چیرۆک
شەهرام مەحموودى
کوردۆ هاوکات کە وێنەی کوژراوەکان و هێرشی فڕۆکەکان و هەڕەشەی سەرۆکوەزیرانی تورکیای دەهاتەوە پێش چاو، بۆ قەرەباڵغی شەست مەتریی دەڕوانی؛ ئوتۆمبێلەکانی سەر جادە ژمارەیان زۆر ببوو و رێگایان لە یەکتر بەرتەسک کردبوو، مۆبایلەکەی لە گیرفانی سەرەوەی چاکەتەکەی دەرهێناو سەیری کاتژمێری سەر شاشەکەی کرد؛ 10:57 بوو.- توضیحات
- بازدید: 982
رەحمان سۆفی
ھەستم بە برسيیەتی دەکرد. چاوم گێڕا که جێک پەیدا کەم و بچم خواردنێک بکڕم و بيخۆم. کيوسکێکم بەديکرد. چووم و بابۆڵەێکم نان و پەنير کڕی. هەر له پێش کیوسکەکە وێستام به پەله نان و پەنيرەکەم خوارد. خۆشم نەمزانی بۆچی وا به پەله خواردم.
- توضیحات
- بازدید: 1102
رەسوڵ سەفەریانی
بەڵام ئەو خۆی بە زلتر لەوانە دەزانی کە گوێ بداتە ئەو هەڕەشانە، بە عەکسەوە، وردە وردە پێی دەکێشا نێو هەرێمی گروپەکەیان و دەیویست بە هەڵس و کەوت و کارەکانی گروپەکەی ئەوان بگرێتە دەست، یان لایان بدات و خۆی بکاتە رێبەری مەدرەسەکەیان و بەم شێوە بڕیاردەری یەکەم بێت.- توضیحات
- بازدید: 1166
فەڕۆخ نێعمەتپوور
باشوور هەمیشە رووناک و گەرم و سەرنجڕاکێشە. مرۆڤەکانی هەدانادەن. هەمیشە لەدەرەوەن و، دێن و دەڕۆن. شەو و رۆژیان بۆ نیە. بەڕاستی بە شوێن چییەوەن؟ بۆ نایبیننەوە؟ بۆ لەوسەرە، لە باکوور، مرۆڤەکان لەناو ئەو سەرما و بەستەڵەک و تاریکییەدا دەیبیننەوە؟ نەکا هی تەنیاییەکان بێت!- توضیحات
- بازدید: 1337
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
بڕیاردەدەن کاتژمێری حەوت و نیوی دووانیوەڕۆی رۆژی هەینی لەو رستورانە چاویان بەیەک بکەوێ کە ئاماندا پێی خۆشە. پلان دادەڕێژن لە تەنیشت فوارەکەی پێش رستورانەکە چاویان بەیەک بکەوێ.- توضیحات
- بازدید: 989
رەحمان سۆفی
لەو کەين و بەينەدا بوو، له پڕێکدا درگای ژوورەکەی دوکتور کراوه. مام ڕەسووڵ که لەپێش درگاکه ڕاوێستا بوو، تخێل بوو. به ئاستەم نووزەيەکی لێوه ھات. فاتێ بێوه ژن ھاواری دەکرد و لاڕوومەتی خۆيی دەڕنی.
- توضیحات
- بازدید: 1188
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
پیاوچاکێک کە لەوێوە تێدەپەڕی، ئەم دیمەنەی بینی. ئەوسا ویستی بزانێ کێشەی گۆزەگەرەکە چییە. کاتێک پیاوچاکەکە لە گۆزەگەرەکەی ژنەفت کێشەکە چییە، پێی گوت: "کەرەکەت ببەوە هەمان شوێن کە هەموو رۆژێ دەیبەستیتەوە. وا بنوێنە کە خەریکی بەستنەوەی بە گوریسێکی خەیاڵیت. بەڵێنت پێدەدەم ناڕوات."- توضیحات
- بازدید: 965
فرخ نعمت پور
شەقاوەکە کۆتربازیشە. کەس نازانێ لەم وڵاتە بۆ تەنیا شەقاوەکان حەزیان لە کۆترە و بۆ کۆتر بۆ ئەوان بەجێ ماوە. ئەویش ئەم باڵندە جوان و سیحراوییە کە کاتێک دەگمێنێ، رۆح دێنێتە سەما. جارێکیان پرسیم. وتیان بۆ خەڵەتاندنی منداڵ و بۆ هەوەسبازییە. ئەها، کەواتە کۆتر ئەوەندە جوانە کە دەتوانێ منداڵ ئاگای لە جەستەی خۆی نەمێنێ.
- توضیحات
- بازدید: 1112
له سوێدییهوه: ڕهحمان سۆفی
مرۆڤ له چوارقوڕنهی دنیاوه دههاتن بۆ تهماشای ئهو کۆشکه ڕازاوهیهی خاقان. خهڵک بهلایانهوه سهیر بوو که خاقان ئهو ههموو گهنجهی له کوێوه هێنا بوو. سهریشیان سووڕ دهما له جوانی و بۆن خۆشی گوڵهکانی نێو باخهکهی. ههموو کهسێ ئاواتەخواز بوو که بچێته ژێر ئهو دارکاژه که هێلانهی بولبوله دهنگ خۆشهکهی لێبوو.- توضیحات
- بازدید: 993
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بێگومان گەر منیش وەک سوورپێستەکان رۆژ تا ئێوارە بە سوار ئەسپەوە بام و بە ناو دەشت و دەر و لێڕەوارەکاندا لە هاتوچۆ و راو و جوڵەدا بوومایە و شەوانە لە ژێر دەواردا جگەرەم بە باکردایە، نەک تەنیا بە تووش کۆکە و خوێن هەڵێنانەوە نەدەبووم، بەڵکو ئەوەندە بە سەر پێوە دەمامەوە، کە کاتی مردن، تەنیا لەسەر پشتی ئەسپەکەم بەردەبوومەوە.
- توضیحات
- بازدید: 1487