چیرۆک
لە سویدییەوە: رەسوڵ سەفەریانی
من دەزانم هەمووی راستە و خەو نییە، خۆم دەبینم لە دوورەوە ئەم غەریبەم لە ئامێز گرتووە و لە قوڵایی دڵمەوە خۆشم دەوێت. لەو ساتەدا من دەگەرێمەوە نێو جەستەم. سەیری یەک دەکەین. شانازی، ئازادی، ئەڤین و شادی. شەپۆلی ئەو هەستە پڕاوپڕ خۆشانە بە تەواوەتی پەیتا پەیتا دەملەرزێنن.- توضیحات
- بازدید: 1003
فەڕۆخ نێعمەتپوور
راستییەکەی ئەوە بوو کاتێک سەرحەت تەمەنی هەڵکشا و لە بیستەکاندا بوو، رۆژیک لە کاتێکدا لە هەمان کۆڵانی هەمیشەییەوە بەرەو ماڵەوە، پێکەوە لەگەڵ سەرحەو، سەرحە، سەرە و،... بە بێدەنگی و بە بێ درکاندنی یەک وشە لەگەڵ یەکتر دەگەڕانەوە، کتوپڕ باڵندەیەکی رەشی گەورە لە ئاسمانەوە دابەزیبوو.
- توضیحات
- بازدید: 1306
فەڕۆخ نێعمەتپوور
نادڵنیا، دیسان لە دۆڵەکە دەپەڕمەوە،... بە سەر جۆگە ئاوەکەدا، بەسەر بەردەکان و گیا شینە نەرمەکاندا. ئەگەرچی دڵنیا نیم، بەڵام دەزانم لە ناو نادڵنیاییش دا شتێک هەیە دیسان بتوانی رووی تێ بکەیتەوە. دەروونی کات ئەوەندەیش بەتاڵ نیە. لانیکەم خۆمی جاران لەوێم.- توضیحات
- بازدید: 1109
سەلاح بەهرامی
من کە خۆم هەر لە فکردا ون بووم، هێندەی تر چەقیمە ناوی. جەمە و کەیوانیش به هەمان شێوە. وتەکانی ئەردە ڕاست بوون، ئێمە کەسمان نەکوشت، ئێمە خۆمان کوشت، ئێمە بەرەو مەرگی خۆمان ڕۆیشتین، ئێمە بەرەو پێش نەچووین، ئێمە بۆ دواوە گەڕاینەوە.- توضیحات
- بازدید: 1111
فەڕۆخ نێعمەتپوور
هەر سێکیان سەردانی هەمان چاخانە دەکەن. ریک لە دووای سەعاتی پێنجی ئێوارە. لە سەر سێ کورسیی جیاجیایش دادەنیشن. بە سێ بزەی جۆراوجۆرەوە و بە سێ تەسبێحی رەنگ رەش، پەمەیی و سوورەوە. سەر دادەخەن و لە کاتێکدا خێراخێرا دنکەکان لە نێوان پەنجەکانیاندا سووڕدەخۆن، بە دەنگێکی نە زۆر بەرزەوە داوای چایی دەکەن.- توضیحات
- بازدید: 1096
سەلاح بەهرامی
پرسیارەکان وەک مێو گەشەدەکەن و هەموو گیانت دەتەنن. ئیتر ماندوییشت لەبیر دەچێتەوە. تەنیا ڕێگەی دەربازبوون ئەوەیە کە بەو هەموو پرسیارە مێشکت داگیر دەکرێت تاکوو دونیای تراژیکی ئەو شەوەی دوازدە سوارە لەبیر بکەیت.
- توضیحات
- بازدید: 1223
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم"چالۆنگ، کەمێک دانیشە! بیر لە هەموو کردارەکانی ئەمرۆت بکەوە. من لە مشتی تۆدا بووم، بەڵام وازت لێهێنام. تۆ باوەڕت بەو شتانەی هەیە من پێم گوتی و، تووڕەی لەبەر ئەوەی ئیستا منت نیە. یاساکان سادەن. بەڵام تۆ قەت رەچاویان ناکەی. ئیستا لەوە گەیشتووی کە ئەم یاسایانە چەندە گرینگن؟
- توضیحات
- بازدید: 840
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
کاتێک لە خۆشۆردن گەڕانەوە، بینیان شەربەتەکە بزربووە. ئیندرا بردبووی. ئەوسا دیتیان کە بەشێک لە شەربەتەکە رژاوە بەسەر گیای سەر ئەرزەکەدا. هەربۆیە بە زمان دەستیان کرد بە لێستنەوەی. گەلاکان چونکە تیژبوون، زمانیان شەقار شەقار هەڵگەڕا.- توضیحات
- بازدید: 987
سەلاح بەهرامی
دوازدە جەنگاوەر کۆبوونەوە و پێیانی وت کە بەیانی زوو بە فێنکی لە دۆڵی گەڵاڵاوە بەسەر ئاوی سبحان ئاغادا لە بنەی سەیسادقەوە ڕاوە بەرازی لێدادەبەستین تا دەیان ڕەوێنین بۆ خوار بەکراوا. بەرەبەیان دوازدە سوارە کۆبوونەوە و کەوتنەڕێ.- توضیحات
- بازدید: 1201
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
بوشمەنەکان دەڵێن بەم جۆرە بوو مرۆڤ ئاگری دەستکەوت. ئەوان دەڵێن وشترمەل وەک باڵندەکانی تر زیرەک نیە. دزینی ئاگر کارێکی کرد کە بۆ هەمیشە وەک بوونەوەرێکی گەمژە بمێنێتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 995