستی برد کۆنتڕۆڵەکەی هەڵگرت بۆ ئەوەی بیکوژێنێتەوە، بەڵام زۆر خێرا پەشیمان بووەوە. دەنگەکە لەگەڵ خۆی دەیبرد. دەنگەکە لەوە سەرنجڕاکێشتر بوو، سەرەتا دەینواند. شتێکی تیا بوو، دەیگرت. بە جگەرەکەی جگەرەیەکی تری داگیرساند و دیسان پاڵی لێدایەوە و زیاتر گوێی هەڵخست. ئاڵمان، پۆڵۆنیای گرت.
- توضیحات
- بازدید: 988
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
پێی گوت: "هیوادارم ئیستاکە فێربووبێتی کە دارستان شوێنی بزنی وەک ئێمە نیە." کاژیلەکە تەنیا سەری رادەوەشاند. لەوە بەدووا ئیتر کاژیلەکە قەت رووی نەکردەوە دارستان. لە دووای ئەم رووداوە، هەر دووکیان ژیانێکی بەختەوەرانە و درێژ پێکەوە ژیان.
- توضیحات
- بازدید: 1100
هاورێ نەهرۆ
ئەویش دەستی بۆ ڕاوەشاند، دەستبەجێ مناڵەکەش وەڵامی دایەوەو دەستە بچوک و سپیەکەی بەرز کردەوە، ئەویش تەزوویەکی خوشنودیی و دڵنەوایی بە دڵی دا هات و لەناخی خۆی دا دەیگوت دونیا هیشتا خێری تیا ماوە!- توضیحات
- بازدید: 1034
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئەگەرچی لام دژوارە، بەڵام هەوڵدەدەم 'درەختی بیرەوەری' بێنمە بەرچاوم. بەڵام هەرچی دەکەم وێنەی درەختێکی ئاسایی لە دەروونمدا دەنەخشێ. بۆ ئەوەی سەرکەوم ناوی گەڵاکان دەنێم بیرەوەریی، بگرە هەر کامەیشیان بیرەوەرییەکی تایبەت. بۆ وێنە یەکیان دەتوانێ بیرەوەریی کچێک بێت کە خۆشم دەویست.- توضیحات
- بازدید: 1102