چیرۆک
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
رۆژی دوواتر زوو، قەلە رەشەکە بەسەر کۆشکی پاشادا دەفڕی کە شازادەی بینی بە ملوانکەیەکی جوان بە دەوری گەردنییەوە. کتوپڕ بیرێک بە مێشکی دا هات. بە پەلە فڕییە خوارەوە و بە دەندووکی، گەردنبەندەکەی هەڵگرت و بەرەو هێلانەکەی دوورکەوتەوە.- توضیحات
- بازدید: 1052
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
ماسیخۆرەکە بە سەرسوڕمانەوە گوتی "مەگەر بەڵێنت نەدا گەر ئێسکەکەت بۆ دەربێنم، ئەوا خەڵاتم دەکەی؟" گورگی سپڵە و پێنەزان گوتی "جا ئەمە خەڵات نیە کە تۆ سەرت خستە ناو دەمی منەوە و بە سەلامەت دەرچووی، لە کاتێکدا من بە ئاسانی دەمتوانی ورد و خاشی بکەم؟" ئەمەی گوت و خۆبەزلزانانە دوور کەوتەوە.- توضیحات
- بازدید: 876
سەلاح بەهرامی
وتیان جانتاکەت بێنە. منیش جانتایەکی زۆر سادەم هەبوو کە گەورەش نەبوو. چەکدارەکە جانتاکەمی گرت و وەک چەتە هەمووی هەڵڕشت. زۆر پێم ناخۆش بوو. دەمزانی تەنیا لەبەر ئەوەی ڕیش و سمێڵم تاشیبوو وایان دەکرد. هەموو شتەکانمیان هەڵڕشتە سەر مێزێکی پیس و پۆخڵ.- توضیحات
- بازدید: 969
هاوڕێ نەهرۆ
لە یونان بەڵێن وشوان بۆ دامرکاندنەوەی حەزی سێکسی جاروبار ئەچوون بۆ قەحبەخانە. قەحبەخانە لە یونان رێگا پێدراو بوو، هیچ کێشەو گرفتی تیا نیە، تەنیا پارەی خۆت دەدەی دەچیتە ژوورەو ئیشی خۆت دەکەی و تەواو. تەنانەت مەودای گفتوگۆ کردن وقسەکردن هەیە.- توضیحات
- بازدید: 945
سەلاح بەهرامی
ڕاکتەکەی عەدنان زۆر گران بوو. ڕاکتی پروفیشناڵ بوو. ئاواتم ئەوە بوو ڕاکتێکی لەو جۆرم هەبێت کە هیچکات بەو ئاواتە نەگەشتم. هەر بە ڕاکتێکی ویتنامی یاریم دەکرد، بەڵام پێی ڕاهاتبووم و دیواری ژوورەکەم باشترین ڕکابەر و تەنیا کەسێک بوو نەمدەتوانی شکستی بدەم .- توضیحات
- بازدید: 1061
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
کاتێک ئەمەی دەگێڕایەوە، هەستی بە خورانی قاچی کرد. سەیری کرد، بینی سوورە مێروولەیەک گاز لە پەنجەی دەگرێ. گەلێک سوورە مێروولەی تریش لە نزیکی بوون. بە قاچەکانی دەستی کرد بە کوشتنی مێروولە سوورەکان.- توضیحات
- بازدید: 1126
قادر نیکپوور
پاشا کە نازانێ چ باسە و چ قەوماوە، هەموو لایەک کۆ دەکاتەوە. کچە پاشا و شوانە، هەر یەک بەسەر هات و رابردووی خۆیان باس دەکەن. پاشا یەکەمجار باوەڕ بە شوانە ناکات، لای وایە کەسێکی فێڵەزانە بە درۆ هاتووە. بەڵام بە دیتنی ملوانکە دەردەکەوێت کە کچە پاشا راست دەکات.
- توضیحات
- بازدید: 947
سەلاح بەهرامی
ڕۆژێک بەڕێکەوت بەرەو زرێبار دەڕۆیشتم. پۆلی دەی ئامادەیی بووم، پێم خۆش بوو پیاسەیەک بکەم. لە شوستەکانی مەیدانی باوەڕەشی بەرەو مەیدانی ئستادیوم دەچووم، لەناکاو ماشینێکی ئەوان هات و وتی لێرەوە مەچۆ!؟ وتی لە جادەکەوە بچۆ!- توضیحات
- بازدید: 926
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
مشکی زۆرزان دەیزانی قەت ناتوانێ لە پشیلە بباتەوە. بۆیە ئەو دەرفەتەی چارەنووس پێی دابوو، قۆستییەوە و پاڵێکی بە پشیلەکەوە ناو خستیە خوارەوە. کاتێک گاکە گەیشتە ئەوبەر ئاوەکە، مشکەکە پەڕییە خوارەوە، رێک لەپێش گاکەدا دەستی کرد بە هەڵبەز و دابەز و سەرکەوتنی خۆی راگەیاند.- توضیحات
- بازدید: 960
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
پاشا دەڵێ: "کەس وەڵامی پێ نیە. بۆیە لە سی وشەدا یاخود کەمتر پێم بڵێ چ جیاوازییەک لە نێوان راستی و درۆدا هەیە." بیرباڵ دەڵێ: "چوار پەنجە." پاشا سەرسوڕماو دەڵێ: "چوار پەنجە؟"- توضیحات
- بازدید: 1200