چیرۆک
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئەگەرچی لام دژوارە، بەڵام هەوڵدەدەم 'درەختی بیرەوەری' بێنمە بەرچاوم. بەڵام هەرچی دەکەم وێنەی درەختێکی ئاسایی لە دەروونمدا دەنەخشێ. بۆ ئەوەی سەرکەوم ناوی گەڵاکان دەنێم بیرەوەریی، بگرە هەر کامەیشیان بیرەوەرییەکی تایبەت. بۆ وێنە یەکیان دەتوانێ بیرەوەریی کچێک بێت کە خۆشم دەویست.- توضیحات
- بازدید: 1098
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
جیم کۆربێت راوکەرێکی شارەزا بوو. خاوەنی گەلێک ئەزموون بوو سەبارەت بە بەبر و ئاژەڵە دڕندەکانی دیکە. جیم ئاشقی ژیانی ناو سروشت بوو. ئەو قەت ئاژەڵە دڕندەکانی لەبەر خۆشی نەدەکوشت، بەڵام دوودڵیی نەدەکرد لە کوشتنی ئاژەڵە مرۆڤخۆرەکان.
- توضیحات
- بازدید: 862
ئەحمەد فەرھەنگیان
سزای سوێندخۆرەکە برینی رزق و روزیە، بەڵام ئیستا باسی سەر بوو، باسی مەرگ وژیان بوو. ژیانیش چ لە ھەرەتی منداڵی و لاویدا بێ یا سەر دەمی پیری و پەککەوتووی ھێند شیرنە کە دەسبەرداربوونی زور سەخت و ئەستەمە.- توضیحات
- بازدید: 946
لە ئینگلیزییەوە: شاهۆ حەسەنپوور
کەس گوێی بەوە شلوێ نەبوو تەنانەت ئەوەی کە ئەم سندووقە هێمای سوونەتێکی کۆن بوو. چیرۆکێک لە پشتی ئەمەوە هەبوو کە ئەم سندووقە لە کەلووپەلی سندووقێک درووست کرابوو کە مێژووەکەی دەگەرایەوە بۆ سەرەتای بنیادنانی ئەم ئاواییە.- توضیحات
- بازدید: 1409
فەڕۆخ نێعمەتپوور
گوێم لێبوو کاتێک لووتی لەندکڕۆزێرەکە لە درەختەکەی وشاند و قەدە نە زۆر ئەستوورەکەی شکاند و بە پشتیدا خست، دەنگی وەبەرکەوتنەکەیان نەرم بوو، نەرم وەک جەستەی مرۆڤێک، مرۆڤیک لە چەشنی مرۆڤێکی چاوەڕوان لە ژێر درەختێکی پاییزی لە قەراغ جادەی شارۆچکەیەکی سەر سنووردا.- توضیحات
- بازدید: 1105
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئاهەنگێک لە چەشنی مۆسیقایەکی ئارامی پڕ لە سەمایەکی پڕ لە تەنیایی. پڕ لە خەیاڵە قەدەغەکان. پڕ لە تەنیاییەکی لێواوڕێژ لە ترس و دڵەڕاوکێ و... خەون. ئەوسا بەرەبەرە جەستەی نەرمی دەکشێ و دەکشێ. کشانەکان دەبن بە ریتم و جووڵە و...ئەوسا سەما. ژوورەکە پڕدەبێ لە سەمای ئەو کچەی من دەیناسم، تۆ دەیناسی و ئەوانیش دەیناسن.- توضیحات
- بازدید: 1126
سەلاح بەهرامی
خۆشترین شت لە دونیادا ئەوەیە کە لە ناوەڕاستی مەیدانی دوازدە سوارە بیت و ئاگات لە خۆت نەبێت و لەپڕ هەستی خۆشەویستی داگیرت بکات، یان لە بەرەو مەیدانی دوازدە سوارە پیاسە بکەیت و هەر کە گەشتییە ئەوێ، لەپڕ خۆشەویستەکەت بتگرێ و ماچت بکات. ئەمە خۆشترین هێرشی دونیایە.- توضیحات
- بازدید: 1066
فەڕۆخ نێعمەتپوور
راستییەکەی ئەوە بوو شوانەکە هاتبووە سەر ئەو رایەی کە ژیان بریتییە لە هەندێک بڕیار و بەس. ئەو بڕیارانەی وا تەنیا جیاوازییان لەوەدایە هەندێکیان دەگەنە ژیانێکی درێژ و هەندێکێان ژیانی کورت. هەندێ دەبنە مانگا قەشان و هەندێ گوێرەکە.
- توضیحات
- بازدید: 1053
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
شەو، سەعاتی حەوت مێرخاسەکە گوێی لێبوو کەسێک لە دەرگا دەدا. خاوەن ماڵ دەرگای کردەوە و ئەوسا کەسێکی بینی بە جل و بەرگی دەوڵەمەندانەوە خۆی کرد بە ژوورێدا و داوای کرد خاوەن ماڵ قەرزەکانی بداتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 973
لە سویدییەوە: رەسوڵ سەفەریانی
من دەزانم هەمووی راستە و خەو نییە، خۆم دەبینم لە دوورەوە ئەم غەریبەم لە ئامێز گرتووە و لە قوڵایی دڵمەوە خۆشم دەوێت. لەو ساتەدا من دەگەرێمەوە نێو جەستەم. سەیری یەک دەکەین. شانازی، ئازادی، ئەڤین و شادی. شەپۆلی ئەو هەستە پڕاوپڕ خۆشانە بە تەواوەتی پەیتا پەیتا دەملەرزێنن.- توضیحات
- بازدید: 1003