چیرۆک
فەڕۆخ نێعمەتپوور
کە دەگەم، بە ئەسپایی دەڵێم باوکە نۆرەمە، بەڵام وەڵامێک نابیستم. باوکم لاناکاتەوە. هەر کە دەست دەبەم سۆندەکە بگرم، هەست دەکەم دەستم دەخزێتە ناو دەستییەوە. لەوێوە هەموو جەستەم بەکاوەخۆ خۆی دەخزێنێتە جەستەیەکی ترەوە. تاوێکی تر باوکم بزر دەبێ. ئاوپڕژێنەکە هەر بەردەوامە.- توضیحات
- بازدید: 1254
رەسوڵ سەفەریانی
کیفەکەم کردەوە. ئەوەی بینیم تەنیا فلاش میننەیێک و چەند وێنەیێک بوو. مێمورییەکەم خستە سەر کامپیوترەکەم. ئەوەی تێدا بوو فایلی سەوتی بوو. گوێم لێگرت. فایلەکە ئاخاوتنێکی نێوان کابرایێک و ژنەکەی بوو کە وەک پەیام بۆ یەکیان دانابوو. ئەمەش دەقی وتووێژەکەیە هێناومەتە سەر کاغەز...- توضیحات
- بازدید: 1099
هاورێ نەهرۆ
ئەوە بوو دواتر دام و دەزگاکانی میری لێ بە ئاگا هاتن ئەنجام ئەبو عەبدوڵا یان گرت و بە پینج ساڵ زیندانی حوکمیان کرد و دەستگیرا بەسەر ماڵو موڵکی گۆڕاو نەگۆڕی دا، بەم شیوەیە تراژیدییە ماڵی ئەبو عەبدوڵا دوای شکست و ئیفلاس بوون و لەدەست دانی دوو لە مناڵەکانی شارەکەیان جێهێشت.- توضیحات
- بازدید: 1241
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
ئاپریل حەزی بە تیکاپە و کۆدی حەزی بە باستەر. بە مەبەستی راوێژکردن دەچنە دەرەوەی دووکانەکە. بە هیچ ئاکامێک ناگەن. ئاپریل پێشنیار دەکا بەرەو ماڵەوە رابکەن و هەر کەس زووتر گەیشت ئەوا ئەو بڕیار بدا.
- توضیحات
- بازدید: 954
قادر نیکپوور
کاتی پشوودان هات. شەکرە بە دەورم دا دەهات و دەچوو. راستیت دەوێ، منیش پێم ناخۆش نەبوو. خۆش خۆش دەستی دەبرد بۆ گیرفانی، مێوژی دەهاویشتە زاری. دەستی درێژ کرد مستێکی مێوژ دەرهینا و وتی، دەخۆی؟ چەند دەنکێکم وەرگرت، زۆرم پێ خۆش بوو. بە خۆم وت، بەڕاستی نەمزانی قوتابخانە ئەوەندە خۆشە!- توضیحات
- بازدید: 1003
داڕشتنهوهی: ڕهحمان سۆفی
بهچکه شێر لهو دهشت و لێڕهواڵه تێپهڕی و بهرهو بێشهێك ڕۆیی. که گوێی ههڵخست ئاوازێکی خۆشی هاته گوێ. ڕاوێستا و له خۆیی دهپرسی تۆ بڵێی ئهمه ئاوازی مرۆڤ نهبێ؟ بهو بۆنهیهوه ڕووی کرده ئهو شوێنهی که دهنگهکهی لێوه دههات.
- توضیحات
- بازدید: 1176
رەسوڵ سەفەریانی
هەستێکی ناخۆش دەروونمی پڕکردبوو. خۆم بە سەرباری دایکم دەزانی. بیرم لە خۆکوشتن دەکردەوە، بەڵام هاوکات سیمای خەمبار و تەنیای دایکم دەهاتە بەرچاوم کە پاش من چی بەسەر دێت. بۆیە سەرەڕای ئەوەی چەند جار پلانی خۆکوشتنم داڕشت بەڵام بیری دایکم بەری پێگرتم.- توضیحات
- بازدید: 1089
قادر نیکپوور
دایکم دەڵێ بە منداڵی زۆر گریاوم. من منداڵێکی کز و زەرد و لاوازم، لەگەڵ ئەوەش زۆرجار قەڵس و تووڕە و بێوازم. کەس گوێ لە قسەکانی من ناگرێت، بۆیە دەردی دڵی خۆم لای تۆ باس دەکەم. دەڵێم بەڵکو کەمێک دڵم سووک بێتەوە. خۆ راستە، بەڵام چ فایدە؟ برا گەورەکەم و برا بچووکەکەم وەک خۆی لێدەکەنەوە.- توضیحات
- بازدید: 1359
رەسوڵ موحەممەدی
هەر چەندە من و وەنەوشەکەم هاوارمان لێکرد، نەی بیست و فریوی زمانی لووسی مارەکەی خوارد. سێوێکی لە دارەکە کردەوە و قەپی لێگرت. لەپڕ هەورەبرووسکەیەکی تۆقێنەر دڵی داخستین. دنیا رەش داگیرسا.- توضیحات
- بازدید: 1423
سادق خالیدی
ئەم چیرۆکە لە فستیڤاڵی چیرۆکنووسی لە شاری بانە لە لایەن فستیڤالەكەوە خەڵات کراوە. خوڵقاندنی کەسایەتی و هەڵبژاردنی گوشەنیگای گونجاو بۆ رووانین، ئەو دوو تایبەتمەندییەن کە لە خەڵاتکردنی ئەم چیرۆکەدا رەچاوکراون.
- توضیحات
- بازدید: 1330