چیرۆک
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بێگومان گەر منیش وەک سوورپێستەکان رۆژ تا ئێوارە بە سوار ئەسپەوە بام و بە ناو دەشت و دەر و لێڕەوارەکاندا لە هاتوچۆ و راو و جوڵەدا بوومایە و شەوانە لە ژێر دەواردا جگەرەم بە باکردایە، نەک تەنیا بە تووش کۆکە و خوێن هەڵێنانەوە نەدەبووم، بەڵکو ئەوەندە بە سەر پێوە دەمامەوە، کە کاتی مردن، تەنیا لەسەر پشتی ئەسپەکەم بەردەبوومەوە.
- توضیحات
- بازدید: 1487
هاوڕێ نەهرۆ
رۆژێک میوانێکیان لەگەرمیانەوە هات، یەکی لە پێشمەرگەکان گوتی هاورێ کامیل ئەو میوانە دەتناسێ! کە کامیلیش چاوێ پێ کەوت یەکسەر ماچی ئەم لاو ئەولای کرد و پرسی مام جبرائیل چۆنی، مندالەکانت چۆنن،هۆشیارو عاسی و شیرین چۆنن، پورە خەزیم چۆنە. دەستبەجێ مام جبرائیل پڕ چاوانی فرمێسک بوو.- توضیحات
- بازدید: 1064
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
ئیستا لیسا دەیەوێ بحەسێتەوە. دەچێتە ژووری خەوەکەی. بەڵام دەبینێ زۆر شت لە سەر شوێنی نووستنەکەیەتی. منداڵەکان لەوێیان داناوە. پەتوویەکی پێویستە و منداڵەکان بۆی دێنن. دەخەوێ. ئامی و بێن لە ماڵەوەن. دایکی خۆشەویستیان پارێزگارییان لێدەکا.
- توضیحات
- بازدید: 891
فەڕۆخ نێعمەتپوور
کە دەگەم، بە ئەسپایی دەڵێم باوکە نۆرەمە، بەڵام وەڵامێک نابیستم. باوکم لاناکاتەوە. هەر کە دەست دەبەم سۆندەکە بگرم، هەست دەکەم دەستم دەخزێتە ناو دەستییەوە. لەوێوە هەموو جەستەم بەکاوەخۆ خۆی دەخزێنێتە جەستەیەکی ترەوە. تاوێکی تر باوکم بزر دەبێ. ئاوپڕژێنەکە هەر بەردەوامە.- توضیحات
- بازدید: 1252
رەسوڵ سەفەریانی
کیفەکەم کردەوە. ئەوەی بینیم تەنیا فلاش میننەیێک و چەند وێنەیێک بوو. مێمورییەکەم خستە سەر کامپیوترەکەم. ئەوەی تێدا بوو فایلی سەوتی بوو. گوێم لێگرت. فایلەکە ئاخاوتنێکی نێوان کابرایێک و ژنەکەی بوو کە وەک پەیام بۆ یەکیان دانابوو. ئەمەش دەقی وتووێژەکەیە هێناومەتە سەر کاغەز...- توضیحات
- بازدید: 1098
هاورێ نەهرۆ
ئەوە بوو دواتر دام و دەزگاکانی میری لێ بە ئاگا هاتن ئەنجام ئەبو عەبدوڵا یان گرت و بە پینج ساڵ زیندانی حوکمیان کرد و دەستگیرا بەسەر ماڵو موڵکی گۆڕاو نەگۆڕی دا، بەم شیوەیە تراژیدییە ماڵی ئەبو عەبدوڵا دوای شکست و ئیفلاس بوون و لەدەست دانی دوو لە مناڵەکانی شارەکەیان جێهێشت.- توضیحات
- بازدید: 1239
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
ئاپریل حەزی بە تیکاپە و کۆدی حەزی بە باستەر. بە مەبەستی راوێژکردن دەچنە دەرەوەی دووکانەکە. بە هیچ ئاکامێک ناگەن. ئاپریل پێشنیار دەکا بەرەو ماڵەوە رابکەن و هەر کەس زووتر گەیشت ئەوا ئەو بڕیار بدا.
- توضیحات
- بازدید: 951
قادر نیکپوور
کاتی پشوودان هات. شەکرە بە دەورم دا دەهات و دەچوو. راستیت دەوێ، منیش پێم ناخۆش نەبوو. خۆش خۆش دەستی دەبرد بۆ گیرفانی، مێوژی دەهاویشتە زاری. دەستی درێژ کرد مستێکی مێوژ دەرهینا و وتی، دەخۆی؟ چەند دەنکێکم وەرگرت، زۆرم پێ خۆش بوو. بە خۆم وت، بەڕاستی نەمزانی قوتابخانە ئەوەندە خۆشە!- توضیحات
- بازدید: 1002
داڕشتنهوهی: ڕهحمان سۆفی
بهچکه شێر لهو دهشت و لێڕهواڵه تێپهڕی و بهرهو بێشهێك ڕۆیی. که گوێی ههڵخست ئاوازێکی خۆشی هاته گوێ. ڕاوێستا و له خۆیی دهپرسی تۆ بڵێی ئهمه ئاوازی مرۆڤ نهبێ؟ بهو بۆنهیهوه ڕووی کرده ئهو شوێنهی که دهنگهکهی لێوه دههات.
- توضیحات
- بازدید: 1173
رەسوڵ سەفەریانی
هەستێکی ناخۆش دەروونمی پڕکردبوو. خۆم بە سەرباری دایکم دەزانی. بیرم لە خۆکوشتن دەکردەوە، بەڵام هاوکات سیمای خەمبار و تەنیای دایکم دەهاتە بەرچاوم کە پاش من چی بەسەر دێت. بۆیە سەرەڕای ئەوەی چەند جار پلانی خۆکوشتنم داڕشت بەڵام بیری دایکم بەری پێگرتم.- توضیحات
- بازدید: 1087