چیرۆک
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
رۆژێکیان ئیتر تەواو هەستی بە سوکایەتی کرد. کاتێک دەیویست جێی بێڵێ، سەری پەتێکی بە قاچی خۆی بەستەوە و سەرەکەی تریشی بە کلکی مشکەکەوە و، بەم شێوەیە مشکی بێ هیوای بە هەڵبەزهەڵبەز بەدووای خۆیدا راکێشا.
- توضیحات
- بازدید: 929
قادر نیکپوور
نێو ئەشکەوت تەواو تاریک دەبوو. وتم ئەگەر ئەم شەو تا بەیانی بژیم، زوو لەم شوێنە رادەکەم و دەگڕێمەو لای دایک و باوکم. لەم بیرانە دابووم، هەرچی باڵندەیە فڕی بۆ شوێنە رووناکەکە. منیش بە ترس و لەرزەوە نزیک بوومەوە تا لە دوورەوە بزانم چ باسە.- توضیحات
- بازدید: 1001
قادر نیکپوور
ئەو شتە زەلامە کاری کوشتنی مرۆڤ نەبوو. وڵات تەواو تاریک و بێدەنگ بوو، لەجاران تاریکتر و بێدەنگتر، ترس زۆرتر و زۆرتر زاڵ دەبوو. بەم حاڵەش پرسیارم لە خۆم ئەکرد، خۆشم وڵامی پرسیارەکانم ئەداوە. نازانم چ کات بوو، ئەوەندەم بەبیرە هیچ کەس بەخەبەر نەبوو، کەس دەنگی نەدەهات.
- توضیحات
- بازدید: 1149
ڕەحمان سۆفی
له شايی و زەماوند گڕاينەوه بۆ بۆکان. چ حاڵێکم بوو، خۆشم ناتوانم به زمان بەيانی کەم. دەرسم بۆ نەدەخوێندرا. ھاوڕێکانم پێم پێدەکەنین و دەيان گوت ها هە ها بەکره عاشق بووه.
- توضیحات
- بازدید: 925
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
چەندین رۆژ باران خۆشی نەکردەوە. رۆژێکیان مەیمونێكی تەڕ و خووساوی بەر باران هاتە ناو دارستانەکەوە. لە کاتێکدا لەبەر سەرما هەڵدەلەرزی و ئاو لە جەستەی دەچۆڕایەوە، لەسەر لقێک دانیشت.
- توضیحات
- بازدید: 1067
قادر نیکپوور
شەوێک له شهوان کاتێک مناڵەکان له نێو جێگا راکشابوون، باوکیان بڕیاری دا کە رۆژی دوایی نەچێتە داراتاشین. لەگەڵ خۆی قسەی دەکرد؛ ئەگەر هەموو زەحمەتی رۆژانەی من دیار نەبێ، منداڵەکانم بە زکی بەتاڵ بخەوەن، فایدەی ئەم هەموو زەحمەت و ماندوو بوونم چیە؟- توضیحات
- بازدید: 1027
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لە کتێبی جۆگرافیەکەیان دەڕوانم، ئەم دیواودیوی دەکەم، لاپەڕەکان هەڵدەدەمەوە، لێی ورد دەبمەوە و هەوڵدەدەم بزانم لەگەڵ ئەو ساڵانە دونیا چەندە فەرقی کردووە،... دەبینم هیچ فەرقی نەکردووە و دونیا هەر ئەو پێنج پەڵەیە بە شیناییەکانی نێوانیانەوە،... لەسەر لاپەرەیەک کاغەز.- توضیحات
- بازدید: 1099
فەڕۆخ نێعمەتپوور
من وای بۆ دەچم ماوەیەکی چاک تەنیا سەرقاڵی گێڕانەوەی رووداوەکە دەبێ. رووداو هەتا دووربکەوێتەوە تامی گێڕانەوەکەی خۆشترە، بەتایبەت کە ترسناک بووبێت. ئەوسا رۆژێک لەگەڵ هەندێ هاوڕێی دەچێتەوە هەمان شوێن، سڵفیشێک دەگرێ و دەیکاتە بەڵگە بۆ رۆژی رووداوەکە.- توضیحات
- بازدید: 1087
شەهرام مەحموودى
کوردۆ هاوکات کە وێنەی کوژراوەکان و هێرشی فڕۆکەکان و هەڕەشەی سەرۆکوەزیرانی تورکیای دەهاتەوە پێش چاو، بۆ قەرەباڵغی شەست مەتریی دەڕوانی؛ ئوتۆمبێلەکانی سەر جادە ژمارەیان زۆر ببوو و رێگایان لە یەکتر بەرتەسک کردبوو، مۆبایلەکەی لە گیرفانی سەرەوەی چاکەتەکەی دەرهێناو سەیری کاتژمێری سەر شاشەکەی کرد؛ 10:57 بوو.- توضیحات
- بازدید: 986
رەحمان سۆفی
ھەستم بە برسيیەتی دەکرد. چاوم گێڕا که جێک پەیدا کەم و بچم خواردنێک بکڕم و بيخۆم. کيوسکێکم بەديکرد. چووم و بابۆڵەێکم نان و پەنير کڕی. هەر له پێش کیوسکەکە وێستام به پەله نان و پەنيرەکەم خوارد. خۆشم نەمزانی بۆچی وا به پەله خواردم.
- توضیحات
- بازدید: 1104