چیرۆک
رەسوڵ سەفەریانی
هەستێکی ناخۆش دەروونمی پڕکردبوو. خۆم بە سەرباری دایکم دەزانی. بیرم لە خۆکوشتن دەکردەوە، بەڵام هاوکات سیمای خەمبار و تەنیای دایکم دەهاتە بەرچاوم کە پاش من چی بەسەر دێت. بۆیە سەرەڕای ئەوەی چەند جار پلانی خۆکوشتنم داڕشت بەڵام بیری دایکم بەری پێگرتم.- توضیحات
- بازدید: 1086
قادر نیکپوور
دایکم دەڵێ بە منداڵی زۆر گریاوم. من منداڵێکی کز و زەرد و لاوازم، لەگەڵ ئەوەش زۆرجار قەڵس و تووڕە و بێوازم. کەس گوێ لە قسەکانی من ناگرێت، بۆیە دەردی دڵی خۆم لای تۆ باس دەکەم. دەڵێم بەڵکو کەمێک دڵم سووک بێتەوە. خۆ راستە، بەڵام چ فایدە؟ برا گەورەکەم و برا بچووکەکەم وەک خۆی لێدەکەنەوە.- توضیحات
- بازدید: 1356
رەسوڵ موحەممەدی
هەر چەندە من و وەنەوشەکەم هاوارمان لێکرد، نەی بیست و فریوی زمانی لووسی مارەکەی خوارد. سێوێکی لە دارەکە کردەوە و قەپی لێگرت. لەپڕ هەورەبرووسکەیەکی تۆقێنەر دڵی داخستین. دنیا رەش داگیرسا.- توضیحات
- بازدید: 1422
سادق خالیدی
ئەم چیرۆکە لە فستیڤاڵی چیرۆکنووسی لە شاری بانە لە لایەن فستیڤالەكەوە خەڵات کراوە. خوڵقاندنی کەسایەتی و هەڵبژاردنی گوشەنیگای گونجاو بۆ رووانین، ئەو دوو تایبەتمەندییەن کە لە خەڵاتکردنی ئەم چیرۆکەدا رەچاوکراون.
- توضیحات
- بازدید: 1328
فەڕۆخ نێعمەتپوور
کە جەستە زۆر لە ناو کوچە و کۆڵانەکانی شاری ئازار مایەوە، هەست بەوە دەکا هیچ کۆڵان و شەقامێک نایگەیەنێتە دەرەوەی ئەم شارە، ئەوسا مرۆڤ هەوڵدەدا بگەڕێتەوە بۆ ناو خۆی. بۆ ئەو شوێنەی کە تەنیا هی ئەوە و بەس، شوێنێک کە دەستی کەس نایگاتێ. لەوێ شوێنێ هەیە دەتوانی خۆتی تیا بشاریتەوە. گرمۆڵە گرمۆڵە. دوور دوور.
- توضیحات
- بازدید: 1245
هاوڕێ نەهرۆ
لە فولکەکەی ناو بازار بای دایەوە ئۆتۆمبیل لە پشتەوە لێی دا! ئەوە بوو ئازاد قاچی شکا و پایسکلەکەشی زەرەرمەند بوو. هەر بۆیە ئازاد شەش مانگ کەوتە سەر جێگا. لەو میانە نەوزاد پەیتا پەیتا پایسکلەکەی چاک کردەوە و ئیزنی لە ئازاد وەرگرت کە لەمەولا پایسکلەکە لێدەخوڕێ.- توضیحات
- بازدید: 1035
لە سوییدیەوە: رەسوڵ سەفەریانی
پورم دەڵێت "ئۆی سپاس" و پاشان دەستدەکات بە گێڕانەوەی چیرۆکی بێتامی ئەوەیکە چۆن ئەو بلوزەی لە دوکانێکی دەستی دوودا دۆزیوەتەوە و کرێویەتی بە بیست کرۆن. قسەکەی لە پارچە گۆشتیکی قۆڕ و بیتام دەکا کە هیچ بە من نابەخشیت.
- توضیحات
- بازدید: 1098
رەحمان سۆفی
روانیمە وێنەکەی شێرکۆ و ﺑﻪ ﺩڵ پڕییەوە بەﺧۆمم گوﺕ ﺗﺎ ﻣﻧﻳﺵ ﻭەﮐﻭﻭ شێرکۆم ﺑﻪﺳﻪﺭﻧﻪﻫﺎﺗﻭﻭە ﺑﺎ ﺧۆﻡ ﺩەﺭﺑﺎﺯﮐﻪﻡ. یوهانا هەستا سەر پێ و گوتی ﺯۆﺭﺕ ﺳﭘﺎﺱ ﺩەﮐﻪﻡ ﮐﻪ ﮔﻭێت ﺩﺍ ﺑﻪ ﺩەﺭﺩە دڵەکەم. کەمێک ﺳﻭﻭک ﺑﻭﻭﻡ. ﺋﻪﻣﻪی ﮔﻭت و ﺷﻭﺷﻪ ﺷﻪڕﺍﺑﻪﮐﯽ ﻧﺎ ﺑﻪﺳﻪﺭﻳﻪﻭە ﭼۆڕی ﻟﺑڕی.- توضیحات
- بازدید: 1391
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
لە کتێبەکەدا پۆلیس بەشوێن کەسێکی گوماناوییەوەیە. دایکی دیەگۆ هەناسەی سوارە. دیەگۆ بۆ ماوەیەک دەنگی نامێنێ. یەکجار بێدەنگ. دایکی سەربەرز دەکاتەوە و بەشوێنیدا دەگەڕێ. نایبینێ. کتوپر لە لای کات رادەوەستێ، هەناسەی بۆ نایەت.
- توضیحات
- بازدید: 989
فەڕۆخ نێعمەتپوور
کە لە دەرگای ماڵەوە دەترازێم، ئاگام لێیە دایکم بەپەلە لەسەر بەرماڵەکەی رادەبێ و لە پەنجەرەکەوە هاوار لە دراوسێکان دەکا. بە سینگی خۆیدا دەکوتێ و داماوانە بە شوێن فریادڕەسەوەیە: "تکایە مەهێڵن مێشەکان بیبەن!... تکایە!" ئەو دیسان دەیسەلمێنێتەوە کە دایکان نایانەوێ لە مێژوو بگەن.- توضیحات
- بازدید: 1230