چیرۆک
فەڕۆخ نێعمەتپوور
هەر سێکیان سەردانی هەمان چاخانە دەکەن. ریک لە دووای سەعاتی پێنجی ئێوارە. لە سەر سێ کورسیی جیاجیایش دادەنیشن. بە سێ بزەی جۆراوجۆرەوە و بە سێ تەسبێحی رەنگ رەش، پەمەیی و سوورەوە. سەر دادەخەن و لە کاتێکدا خێراخێرا دنکەکان لە نێوان پەنجەکانیاندا سووڕدەخۆن، بە دەنگێکی نە زۆر بەرزەوە داوای چایی دەکەن.- توضیحات
- بازدید: 1098
سەلاح بەهرامی
پرسیارەکان وەک مێو گەشەدەکەن و هەموو گیانت دەتەنن. ئیتر ماندوییشت لەبیر دەچێتەوە. تەنیا ڕێگەی دەربازبوون ئەوەیە کە بەو هەموو پرسیارە مێشکت داگیر دەکرێت تاکوو دونیای تراژیکی ئەو شەوەی دوازدە سوارە لەبیر بکەیت.
- توضیحات
- بازدید: 1225
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم"چالۆنگ، کەمێک دانیشە! بیر لە هەموو کردارەکانی ئەمرۆت بکەوە. من لە مشتی تۆدا بووم، بەڵام وازت لێهێنام. تۆ باوەڕت بەو شتانەی هەیە من پێم گوتی و، تووڕەی لەبەر ئەوەی ئیستا منت نیە. یاساکان سادەن. بەڵام تۆ قەت رەچاویان ناکەی. ئیستا لەوە گەیشتووی کە ئەم یاسایانە چەندە گرینگن؟
- توضیحات
- بازدید: 843
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
کاتێک لە خۆشۆردن گەڕانەوە، بینیان شەربەتەکە بزربووە. ئیندرا بردبووی. ئەوسا دیتیان کە بەشێک لە شەربەتەکە رژاوە بەسەر گیای سەر ئەرزەکەدا. هەربۆیە بە زمان دەستیان کرد بە لێستنەوەی. گەلاکان چونکە تیژبوون، زمانیان شەقار شەقار هەڵگەڕا.- توضیحات
- بازدید: 991
سەلاح بەهرامی
دوازدە جەنگاوەر کۆبوونەوە و پێیانی وت کە بەیانی زوو بە فێنکی لە دۆڵی گەڵاڵاوە بەسەر ئاوی سبحان ئاغادا لە بنەی سەیسادقەوە ڕاوە بەرازی لێدادەبەستین تا دەیان ڕەوێنین بۆ خوار بەکراوا. بەرەبەیان دوازدە سوارە کۆبوونەوە و کەوتنەڕێ.- توضیحات
- بازدید: 1204
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
بوشمەنەکان دەڵێن بەم جۆرە بوو مرۆڤ ئاگری دەستکەوت. ئەوان دەڵێن وشترمەل وەک باڵندەکانی تر زیرەک نیە. دزینی ئاگر کارێکی کرد کە بۆ هەمیشە وەک بوونەوەرێکی گەمژە بمێنێتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 998
سەلاح بەهرامی
کەسیان لە پەیکانەکە دانەبەزی. من چوومە پێش و وتم فەرموون. داوای کارتی پێناسەیان دەکرد. لەو کاتەدا چاوم لەو هاوڕێمانە بوو کە زۆر دەترسا و پێم وابوو لەوانەیە لە ترسدا هەڵبێت و ئێمەیش تووشی کێشە بین. کارتی پێناسەکەم نیشان دا و بە وردی سەیریان کرد.- توضیحات
- بازدید: 1056
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم شەیتان رازی بوو. دز و شەیتان پێکەوە بەرەو خانووەکەی برەهمەن بەڕێکەوتن. هەر کە گەیشتن، دزەکە گوتی "با من گاکان هەڵگرم و بڕۆم. ئەوجا تۆ دەتوانی برەهمەن بخۆی." شەیتان گوتی "نا، سەرەتا من برەهمەن دەخۆم." بەڵام نەسازان و لێیان بوو بە کێشە.
- توضیحات
- بازدید: 1038
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
رۆژی دوواتر زوو، قەلە رەشەکە بەسەر کۆشکی پاشادا دەفڕی کە شازادەی بینی بە ملوانکەیەکی جوان بە دەوری گەردنییەوە. کتوپڕ بیرێک بە مێشکی دا هات. بە پەلە فڕییە خوارەوە و بە دەندووکی، گەردنبەندەکەی هەڵگرت و بەرەو هێلانەکەی دوورکەوتەوە.- توضیحات
- بازدید: 1049
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
ماسیخۆرەکە بە سەرسوڕمانەوە گوتی "مەگەر بەڵێنت نەدا گەر ئێسکەکەت بۆ دەربێنم، ئەوا خەڵاتم دەکەی؟" گورگی سپڵە و پێنەزان گوتی "جا ئەمە خەڵات نیە کە تۆ سەرت خستە ناو دەمی منەوە و بە سەلامەت دەرچووی، لە کاتێکدا من بە ئاسانی دەمتوانی ورد و خاشی بکەم؟" ئەمەی گوت و خۆبەزلزانانە دوور کەوتەوە.- توضیحات
- بازدید: 875